• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 279
  • سێ شەممه 17/10/1392
  • رۆژژمێر :

پياوان زوتر تووشي ئەنفلۆنزا دەبن

زاناياني ئەمريكا لە لێكۆڵينەوەيەكي نوێدا دەريانخستووە، رەگەزي نێر بەهۆي زۆربووني هۆرمۆن لەلەشياندا زياتر تووشي ئەنفلۆنزا دەبن لە رەگەزي مێ.

لە ساڵي (2008 بۆ 2009)، زاناياني بواري تەندروستي ئەمريكا لێكۆڵينەوەيەكيان كرد لەسەر (53) ژن و (34) پياو، لەنێوان تەمەنەكاني ( 20 بۆ 30 و 60 بۆ 89) ساڵي، لە ئەنجامي لێكۆڵينەوەكەدا دەركەوتووە،  جەستەي ژنان زياتر دژي ئەنفلۆنزاي (h3n2)ن، ئەو لێكۆڵينەوەيەش دەريخستووە، پياوان زياتر تووشي نەخۆشييەكاني پەيوەست بە ئەنفلۆنزا دەبن.

زاناياني ئەمريكا لە لێكۆڵينەوەيەكي نوێدا دەريانخستووە، رەگەزي نێر بەهۆي زۆربووني هۆرمۆن لەلەشياندا زياتر تووشي ئەنفلۆنزا دەبن لە رەگەزي مێ.

هاوكات پزيشكاني ئەو بوارە، هەستان بە وەرگرتني خوێني ئەو چەند كەسەي كە تاقيكردنەوەيان لەسەر ئەنجامدرا، لە ئەنجاميشدا دەركەوت كە بەهۆي زۆري رێژەي هۆرمۆن لەناو لەشي پياواندا، رەگەزي نێر بەرەنگاري كەمترە لە تووشبوون بە ئەنفلۆنزا.