• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 194
  • دوو شەممه 16/10/1392
  • رۆژژمێر :

کوژراني سەرکردەي تاقمي تيرۆريستيي ئەلقاعيدە لە عێراق

لە درێژەي تێکهەڵچوونەکان دژي تاقمە تەکفيرييەکان لە عێراق، کوژراني مفتي تاقمي تيرۆريستيي ناسراو بە  دەوڵەتي ئيسلاميي عێراق و شام، پشتراست کراوە.   

 

     بە پێي راپۆرتي کاناڵي ئاسمانيي سەحەر، سەرچاوە ئاسايشييەکاني عێراق رايانگەياندووە، "ابوالحسن دغدش'' مفتي تاقمۆکەي تيرۆريستيي داعش لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکاني ئەتنيکي و ئەرتەشي عێراق لە موسڵ کوژراوە.

دەڵێن ناوبراو هاوڕێي لەگەڵ ژمارێک لە چەکدارەکاني خۆي بە نيازي ئەنجامداني هێرشێکي تيرۆريستيي بۆسەر بنکەي پۆليس بووە.

سەرۆک وەزيراني عێراق جەختي کردووتەوە ئۆپراسيۆني سەربازيي دژي تاقمە تيرۆريستييەکان تا لەناوچووني ئەوان بەردەوام دەبێت.بە پێي راپۆرتي رێکخراوي نەتەوە يەکگرتووەکان، لانيکەم 8هەزار کەس لە ساڵي 2ظ 13 لە توندوتيژييەکاني عێراق گياني خۆيان لە دەست داوە.زۆربەي کارناسان، پشتگريي هەندێ وڵاتي عەرەبي ناوچەکە بە تايبەت عەرەبستان لە تاقمە تيرۆريستييەکان بە هۆکاري سەرەکيي نائاراميي مانگەکاني رابردوو لە عێراق دەزانن.