سێ بنه‌ڕه‌تي ئيمان
ئيمان‌داري ته‌نيا به وتار و ئيقراري سه‌ر زمان ناگاته ئاستي بايه‌خ داري و ئه‌بێ به کردار و کرده‌وه ئاستي به‌رپرسياري مرۆڤي ئيمان‌دار بکه‌وێته به‌رچاو و جيا له‌وه‌ش چراي عه‌قڵ و زانين و خواناسين، ڕووناکي زۆرتر بخاته سه‌ر ئيمانمان.
دياره له ناو بوار و مه‌يداني د‌ينداري و پارێز و به‌ڕێوه‌بردني ياساوڕێساکاني ئيمان و د‌ينداري دا هێما و نيشانه زۆرن بۆ ئه‌وه‌ي ئاستي به‌رزي ئيماني که‌سه‌کان ببينين. به‌ڵام بێ هيچ شک و گومانێک ئه‌و هێما و نيشانه‌گه‌له وا به پێي سه‌رچاوه‌کاني دين و ئايين له لايه‌ن پێغه‌مبه‌ري گه وره‌ي ئيسلام و گه‌وره‌پياواني ئايينه‌وه دياري کراون، به باش‌ترين شێوه پێاسه‌يکي ڕاسته‌قينه‌ي ئيمان‌داري و د‌ينداري ده‌خه‌نه به‌ر ده‌ستمان.
ئيمام ڕه‌زا دروود و سڵاوي خواي لێ بێت له باوکاني به‌رزه‌ناوي خۆي ئه‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ري گه وره‌ي ئيسلام حه‌زره‌تي محه‌مه‌د دروود و سڵاوي خواي له‌سه‌ر بێ،فه‌رموويه‌تي: (ئيمان به وتار و ئيقرار دێته سه‌ر زمان و به کردار و کرده‌وه ده‌بينرێت و وه‌کوو زانست و ناسينێکه وا به عه‌قل پێک هاتبێت.)
ئيمان‌داري ته‌نيا به وتار و ئيقراري سه‌ر زمان ناگاته ئاستي بايه‌خ داري و ئه‌بێ به کردار و کرده‌وه ئاستي به‌رپرسياري مرۆڤي ئيمان‌دار بکه‌وێته به‌رچاو و جيا له‌وه‌ش چراي عه‌قڵ و زانين و خواناسين، ڕووناکي زۆرتر بخاته سه‌ر ئيمانمان.
به پێي ئه‌م گێڕانه‌وه به‌رز و پوڕبه‌ها و بايه‌خ داره، ئيمان‌داري ته‌نيا به وتار و ئيقراري سه‌ر زمان ناگاته ئاستي بايه‌خ داري و ئه‌بێ به کردار و کرده‌وه ئاستي به‌رپرسياري مرۆڤي ئيمان‌دار بکه‌وێته به‌رچاو و جيا له‌وه‌ش چراي عه‌قڵ و زانين و خواناسين، ڕووناکي زۆرتر بخاته سه‌ر ئيمانمان.
زانياران و بيرمه‌نداني زانستي په‌روه‌رده و ڕاهێنان له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته داکۆکي ده‌که‌ن که باش‌ترين شێوه بۆ ئه‌وه‌ي منداڵانمان به لاي کردار و خووي ديني و کرده‌وه‌و ڕه‌وشتي به‌رزدا ڕاکێش بکه‌ين، ئه‌وه‌يه که ڕه‌فتار و هه‌ڵس و که‌وتي دايک و باوک ڕه‌گه‌زي ئاشکراي ئيمان‌داري و پارێزي پێوه ديار بيت.
سايتي ئاييني ڕووناک