ئه‌و خۆراكانه‌ي ده‌بنه هۆي دروستبووني ورگ.
يه‌كێك له‌و كێشه ته‌ندروستيانه‌ي تووشي ژنان و پياوان ده‌بێت بريتيه له دروستبووني ورگ و شۆڕبوونه‌وه‌ي كه سيمايه‌كي ناشرين به مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
له‌به‌رئه‌وه‌ي خۆراك يه‌كێكه له گرنگترين ئه‌و فاكته‌رانه‌ي كاريگه‌ريي هه‌يه له‌سه‌ر ده‌روون و شێوه‌ي له‌شمان، به‌مه‌به‌ستي خۆپاراستن لێيان له خواره‌وه ئه‌و خۆراكانه بناسه كه ده‌بنه‌هۆي دروستبووني ورگ:
- ئايس كريم: بڕێكي زۆر شه‌كره‌كاني تێدايه كه ڕێژه‌ي گلوكۆز و ئه‌نسۆلين به‌رزده‌كه‌نه‌وه و به‌وه‌ش چه‌ورييه‌كان له‌ناوچه‌ي ورگدا كه‌ڵه‌كه‌ده‌بن.
يه‌كێك له‌و كێشه ته‌ندروستيانه‌ي تووشي ژنان و پياوان ده‌بێت بريتيه له دروستبووني ورگ و شۆڕبوونه‌وه‌ي كه سيمايه‌كي ناشرين به مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
- شيره‌مه‌نيه‌كان: شيره‌مه‌نيه‌كان يارمه‌تيده‌رن له چوونه‌ژووره‌وه‌ي هه‌وا بۆناو له‌ش و كۆبونه‌وه‌ي له كۆئه‌ندامي هه‌رسدا و به‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆي هه‌ڵئاوسان و گه‌وره‌بووني گه‌ده.
- خوارده‌مه‌ني سوره‌وه‌كراو: بڕێكي زۆر رۆني تێدايه له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵبده خواردنيان كه‌مبكه‌ره‌وه يان به‌ده‌ستي خۆت له ماڵه‌وه دروستي بكه له جياتي ئه‌وه‌ي بيانكڕيت.
- خواردنه‌وه گازييه‌كان: به دڵنياييه‌وه ده‌بنه هۆي گه‌وره‌بووني ورگ‌و ته‌نانه‌ت دواي تێَپه‌ڕبووني 3 كاتژمێر به‌سه‌ر خواردنه‌وه‌يدا، له‌به‌رئه‌وه هه‌تا ده‌توانيت خۆت لێيان به‌دووربگره يان له رۆژێكدا ته‌نها يه‌ك كوپ بخۆره‌وه.
- ناني سپي: له‌به‌رئه‌وه‌ي بڕێكي زۆر چه‌وري تێدايه.
تەندروستي-کوردی نیوز