4 خۆراكى سودمه‌ند بۆ ته‌ندروستي ده‌م و ددان
بۆ ئه‌وه‌ي ببنه خاوه‌ني ده‌م ددانێكي ته‌ندروست، گرنگي به‌و خۆراكانه بده‌ن كه ده‌يخۆن.
كاتێك فڵچه و مه‌عجون له‌به‌ر ده‌ست نييه يان ناتوانن به كاريان بێنن ده‌توانن به شێوه‌يه‌كي كاتي كۆمه‌ڵه خۆراكێك بخۆن كه ده‌بنه هۆي پاك كردنه‌وه‌ي ده‌م و ددانه‌كان.
1ـ سێ‌و و گێزه‌ر و كه‌ره‌وز:
كۆمه‌ڵێك له سه‌وزه‌كان ده‌بنه هۆي ده‌رداني ئاوي ده‌م و پاكي ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌و ميوانه‌ي كه رێژه‌ي ئه‌سيديان زۆر تێدايه مه‌خۆن، چونكه خواردنيان له‌نێوان 2 ژه‌م زيان به ددانه‌كان ده‌گه‌يه‌نێت.
2ـ شير و په‌نير:
به‌رهه‌مه‌كاني شير ده‌بنه هۆي له‌ناو بردني ترشه‌ڵۆكي ناو ده‌م. خواردنه‌وه‌ي په‌رداخێك شير و يان پارچه‌يه‌ك په‌نير رێگه له كلۆر بووني ددانه‌كان ده‌گرێت.
كاتێك فڵچه و مه‌عجون له‌به‌ر ده‌ست نييه يان ناتوانن به كاريان بێنن ده‌توانن به شێوه‌يه‌كي كاتي كۆمه‌ڵه خۆراكێك بخۆن كه ده‌بنه هۆي پاك كردنه‌وه‌ي ده‌م و ددانه‌كان.
3ـ پياز به خاوي:
ده‌توانن له‌گه‌ڵ خۆراك پارچه‌يه‌ك پيازيش بخۆن و پياز دژه ئۆكسانه‌و ده‌توانێت 4 جۆر باكتري كه ده‌بنه هۆي كلۆر بووني ددانه‌كان و نه‌خۆشي پووكه‌كان له‌ناو به‌رێت.
4ـ ئاو:
شوشتني ددان به ئاو ده‌بێته هۆي پاك بوونه‌وه‌ي ددان و باكترياكان له‌ناو به‌رێت. له‌نێوان ژه‌مه‌كاندا رۆژانه 2 په‌رداخ ئاو بخۆنه‌وه.
باخچه