• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 198
  • یەكشەممه 8/10/1392
  • رۆژژمێر :

داواي عەمار حەکيم لە هێزە ئاسايشييەکاني عێراق

سەرۆکي ئەنجومەني باڵاي ئيسلاميي عێراق هێزە ئاسايشييەکاني بانگهێشت کرد بۆ وردبينيي زياتر لە جێبەجێ کردني هەڵمەتي دژي تيرۆريستان.    

 بە پێي راپۆرتي کاناڵي ئاسمانيي سەحەر، عەمار حەکيم لە بەياننامەيەکدا کە رۆژي سێشەممە دەرکراوە، وێڕاي پاڵپشتيي لە هێزە ئاسايشيەکاني عێراق لە جێبەجێ کردني هەڵمەتەکانيان بۆ سەرکوتي تيرۆريستان، داواي لەم هێزانە کرد لە کاتي جيبەجێ کردني ئۆپێراسيۆنەکان سەرنج بدەن و بە هەڵە، هاووڵاتيان لە جياتيي تيرۆريستان نەخەنە بەر ئامانج.هەروەها سەرۆکي رەوتي سەدريش ئامادەيي خۆي بۆ بەرەنگاربوونەوە دژي هەڕەشەکاني تاقمي ناسراو بە دەوڵەتي ئيسلاميي عێراق و شام(داعش) لە باکووري بەغدا راگەياند.

سەرۆکي ئەنجومەني باڵاي ئيسلاميي عێراق هێزە ئاسايشييەکاني بانگهێشت کرد بۆ وردبينيي زياتر لە جێبەجێ کردني هەڵمەتي دژي تيرۆريستان.

موقتەدا سەدر بە ئاماژە بە تاوانەکاني ئەنداماني تاقمي تيرۆريستيي داعش لە عێراق وتيشي، ئەگەر پێويست بکا هێزەکاني رەوتي سەدر  بۆ بەرەنگاربوونەوەي تيرۆريستان لە پارێزگاي کەرکوک، ئامادەي بەرگريي لەم پارێزگايەن.سەرۆکي رەوتي سەدر وێڕاي پێداگريي لە سەر بەرەنگاربوونەوەي دژي تيرۆريسم بە راشکاويي وتي، دياردەي تيرۆريسم هۆکاري بەديهێناني ئاژاوەو ناکۆکيي تايفيي لەم وڵاتەيە.