کۆبوونه‌وه‌ي ئيجابي بارزاني و نه‌وشيروان مسته‌فا
راسپێردراوي پارتي بۆ پێکهێناني کابينه‌ي هه‌شته‌مي هه‌رێم له‌گه‌ڵ ڕێکخه‌ري گشتيي بزووتنه‌وه‌ي گۆڕان ديداري کرد و دواي کۆبوونه‌وه‌ي نێوانيان، هه‌ر دوولا گفتوگۆکانيان به ئيجابي ڕاگه‌ياند.
به‌پێي هه‌واڵي هه‌واڵنێري کوردپرێس: نێچيرڤان بارزاني، ڕاسپێردراوي پارتي بۆ پێکهێناني کابينه‌ي نوێ له مه‌کۆي سه‌ره‌کي بزووتنه‌وه‌ي گۆران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ي نۆڤێمبێر/ 27ي گه‌ڵاڕێزان، له‌گه‌ڵ نه‌وشيروان مسته‌فا، ڕێکخه‌ري گشتيي ئه‌و لايه‌نه ديداري کرد بۆ باس له‌سه‌ر پێکهێناني کابينه‌ي نوێ.
پێش ئه‌م سه‌ردانه نێچيرڤان بارزاني له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح له‌باره‌ي پێکهێناني کابينه‌ي نوێ گفتوگۆي کرد.
پاش کۆبوونه‌وه‌که بارزاني و نه‌وشيروان مسته‌فا له پرێس کۆنفرانسێکدا ئه‌نجامي گفتوگۆکانيان بۆ هه‌واڵنێران باس کرد.
ڕێکخه‌ري گشتيي گۆران وێڕاي به ئيجابي وه‌سفکردني کۆبوونه‌وه‌که، ئاماژه‌ي به‌وه‌دا که له‌گه‌ڵ پارتي ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک خاڵي هاوبه‌ش که ده‌کرێت بيکه‌ن به سه‌ره‌تاي ده‌ستپێکردني قۆناغێکي تازه‌ي سياسي له هه‌رێمي کوردستان.
وتيشي که له‌وه‌ي باسيان کردووه، هيچ خاڵێکي ئه‌وتۆي ناکۆک له نێوان دوو لايه‌ن نه‌بووه و خاڵي هاوبه‌ش بووه که ده‌کرێت له‌سه‌ري ڕێکبکه‌ون.
نه‌وشيروان مسته‌فا جه‌ختي له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه که به‌لايا‌نه‌وه گرينگه که پێش هه‌ر شتێک له‌سه‌ر به‌رنامه‌يه‌کي هاوبه‌ش بۆ حکوومه‌تي داهاتوو و هه‌روه‌ها ميکانيزمێک بۆ جێبه‌جێ کردني ئه‌و کارنامه‌يه، ڕێکبکه‌ون.
سه‌باره‌ت به به‌شدارييان له حکوومه‌تي بنکه‌فراواندا، نه‌وشيروان مسته‌فا وتي: ئه‌مه سه‌ره‌تاي گفتوگۆکانه و ئه‌وه به کراوه‌يي ماوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها نێچيرڤان بارزاني ديدار و گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ نه‌وشيروان مسته‌فاي به ئيجابي راگه‌ياند و وتيشي: دوو لايه‌ن بير و بۆچووني نێزيکيان له‌گه‌ڵ يه‌کتر هه‌يه.
ئاماژه‌ي به‌وه‌ش دا که پارتي و گۆڕان بڕياريان داوه دواتر لێژنه‌يه‌ک دابنێن بۆ چوونه ناو ورده‌کاري ئه‌و بابه‌تانه‌ي باسيان لێوه کردووه.
بارزاني ڕاشيگه‌ياند که به‌رده‌وام ده‌بێ له هه‌وڵه‌کان بۆ ئه‌وه‌ي به زووترين کات حکوومه‌ت پێکبهێنن.