بۆني قاچ ناهێڵێت
بۆني ناخۆشي قاچ كه هۆكاره‌كه‌ي مانه‌وه‌ي قاچه‌كانه بۆماوه‌يه‌كي زۆر له‌پێڵاودا، به‌يه‌كێك له‌كێشه گه‌وره‌كاني مرۆڤ داده‌نرێت، هه‌ربۆيه پسپۆڕاني بواري جوانكاري‌و پێست چاره‌سه‌رێكي سروشتيان بۆ ئه‌و كێشه دۆزيوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕي (سه‌قافه‌وعلوم) بڵاويكرده‌وه، پسپۆڕاني بواري جوانكاري‌و پێست چاره‌سه‌رێكي سروشتيان بۆ نه‌هێشتني بۆني ناخۆشي قاچ دۆزيوه‌ته‌وه، كه ئه‌ويش بريته له‌تێكه‌ڵه‌ي (سركه‌و ئاوي گوڵي مێخه‌ك) كه به‌باشترين چاره‌سه‌ربۆ لابردني بۆني ناخۆشي قاچ داده‌نرێت، چونكه به‌بڕواي پسپۆڕاني بواري جوانكاري‌و پێست ماده كيمياوييه‌كان هيچ كاريگه‌ري نيه.
بۆني ناخۆشي قاچ كه هۆكاره‌كه‌ي مانه‌وه‌ي قاچه‌كانه بۆماوه‌يه‌كي زۆر له‌پێڵاودا، به‌يه‌كێك له‌كێشه گه‌وره‌كاني مرۆڤ داده‌نرێت، هه‌ربۆيه پسپۆڕاني بواري جوانكاري‌و پێست چاره‌سه‌رێكي سروشتيان بۆ ئه‌و كێشه دۆزيوه‌ته‌وه.
شێوازي ئاماده‌كردني ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ش، بريتيه له‌وه‌ي ئاوي گوڵي مێخه‌ك‌و سركه له‌گه‌ڵ كه‌مێك ئاوي گوڵ تێكه‌ڵ بكرێت، بدرێت له‌قاچه‌كان به‌تايبه‌ت نێوان په‌نجه‌كان دواتر قاچه‌كان به‌باشي بشۆردرێت، پێويستيشه ڕۆژانه دووجار به‌يانيان‌و شه‌وان ئه‌م چاره‌سه‌ره به‌كاربهێنرێت، ده‌شتوانرێت كه‌مێك له‌و تێكه‌ڵه‌يه بخرێته ناو ئه‌و پێڵاوانه‌ي له‌پێيده‌كرێت، چونكه له‌ناوبه‌رێكي باشي ئه‌و به‌كترييانه‌يه كه له‌ئه‌نجامي ئاره‌قكردنه‌وه‌ي قاچه‌كان دروستده‌بێت.
nrt٢