ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌ن بنێشت مه‌جون
پزيشكان له توێژينه‌وكانيان تايبه‌ت به هۆكاره‌كاني تووش بووني نه‌وجه‌وانان به ژانه سه‌ري درێژخايه‌ن ئه‌وه‌يان بۆ ده‌ركه‌وت كه جويني بنێشت يه‌كێكه له هۆكاره‌كاني ئه‌م نه‌خۆشيه.
پزيشكان له‌م توێژنه‌وانه‌دا داوايان له 30 خۆبه‌خش كرد كه له ته‌مه‌ني 6ـ 19 ساڵيدا بوون و به‌هۆي ژانه سه‌ري درێژخايه‌ن ئازار ده‌كێشن و رۆژانه راهاتوون له‌سه‌ر جويني بنێشت، بۆ ماوه‌ي مانگێك بنێشت نه‌جوون و دواي كۆتايي هاتني ئه‌م مانگه بۆيان ده‌ركه‌وت كه باري ته‌ندروستي 26 كه‌سيان به‌ره‌و باشي چووه.
پزيشكان له توێژينه‌وكانيان تايبه‌ت به هۆكاره‌كاني تووش بووني نه‌وجه‌وانان به ژانه سه‌ري درێژخايه‌ن ئه‌وه‌يان بۆ ده‌ركه‌وت كه جويني بنێشت يه‌كێكه له هۆكاره‌كاني ئه‌م نه‌خۆشيه.
بۆ سه‌لماندني ئه‌م ئه‌نجامه داوايان لێكرا دواي تێپه‌ڕبووني 2 هه‌فته دووباره ده‌ست به جويني بنێشت بكه‌نه‌وه و ئه‌وان دواي ته‌نيا چه‌ند رۆژ دووباره ژانه سه‌ره‌كه‌يان سه‌ري هه‌ڵدايه‌وه.
به بڕواي پزيشكان جويني بنێشت به به‌رده‌وامي فشار ده‌خاته سه‌ر ماسولكه‌كاني چه‌ناگه و جوڵه‌ي به‌رده‌واميان ده‌ێته هۆي ژانه سه‌ر.
nrt2