ڕاپۆرتي ڕۆحاني له دانيشتني سه‌رۆکاني سێ هێز
سه‌رۆک کۆماري ئيسلامي ئێران مه‌سه‌له‌کان و بابه‌ته‌کاني گه‌ڵاله‌کراو له يه‌که‌م دانيشتني هاوبه‌شي به‌رپرساني سێ هێزي کۆماري ئيسلامي ئێراني شي کرده‌وه .
به پێي ڕاپۆرتي ئيسنا ، حه‌سه‌ن ڕۆحاني سه‌رۆک کۆماري ئيسلامي ئێران وتي ، له دانيشتني هاوبه‌شي ڕۆژي سێ شه‌مه‌ي خۆي له‌گه‌ڵ عه‌لي لاريجاني و ئايه‌تۆللا سادق ئامولي لاريجاني سه‌رۆکاني دوو هێزي ياسا دانه‌ر ، داد له باره‌ي ڕێکاره‌کان و چۆنيه‌تي هاوکاري ئه‌م هێزانه بۆ چاره‌سه‌ري گرفته‌کان ، مه‌سه‌له‌ئابووريه‌کان و زيانه‌کاني کۆمه‌ڵايه‌تي له ئێران وتووێژ کرا . سه‌رۆک کۆماري ئێران به ئاماژه به بنه‌ماي جيابووني هێزه‌کان له کۆماري ئيسلامي ئێران و له ده‌ستووري ئينقلابي ئيسلامي وتيشي ، ئه‌م لێک جيا بووني هێزانه دژايه‌تيێکي له‌گه‌ڵ هاوکاري هێزه‌کان و به‌هێز کراني پێوه‌ندي يه‌کاني نێوان هێزه‌کان نييه و به‌ڵکو له‌سه‌ر هاوکاري زۆرتري هێزه‌کان بۆ چاره‌سه‌ري مه‌سه‌له‌کان جه‌خت ده‌کا .
رادیو کوردی