شاره‌داري تاران ده‌چێته تورکيا
محه‌مه‌د باقر قاڵيباف، شاره‌داري تاران به ئامانجي به‌شداري له کۆبوونه‌وه‌ي کارناساني پسپۆڕي به‌ڕێوه‌به‌ري شار و شاره‌داراني ڕۆژهه‌ڵاتي ناڤين سه‌رداني شاري قوونيه له وڵاتي تورکيا ده‌کات.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: محه‌مه‌د باقر قاڵيباف، شاره‌داري تاران سبه‌ينێ 27ي سه‌رماوه‌ز له ئه‌سته‌نبۆڵ له‌گه‌ڵ مليح گۆکچک، شاره‌دار و به‌رپرساني ديکه‌ي به‌ڕێوه‌به‌ري ئه‌و شاره ديدار ده‌کات.
قاڵيباف پاش ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ڕواته ئانکارا و له‌مه‌ڕ گه‌شه‌ي پێوه‌ندييه‌کاني شاره‌داري تاران و ئانکارا و که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زمووني دوو لايه‌ن له‌گه‌ڵ شاره‌داري ئانکارا وتووێژ ده‌کات.
بڕياره له‌و سه‌فه‌ره په‌يماني هاوکاريي تۆکمه‌ي نێوان تاران و ئانکار له بواري شاره‌دارييه‌کان و ئه‌زمووني ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ي شاريي واژۆ بکرێت.
محه‌مه‌د باقر قاڵيباف، شاره‌داري تاران ڕۆژي 29ي سه‌رماوه‌ز له کۆبوونه‌وه‌ي شاره‌داران و کارناساني به‌ڕێوه‌به‌ري شاري به‌شداري ده‌کات.