• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 174
  • یەكشەممه 22/10/1392
  • رۆژژمێر :

زۆر خواردني خوێ زياني هەيە

 

زۆرخواردني خوێ يەكێكە لە هۆكارە سەرەكييەكاني قەڵەوي و هەروەها كاريگەريەكي گەورەشي لەسەر ماددەي سۆديۆم دەبێت كە ئەمەش دەبێتە هۆي دابەزيني رێژەي ئاو لە ناو لەشي مرۆڤدا.

بەپێي هەواڵێكي رۆژنامەي دەيلي ميلي بەريتاني بڵاويكردۆتەوە بەپێي نوێترين توێژينەوە كەلەلايەن زاناياني بەريتانيەوە ئەنجامدراوە ئەوە ئاشكرا كراوە بەكارهێناني بڕێكي كەم خوێ لە دروستكردن و لێناني خۆراكدا بەشێوەيەكي زۆر يارمەتي مرۆڤ دەدات لە تووشنەبوون بە نەخۆشييەكاني دڵ و هەروەها جەڵتەي مێشك .

جگە لەوەش كاريگەري لەسەر بەرزبوونەي پەستاني خوێن دەبێت هەروەها هۆكارێكە بۆ تووشبووني مرۆڤ بە نەخۆشييەكاني دڵ و خوێنبەرەكان و جەڵتەي مێشك و نەخۆشييەكاني گورجيلە .

بەپێي هەواڵێكي رۆژنامەي دەيلي ميلي بەريتاني بڵاويكردۆتەوە بەپێي نوێترين توێژينەوە كەلەلايەن زاناياني بەريتانيەوە ئەنجامدراوە ئەوە ئاشكرا كراوە بەكارهێناني بڕێكي كەم خوێ لە دروستكردن و لێناني خۆراكدا بەشێوەيەكي زۆر يارمەتي مرۆڤ دەدات لە تووشنەبوون بە نەخۆشييەكاني دڵ و هەروەها جەڵتەي مێشك ،هاوكات زانايان ئەوەش ئاشكرا دەكەن بڕي گونجاو لە بەكارهێناني خوێ لە رۆژێكدا بريتيە لە 3400 ميليگرام كە ئەمە رێژە بەكارهێنەش مەترسييەكان لە سەر تەندروستي مرۆڤ كەم دەكاتەوە ،هاوكات توێژەرەوان ئامۆژگاري ئەو كەسانە دەكەن كە ئامادەكاري بۆ دروستكردني خواردن دەكەن ئەو بڕە گونجاوە لەخوێ بەكاربهێنن تاوەكو نەبێە هۆي دروستبووني كێشە تەندروستيەكان لەسەر مرۆڤ ،بەپێي ئامارێكيش كە رۆژنامەي دەيلي ميل بڵاويكردۆتەوە نزيكەي 13 هەزار حاڵەت بە نەخۆشييەكاني دڵ لە ساڵي 2013 دا تۆماركراوە بەرامبەر بە 5000 هەزار حاڵەتي جەڵتەي مێشك .

SNN – بەشي تەندروستي