• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 204
  • سێ شەممه 19/9/1392
  • رۆژژمێر :

سوده‌كاني‌ كه‌له‌رمي‌ سور

هه‌رچه‌نده‌ زۆرێك له‌خه‌ڵكي‌ بايه‌خي‌ پێناده‌ن، به‌ڵام كه‌له‌رمي‌ سور چه‌ندين سودي‌ زۆري‌ هه‌يه‌ له‌وانه‌؟

• بڕێكي‌ زۆر له‌كانزاني‌تێدايه‌ وه‌ك، مه‌نگونيز كه‌ده‌بێته‌ هۆي‌ به‌رزكردنه‌وه‌ي‌ ئاستي‌ چالاكيه‌كاني‌ كۆئه‌ندامي‌ مێشك‌و فراوانكردني‌ بۆريه‌كاني‌ هه‌واو رێگه‌گرتن له‌ جه‌ڵته‌.

• پێكهاته‌ي‌ پۆتاسيۆمي‌ تێدايه‌ كه‌ده‌بێته‌ هۆي‌ ئارام كردنه‌وه‌ي‌ مێشك‌و يارمه‌تي‌ بونيادناني‌ پرۆتينه‌كان ده‌دات.

• ماده‌ي‌ ئاسني‌ تێدايه‌ بۆبه‌هێزكردني‌ خانه‌كاني‌ له‌رێگه‌ي‌ ئۆكسجين‌و پارێزگاريكردن له‌كه‌م خوێني‌.

• پێكهاته‌ي‌ كاليسيۆمي‌ تێدايه‌‌و زۆرگرنگه‌ بۆ ئێسك‌و ددان‌و ماسولكه‌كان.

• چه‌ندين جۆر ڤيتامي‌ تێدايه‌ له‌وانه‌ ڤيتامين A زۆر گرنگه‌ بۆ بينين‌و به‌هێزكردني‌ چاو، ڤيتامين B گرنگه‌ بۆ مێشك‌و به‌رهه‌مهێناني‌ وزه‌و گه‌شه‌كردن‌و يارمه‌تيداني‌ هه‌رسكردن.

• به‌رگريده‌كات له‌سه‌رئێشه‌و هه‌وكردني‌ پێست‌و گرژبوني‌ ماسولكه‌كان.

• ڤيتاميني‌ C تێدايه‌ بۆبه‌رزكردنه‌وه‌ي‌ ئاستي‌ به‌رگريكردني‌ جه‌سته‌، هه‌روه‌ها بوني‌ ترشي‌ فۆليك كه‌ده‌بێته‌ هۆي‌ رێگه‌گرتن له‌ توشبوني‌ شێرپه‌نجه‌ي‌ قۆڵۆن.

• دژه‌ ئۆكسيدي‌ تێدايه‌ ده‌بێته‌ هۆي‌ پارستني‌ مرۆڤ له‌ نه‌خۆشيه‌كاني‌ دڵ.

• چه‌وري‌‌و كاليسيۆمي‌ كه‌مي‌ تێدايه‌.

• خۆراكێكي‌ نمونه‌ييه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وي‌ كێش.

• يارمه‌تي‌ بونيادناني‌ ماسولكه‌كان ده‌دات.

باخچه