• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 330
  • چوار شەممه 20/9/1392
  • رۆژژمێر :

ئەو 7 كارەي كە نابێت دواي نان خواردن ئەنجامى بده‌ن

پسپۆڕان ئەنجامداني كۆمەڵێك چالاكي لە دواي نان خواردن بە زيان گەياندن بە گەدە دادەنێن كە رەنگە شێرپەنجەي بە دواوە بێت. ئەم چالاكيانەش بريتين لە:

1ـ خواردنەوەي چاي گەرم: چاي گەرم بە هەموو جۆرەكانيەوە مادەي تاننيان تێدايە كە ئەگەر نيو كاتژمێر دواي نان خواردن بخورێنەوە، بە ئاسني خۆراكي دەنووسێن و رێَگە لە هەرس كردنيان دەگرن.

2ـ خۆ شوشتن: خەڵك بە گشتي پێيان وايە كە دواي نان خواردن نابێت خۆيان بشۆن، چونكە رەنگە بێهۆش بن. ئەمە بنەمايەكي زانستي هەيە، بەڵام ئەمە بۆ هەموو كەسێك دروست نييە. كەساني بەساڵا چوو يان ئەوانەي نەخۆشي دڵيان هەيە يان  خوێنەبەرەكاني مێشكيان تەسكە، باشترە 30 خولەك دواي نان خواردن خۆيان بشۆن. 

3ـ خواردنەوەي ئاوي سارد: هەندێك پێيان وايە خواردنەوەي ئاوي سارد دواي نان خواردن دەبێتە هۆي شێرپەنجەي گەندە، بەڵام ئەمە بنەمايەكي زانستي نييە و تەنيا كێشەي خواردنەوەي سارد گرژي دەمارەكان يان ژاني دڵە. ئەوانەي كێشەي ريخۆڵەيان هەيە زۆرتر تووشي ئەم گرفتە دەبن.

4ـ جگەرە كێشان: جگەر كيشان پێش نان خواردن و دواي نان خوانيش زياني زۆري هەيە. 100 مادە لە جگەرەدا هەيە كە دەبنە هۆي شێرپەنجە.

5ـ پاڵدانەوە:پاڵدانەوە دواي نان خواردن و بە گەدەي پڕ دەبێتە هۆي ئەوەي كە بڕێكي زۆر لە خۆراكي گەدە بۆ قورگ بگەڕێتەوە و ريفلاكس دروست بێت.

6ـ وەرزش: وەرزشي دواي نان خواردن بە تايبەتي ئەواني نەخۆشي دڵيان هەيە گرفتي ماسولكەكان زۆرتر دەكات. باشترە وايە دواي 2ـ3 كاتژمێر دواي نان خواردن وەرزش ئەنجام بدرێت.

7ـ بەرز كردنەوەي قورسايي: بەرز كردنەوەي  قورسايي بە گەدەي پڕەوە زيان بە دڵ دەگەيەنێت. ئەمكارە پەستان دەخاتە سەر ناوەوەي سگ و دەرداني ئاو (ريفلاكس). بۆيە وا باشترە دوو كاتژمێر دواي نان خواردن ئەمكارە ئەنجام بدرێت.