مافي پيتاندني يۆرانيۆم له ئێران له په‌يماني "ئێن پي تي" جيا نابێته‌وه
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران ڕايگه‌ياند مافي پيتاندني يۆرانيۆم له ئێران مافێکي جيانه‌بووه له په‌يماني قه‌ده‌غه‌ي به‌رهه‌م هێنان و په‌ره‌ي چه‌کي ئه‌تۆمي (ئێن پي تي) ـه.
"محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف" ڕۆژي يه‌کشه‌ممه له لێدوانێکدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ريي ئيسنا به پێداگري له‌سه‌ر ئه‌وه‌ي که ئێران ئه‌و چاوه‌ڕوانييه‌ي له گرووپي 1+5 هه‌يه که ڕێز دابنێت بۆ مافي پيتاندني يۆرانيۆم له خاکي ئێران، وتي: ئه‌م مافه پێويستي به به‌ڕه‌سمييه‌ت ناسران نييه، چوونکه مافێکه که به پێي "ئێن پي تي" جيا ناکرێته‌وه. وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران وتيشي: ئێران له ساڵاني ڕابردوودا به پێي مافي خۆي له بواري پيتاندني يۆرانيۆم جوڵاوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ک هه‌ر ڕێز نه‌گيردراوه له‌و مافه‌ي ئێران ، به‌ڵکوو به داسه‌پاندني بايکۆته‌کان، کێشه و گرفتێکي زۆريشيان بۆ ئێران ساز کردووه.
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران ڕايگه‌ياند مافي پيتاندني يۆرانيۆم له ئێران مافێکي جيانه‌بووه له په‌يماني قه‌ده‌غه‌ي به‌رهه‌م هێنان و په‌ره‌ي چه‌کي ئه‌تۆمي (ئێن پي تي) ـه.
زه‌ريف ڕاشکاوانه ڕايگه‌ياند که ئێران مافي پيتاندني يۆرانيۆم به شتێک نازانێ که وتووێژي له سه‌ر بکات و به پێويستي نازانێ که وه‌کوو مافێک به ڕه‌سمييه‌ت بناسێ، که‌وايه باشتر وايه گرووپي 1+5 له ئاراسته‌ي ڕێزدانان بۆ مافه‌کاني ئێران هه‌نگاو هه‌ڵگرێت و کۆتايي بێنێ به بايکۆت و گوشاره‌کاني به سه‌ر گه‌لي ئێران.
رادیوی کوردی