نوێنه‌ري پێشه‌واي کۆماري ئيسلامي ئێران له پارێزگه‌ي کوردستان:
يه‌کيه‌تي موسڵمانان نيازێکي سه‌ره‌کييه
هه‌ر ساڵه يادي له دايکبووني پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام (د.خ) له وڵاتاني ئيسلامي به‌رز ڕاده‌گيرێت و ئاهه‌نگي جه‌ژن و شادي به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
پارێزگاي کوردستانيش به هاتني مانگي مه‌ولوود بارودۆخێکي تايبه‌ت به خۆ ده‌گرێ و له هه‌رلا ده‌کرێته جه‌ژن و شادي و سازداني کۆڕي مه‌ولوودنامه خوێندنه‌وه و شێعر و هه‌ڵبه‌ست له په‌سن و ستايشي پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام دا. جا له به‌ر ئه‌وه‌ي له ئێران دوو بيروڕا هه‌يه له‌سه‌ر ساڵيادي له دايکبووني پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام، براده‌راني شيعه ده‌ڵێن ڕۆژي حه‌فده‌هه‌مي مانگي (ربيع الاول) و براياني ئه‌هلي سوننه‌ش ده‌ڵێن دوازده‌هه‌مي ئه‌و مانگه‌يه، جا بۆ ئه‌وه‌ي برايه‌تي و يه‌کڕيزي هه‌بێ له نێوان براده‌راني شيعه و سوننه‌دا، له دوازده‌ي مانگي مه‌ولووده‌وه تا حه‌ڤده‌ي ئه‌و مانگه به ناوي حه‌فته‌ي يه‌کيه‌تي نێوي لێ براوه تا وه‌کوو موسڵمانان يه‌کيه‌تي و يه‌کڕيزي خۆيان به جواني بپارێزن و ئه‌م جياوازييه له مێژوودا نه‌بێته‌هۆي ناکۆکي و دووبه‌ره‌کي نێوان موسڵمانان.
يه‌کيه‌تي چشتێکه خواي گه‌وره به پێويستي داناوه. خودا ده‌يه‌وێ موسڵمانان ببنه گه‌لێکي يه‌کگرتوو به نێوي ئوممه‌ت. هه‌موو دينه ئاسمانييه‌کان به‌م چه‌شنه‌ن، هيچ دينێ خۆي له‌م پرسه گرنگه نه‌بواردووه. خواي گه‌وره له قورئاني پيرۆز فه‌رموويه‌تي: (واعتصموا بحبل الله جميعاً و لا تفرقوا) واته: هه‌مووتان ده‌ست بگرن به ده‌ستووري خودا و له يه‌کتر جيا مه‌بنه‌وه. له لايه‌کي ديکه‌وه فه‌رموويه‌تي: (و لا تنازعوا فتفشلواو تذهب ريحکم) واته: ده‌س هه‌ڵگرن له هه‌را و کێشه و به‌زم با تێک نه‌شکێن و ئابڕوو و شان و شکۆتان له به‌ين نه‌چێ.
له‌سه‌روبه‌ندي حه‌فته‌ي يه‌کيه‌تي دا، ده‌رفه‌تێک ده‌ستي دا که هه‌واڵده‌ريي نێونه‌ته‌وه‌يي کوردپرێس ديمانه و چاوپێکه‌وتنێکي هه‌بێ له‌گه‌ڵ ڕێزدار سه‌ييد محه‌مه‌د حسێني شاهروودي، نوێنه‌ري پێشه‌واي کۆماري ئيسلامي ئێران له پارێزگاي کوردستان که لێره‌دا سه‌رنجتان بۆ ئه‌م وتووێژه ڕاده‌کێشين:
کوردپرێس: ئێوه بۆ خۆتان پێويست بووني يه‌کيه‌تي چلۆن پێناسه ده‌که‌ن؟
وڵام: يه‌کيه‌تي چشتێکه خواي گه‌وره به پێويستي داناوه. خودا ده‌يه‌وێ موسڵمانان ببنه گه‌لێکي يه‌کگرتوو به نێوي ئوممه‌ت. هه‌موو دينه ئاسمانييه‌کان به‌م چه‌شنه‌ن، هيچ دينێ خۆي له‌م پرسه گرنگه نه‌بواردووه. خواي گه‌وره له قورئاني پيرۆز فه‌رموويه‌تي: (واعتصموا بحبل الله جميعاً و لا تفرقوا) واته: هه‌مووتان ده‌ست بگرن به ده‌ستووري خودا و له يه‌کتر جيا مه‌بنه‌وه. له لايه‌کي ديکه‌وه فه‌رموويه‌تي: (و لا تنازعوا فتفشلواو تذهب ريحکم) واته: ده‌س هه‌ڵگرن له هه‌را و کێشه و به‌زم با تێک نه‌شکێن و ئابڕوو و شان و شکۆتان له به‌ين نه‌چێ.
ماناي وايه برايه‌تي و يه‌کڕيزي يه‌کێکه له نيعمه‌ته‌کاني خواي گه‌وره.
خواي گه‌وره هه‌مديسان له قورئاني پيرۆزدا ده‌فه‌رمێ پێش هاتني ئيسلام ئێوه دوژمني يه‌کتر بوون و شيرتان له يه‌کتر ده‌سوي، ئيسلام که هات. ئێوه هه‌مووتان بوونه ده‌سته‌برا و له‌م به‌ش و باره گه‌وره‌يه به‌شداربوون. ئێمه ده‌بێ وريا بين، دوژمنان خۆيان له مڵاس داوه، له هه‌لومه‌رجي ئێستادا يه‌کڕيزي و يه‌کيه‌تي بۆ دونياي ئيسلام زۆر پێويسته.
کوردپرێس: به بڕواي جه‌نابتان هۆي چيه که له هێندێ کۆمه‌ڵگادا يه‌کڕيزي نێوان موسڵمانان کز و لاواز بووه؟
وڵام: به‌خته‌وه‌رانه له وڵاتي خۆمان ئێران به‌م چه‌شنه نيه. يه‌کێک له ده‌سکه‌وته‌کاني شۆڕشي ئيسلامي ئێران پێکهاتني برايه‌تي و يه‌کيه‌تييه له نێوان شيعه و سوننه‌دا. ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر به چاوي خۆمان ده‌بينين که ئه‌و په‌ڕي هێمنايه‌تي و ئاسايش له ئێران جێگيره، ئه‌وه به‌رهه‌مي برايه‌تي و پێکه‌وه ژيانه به ئاشتي، ئێستا له ئێران شيعه و سوننه وان له يه‌ک مه‌ته‌رێزدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي دوژمناني هاوبه‌ش. پێشه‌واي کۆماري ئيسلامي ئێران حه‌زره‌تي ئايه‌توڵڵا خامنه‌يي فه‌رموويانه: (هه‌ر که‌س گێره شێوێني بکات و بيه‌وێ ئاژاوه و دووبه‌ره‌کي بخاته نێوان موسڵمانان به‌تايبه‌ت له ئێران دا، خۆي بزانێ يا نه‌زانێ، ئه‌وه خه‌يانه‌ت کار و به‌کرێ گيراوي دوژمنه). به‌ڵام ئه‌مه‌ي که بۆچي له هێندێ وڵاتان يه‌کيه‌تي کز و لاوازه؟ ئه‌مه هۆکاره‌که‌ي ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پيلاني دوژمنان له لايه‌که‌وه هه‌روه‌ها نه‌زانکاري و تێنه‌گه‌يشتني هێندێ کۆمه‌ڵگاي ئيسلامي.
دوژمنان له ئه‌مڕۆدا به بيانووي لايه‌نگري له شيعه، که‌سانێک دژي ئه‌هلي سوننه‌ت هان ده‌ده‌ن، پێچه‌وانه‌که‌شي دێته دي، بۆ ئه‌وه‌ي بگه‌ن به ئامانجي دزيۆي خۆيان، ئه‌م دوژمنانه نه به شيعه بڕوايان هه‌يه و نه به سونني، ته‌نها ئامانجي نه‌گريسي ئه‌وان تێکداني نێوان موسڵمانانه و به‌س.
کوردپرێس: له قورئان و حه‌ديس دا، تا چ ڕاده پێداگري کراوه له‌سه‌ر يه‌کيه‌تي و يه‌کڕيزي نێوان موسڵمانان؟
وڵام: له‌مه‌وپێش ئاماژه‌م کرد به هێندێ له ئايه‌ته‌کاني قورئان.
له‌مباره‌وه وته به‌نرخه‌کاني پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌ي ئيسلام بۆ ئێمه چراي ڕێگان.
پێويسته بڵێم موسڵمانان له بنه‌ڕه‌ت و بنه‌ماي دين دا جياوازييان نيه ئه‌گه‌ر جياوازييه‌ک هه‌بێ له لق و پۆپ دايه. له خودي مه‌زه‌هه‌بي ئه‌هلي سوننه‌ت و شيعه‌دا، جياوازي بچووک هه‌يه، قه‌يدێ ناکات، به‌ڵام نابێ ڕێگا بده‌ين ئه‌م جياوازييه بچووکانه ته‌شه‌نه بکه‌ن بۆ گه‌وره‌تر. ده‌بێ وريا بين تا بتوانين پيلانه‌کاني دوژمن پووچه‌ڵ بکه‌ينه‌وه.
کوردپرێس: به بڕواي ئێوه ئه‌و شتانه‌ي که ده‌بنه هۆکاري سه‌ره‌کيي به‌دي هاتني يه‌کيه‌تي و يه‌کڕيزي کامانه‌ن؟!
وڵام: گوێ ڕايه‌ڵي بۆ فه‌رمانه‌کاني خواي گه‌وره، پشتيواني موسڵمانان له يه‌کترين، وريايي، بايه‌خدان به بنه‌ماکاني دين، خۆ پاراستن له دووبه‌ره‌کي، ڕێزدانان بۆ بيروباوه‌ڕي يه‌کتر، سووکايه‌تي نه‌کردن به بيروباوه‌ڕي يه‌کتر، ئه‌مانه چه‌ند هۆکارێکن که ده‌بنه هۆي يه‌کڕيزي نێوان موسڵمانان که ده‌بێ له هه‌ر هه‌لومه‌رجێک دا له به‌رچاويان بگرين تا دوژمنان نه‌توانن که‌لێن بخه‌نه نێوان موسڵمانان.
کوردپرێس: ميدياکان و دام و ده‌زگاکاني ڕاگه‌ياندن ئه‌توانن چ ده‌ورێ بگێڕن له‌م بواره‌دا؟
وڵام: به بڕواي من ميدياکان ده‌توانن له‌م بواره‌دا هه‌م ده‌وري ئه‌رێنێ يان هه‌بێ هه‌م ده‌وري نه‌رێني. ئه‌وه‌يه بۆ خۆتان ده‌بينن که ميدياکاني سه‌ر به دوژمنان و ڕژێمي زايۆني ئاگري کێشه و ناکۆکيي له نێوان موسڵمانان خۆش ده‌که‌ن، له لايه‌کي تره‌وه تۆڕه‌کاني سه‌ر به تاقمه توندڕه‌و و ته‌کفيرييه‌کان ئه‌وانيش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاو ئاژيني ئاشي دوژمنان بکه‌ن و بێ ئه‌وه‌ي به خۆيان بزانن له خزمه‌تي دوژمناني ئيسلام دا کار ده‌که‌ن.
به‌ڵام به‌خته‌وه‌رانه هه‌ن چه‌ند ميديا و تۆڕێک که له پێناوي ناساندني ڕواڵه‌تي ڕاسته‌قينه‌ي ئيسلام‌دا کار ده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ پته‌وکردنه‌وه‌ي يه‌کيه‌تي و يه‌کڕيزي نێوان موسڵمانان که ئه‌م ئه‌رکه گرنگه له وڵات خۆمان ئێران به‌خته‌وه‌رانه گه‌لێک به‌رچاوه. جێگاي خۆيه‌تي له ڕێگاي ميدياکانه‌وه خه‌ڵکي له ده‌ق و ناوه‌ڕۆکي قورئان و حه‌ديس و وته‌ي پێشه‌واياني ئاييني ئاگه‌دار بکرێته‌وه و بنه‌ماکاني ڕه‌سه‌ني دين به خه‌ڵکي بناسێنرێن. ميدياکان ده‌توانن ده‌ورێکي باش له‌م بواره‌دا بگێڕن، نابێ ڕێگا بده‌ن سووکايه‌تي و بێ ڕێزي بکرێ به بيروباوه‌ڕي موسڵمانان، ده‌بێ خۆبگرنه‌وه له دروست کردني بۆڵتێن، ده‌بێ پيشان بده‌ن که شيعه و سونني پێکه‌وه کێشه‌يان نيه و هه‌ر دوو ئاينزاي شافيعي و جه‌عفه‌ري زۆر پێکه‌وه نێزيکن و ده‌يان ساڵه پێکه‌وه هاريکاري و هاوژينييان هه‌يه. ميدياکان ده‌بێ وته به‌نرخه‌کاني که‌سێکي وه‌ک شه‌هيد مامۆستا (بورهان عالي) بن و پيشان بده‌ن که شيعه و سونني پێکه‌وه هاوسه‌رگيري ده‌که‌ن و پێکه‌وه سه‌ودا و مامه‌ڵه ده‌که‌ن و هيچ گير و گرفتێکيان پێکه‌وه نيه، که‌وايه ڕێگا نه‌ده‌ن دوژمنان ناکۆکيي و دووبه‌ره‌کي بخه‌نه نێوانيان.
کوردپرێس: به‌ڕێزتان ماوه‌يه‌که له پارێزگاي کوردستان نيشته‌جێن. يه‌کيه‌تي و يه‌کڕيزي نێوان موسڵماناني ئه‌م ناوچه‌يه چلۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
وڵام: دوژمنان ده‌يانه‌ويست بنه‌ماي ئيسلام له‌م ناوچه‌يه کز و لاواز که‌ن، ئه‌وه بوو به سه‌رکه‌وتني شۆڕشي ئيسلامي ترس و سامناکي که‌وته جه‌سته‌يان و ده‌ستيان دايه پيلان گێڕان به‌ڵام به ئامانج نه‌گه‌يشتن.
به‌خته‌وه‌رانه له ئێران شيعه و سونني پێکه‌وه له‌وپه‌ڕي ئاشتي و برايه‌تي دان، هه‌روه‌ها له پارێزگاي کوردستان، ئێمه ده‌بێ پێشڕه‌و بين بۆ باقي گه‌لاني ناوچه‌که، ده‌بێ خۆ بپارێزين له‌و شتانه‌ي که ناکۆکي دێنن، ده‌بێ ئامێز بگرينه‌وه بۆ ئه‌و شتانه‌ي که هاوبه‌شن.
کوردپرێس: ئێوه فه‌رمووتان له حه‌وته‌ي يه‌کيه‌تي دا، ده‌بێ زۆرتر بايه‌خ بدرێ به يه‌کيه‌تي و يه‌کڕيزي نێوان موسڵمانان، بۆچي له باقي پارێزگاکاني تري وڵات دا وه‌ک کوردستان بايه‌خ به‌م باسه گرنگه نادرێت؟ ئێوه پێشنيازتان له‌م بواره‌دا چييه؟!
وڵام: ئه‌گه‌ر ده‌بينين له پارێزگاکاني کوردستان، ئازه‌ربايجاني ڕۆژئاوا، گوڵستان و سيستان و به‌لووچستان بايه‌خێکي زۆر ده‌درێ به حه‌وتووي يه‌کيه‌تي، ئه‌وه چشتێکي سروشتييه، چونکه دانيشتوواني ئه‌م چه‌ن پارێزگايه تێکه‌ڵێکن له براياني شيعه و سونني و ئاشکرايه دوژمنيش زۆرتر کاريگه‌ري له‌سه‌ر ئه‌م پارێزگايانه هه‌يه و هه‌وڵ ده‌دات شه‌ڕ و کێشه و ئاژاوه ساز بکات. ئه‌ڵبه‌ت وته‌که‌ي ئێوه به جێگه‌يه و حه‌ق وايه له باقي پارێزگاکاني تريش ئه‌م کاره بکرێ و من هيوادارم ڕۆژێک بيته پێشه‌وه که هه‌موو ئێران زماني يه‌کيه‌تي بێ.
ئه‌ڵبه‌ت هه‌ر ساڵ کۆنفڕانسي نێونه‌ته‌وه‌يي يه‌کيه‌تي ئيسلامي له تاران ساز ده‌کرێ که جێگاي سه‌رنج و بايه‌خ پێداني جيهانييه.
کوردپرێس: ئێستا – وه‌ک ده‌زانن- ده‌وڵه‌تێک له‌سه‌ر کاره به نێوي ده‌وڵه‌تي کارزاني و هيوا و ئومێد. بۆ وه‌ديهێناني هێمنايه‌تي و يه‌کيه‌تي چيتان له‌م ده‌وڵه‌ته ده‌وێ؟!
وڵام: ده‌وڵه‌ت و به‌رنامه‌کاني له ئيسلام و شۆڕشي ئيسلامي سه‌رچاوه ده‌گرن. ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌موو تيره و ڕه‌گه‌زه‌کاني ئێرانه و تايبه‌ت نيه به چينێکي دياري کراو، ده‌بێ بۆ هه‌مووان هه‌لومه‌رجي کار فه‌راهه‌م بکرێ و ياسا سه‌روه‌ر بێ و ئه‌وانه که شياون له ڕێگاي شايسته سالارييه‌وه، ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست و ببن به کار به ده‌ست له‌م ئوستانه. ئه‌مه‌يه ڕێبازي شۆڕشي ئيسلامي ئێران.
کوردپرێس: پێشنياره‌که‌تان بۆ ده‌وڵه‌ت جێگاي ڕێزه و سوپاس بۆ کاربه‌ده‌ستان و خه‌ڵکي ئوستان چ وته و په‌يامێکتان هه‌يه؟
وڵام: گه‌شه و ئاوه‌داني وڵات وه هه‌روه‌ها پارێزگاي کوردستان به يه‌کيه‌تي و يه‌کڕيزي دێته ئه‌نجام، ئاکامي باشي هه‌ر دوو دونيامان هه‌ر به يه‌کيه‌تي پێکدێت، شه‌ڕ و کێشه و هه‌را هيچ ئاکامێکي باشي لێ ناوه‌شێته‌وه، ده‌بێ هه‌وڵه‌کاني دوژمن پووچه‌ڵ بکه‌ينه‌وه. ده‌بێ بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ي پيلاني دوژمن يه‌کيه‌تيمان هه‌بێ.
به‌رپرسان نابێ خووخده‌ي حيزبايه‌تي و لايه‌نگري له چينێ تايبه‌تيان هه‌بێ، ده‌بێ مه‌وداي فيکر و بيريان زۆر به ده‌ره‌تان بێ، هه‌وڵ بده‌ن هه‌مووان به چاوێک ته‌ماشا که‌ن، له‌گه‌ڵ خه‌ڵکي به ميهره‌باني و دڵسۆزي هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن. به‌خته‌وه‌رانه له ئێستادا برايه‌تي شيعه و سونني له پارێزگاي کوردستان بێ وێنه‌يه، نابێ ئه‌م ده‌سکه‌وته به‌نرخه له ده‌ست بده‌ين چونکه له سايه‌ي يه‌کڕيزي و برايه‌تي دا ده‌گه‌ين به سه‌ربه‌رزي و پێشکه‌وتن و ئابڕوو و هێز و ده‌سه‌ڵات، ده‌بێ قه‌دري ئه‌م ده‌سکه‌وته بزانين و بۆ پاراستني هه‌وڵ بده‌ين.
زۆر سوپاس بۆ ئێوه