به‌كارهێناني سه‌هۆل بۆ نه‌هێشتني ئازاري ددان
كه‌م كه‌س هه‌يه له‌ژياندا ئه‌گه‌ر بۆ جارێكيش بێت توشي ئازاري ددان نه‌بوبێت‌و بێزاري نه‌كردبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ي پێويسته ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ په‌يدابووني ئازاري ددان سه‌رداني پزيشك بكه‌ي بۆ زانيني هۆكاره‌كه‌ي، به‌ڵام ده‌شتوانيت به‌م چوار ڕێگه‌يه چاره‌سه‌رێكي سروشتي بۆ ئازاري ددانه‌كان بكه‌ي.
ماڵپه‌ڕي (مه‌سره‌س) چوار ڕێگه‌ي سروشتي بۆ نه‌هێشتني ئازاري ددان خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌وانيش بريتن له.
به‌كارهێناني ده‌زوي ددان، ژماره‌يه‌كي زۆر له‌پزيشكاني بواري ددان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن زۆربه‌ي كات هۆكاري ئازاري ددان به‌هۆي مانه‌وه‌ي خۆراكه له‌ناو ددانه‌كان، به‌ڕزگاربونيش له‌و پاشماوه خۆراكيانه ڕزگارده‌بێت له‌ئازاري ددان، هه‌ربۆيه ده‌زوي ددان بۆ چاره‌سه‌ركردني ئازاري ددان به‌سوده.
دووه‌م ڕێگه به‌كارهێناني سه‌هۆڵه، پارچه‌يه‌ك سه‌هۆڵ بخه سه‌ر ئه‌و لايه‌ي ئازاره‌كه‌ي تێداييه‌و فشار بخه‌سه‌ري، كه ئه‌مه‌ش يارمه‌تيده‌رێكي زۆر باشه بۆ هێوركردنه‌وه‌ي ئازاري ددان.
به‌كارهێناني ده‌زوي ددان، ژماره‌يه‌كي زۆر له‌پزيشكاني بواري ددان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن زۆربه‌ي كات هۆكاري ئازاري ددان به‌هۆي مانه‌وه‌ي خۆراكه له‌ناو ددانه‌كان، به‌ڕزگاربونيش له‌و پاشماوه خۆراكيانه ڕزگارده‌بێت له‌ئازاري ددان، هه‌ربۆيه ده‌زوي ددان بۆ چاره‌سه‌ركردني ئازاري ددان به‌سوده.
ڕێگه‌ي سێهه‌م بريتيه له‌به‌كارهێناني (ئاو و خوێ)، زياتر له‌جارێك به‌گيراوه‌ي ئاو خوێ غه‌ر غه‌ره بكه، به‌تايبه‌ت پێش ئه‌وه‌ي بخه‌وي، چونكه ئه‌و گيراوه به‌ئازار شكێنێكي زۆر باشي ددان داده‌نرێت.
كۆتا ڕێگه‌ش بريتيه له‌مژيني سه‌هۆڵ چوار جار له‌ڕۆژێكدا بۆ ماوه‌ي (15) خوله‌ك، به‌خێرايي هه‌ست به نه‌ماني ئازاره‌كه ده‌كه‌ي، چونكه سه‌هۆڵ ده‌بێته‌هۆي به‌نجكردني ئه‌و شوێنه‌و هێواشيده‌كاته‌وه‌و ده‌بێته‌هۆي ده‌ركردني پله‌ي گه‌رماكه‌ي.
ئاژانسي هەواڵي ناۆخۆ