• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 301
  • دوو شەممه 20/8/1392
  • رۆژژمێر :

جوامێرەکەي دەشتي کەربەلا

 

عەباس ، مەشکە لەسەر کۆڵي شمشێري دەوەشاند و دەڕۆيشتە پێشەوە . لە تەنيشت ئاوەکە وێستا. هەڵوەستەيەکي کرد .

لێوە وشک و قەڵشێوەکاني لە عەزرەتي قومێک ئاو دا دەسووتانەوە . دەستي عەبباس ڕۆيشتە نێو ئاوەکە ، ئاوەکەي هەڵێنا تا لە دەمي نيزيک کاتەوە ، فێنکايي ئاوەکەي هەست پێ کرد . بەڵام حسێن تينوويە،منداڵەکاني حسێن تينوون، عەلي ئەسغەر تينوويە، ئەوان چاوەڕواني ئەون، بەخۆي گوت ئەوە شێوە و ڕەسمي جوامێران نييە، عەباس ئاوەکەي نەخواردەوە، مەشکەکەي پڕ کرد و خۆشيي تێراوکردني منداڵاني تينوو دڵي عەباسي شادمان کرد بوو . 

***

ڕاپەڕيني ئيمام حسێن (ع) لە ڕوژي عاشووراي ساڵي 61ي کۆچي دا، باڵاترين چەمک و واتاکاني باوەڕي هێنايە دي و نەخشەي ڕێگايەکي نيشان دا کە ئەنجامەکەي سەربەرزي لە جيهان و دواڕوژدابوو.

يەکێک لەو بەهايانەي کە بە جوانترين شێوە لە کەربەلادا دەرکەوت، فيداکاري و لە خۆبوردن و دەست شستن لە ويست و خواست و حەزە. لە نەريتي جوامێران دا خۆش بوون لە حەزەکاني ناخ ، لەبەر کەسێکي ديکە، کەپێي دەگوترێ فيداکاري و ئيسار، ڕەسمێکي کۆنە. فيداکار لە فەرهەنگي ئيسلامي دا ئەو کەسەيە کە حازر بێت گياني خۆي بەخت بکات و لە ڕێگاي ڕەزاي ئەو دا لە داواکاني خۆي چاوپۆشي بکات.

خواوەند لە قورئاني پيرۆز ، ئايەتي نۆي سوورەي حەشر دا لەبارەي فيداکاري دانيشتواني مەدينە لەسەردەمي پێغەمبەر لە کاتي وەرگرتني مەهاجراني مەککە دەفەرموێ: " و ئەوان بەسەر خۆيان دا پێش دەخەن، هەرچەند خۆيان زۆر ئاتاج بن. کەسانێک کە لە بەخيلي و چاونزێري خۆيان بەدوور گرتووە ڕزگارن".

لە خۆبوردويي و فيداکاري دەگەڕێتەوە بۆ مەزنايەتي گياني مرۆڤ ، کەربەلا چيرۆکي ئەو کەسانەيە کە فيداکارانە لە ڕێگاي حسێني کوڕي عەلي دا(ع) هەنگاويان هەڵگرت تا بەڕەزاي خوا بگەن. لەڕووداوەکاني مێژووي ئيسلام دا نموونەي فيداکاري و گيان بەخت کردن زۆرن بەڵام هيچيان ناگەنە ئاستي هاوڕێياني ئيمام حسێن.

هاوڕێياني وەفاداري حسێن کوڕي عەلي (ع) لە کاتي نوێژي نيوەڕۆي عاشوورا دا وەک قەڵغانێک لەبەرامبەر ئيمام دا ڕاوەستان و خۆيان کردە سپەري تيرەکاني دوژمن.

کاتێک نوێژي ئيمام کۆتايي پێهات يەکێک لە هاوڕێيان بەناوي سەعيد بني عەبدوڵڵا ، کەسێزدە تيري لە جەستەدا بوو، کەوتە زەوي و شەهيد بوو . لەنێو ياراني نيازپاک و ڕاستەقينەي ئيمام حسێن دا ناوي حەزرەتي عەبباس براي وەفاداري ئەو حەزرەتە لە فيداکاري و لە خۆبوردويي دا بە جۆرێکي ديکە ئەدرەوشێتەوە.

****

عەباس، کوڕي عەلي بني ئەبيتالب و دايکي "ئومولبەنين" بوو . ئەو ئەگەرچي بەتەمەن زياتر لە بيست ساڵ لە ئيمام حسێن چووکتر بوو بەڵام هۆگريەکي زۆر تايبەتي پێ هەبوو.

حسێن (ع)يش عەباسي زۆر خۆش دەويست. هەندێ جار دەهاتە لاي لانکەکەي و بەئارامي ماچي دەکرد . عەباس کە چاوي دەکردەوە، بزەي لێوي تێکەڵ بەبزەي حسێن دەبوو.حسێن دەيگرتە باوەش و وەک حەزرەتي عەلي (ع) و باوکي ، دەستي ماچ دەکرد.

ڕۆژێک ئومولبەنين لە ئيمامي عەلي پرسي، مەولاي من بۆچي ئاوا سەيري دەستي منداڵەکەمان دەکەي و ماچي دەکەي ؟ ئيمام بەدەنگێکي خەمبارەوە فەرمووي : ئەم دەستانە لە ڕێگاي خوا دا لە جەستەي عەباس جيا دەبنەوە.

حەزرەتي عەباس، زوو گەورە بوو و لە ڕوژگارێک دا کە هەوري فيتنە ئاسماني ئيسلامي ڕەش هەڵگەڕاند بوو ڕێگا و شێوازي حەقيقەت و ڕاستي لەوە دابينييەوە کە پشت ببەستێت بە عەلي باوکي و ئيمام حەسەن و ئيمام حسێني براي . ئەو بەڕادەيەک بۆ فێربووني زانست هەوڵي ئەدا کە بە ئەبولفەزل واتە باوکي فەزايل ناسرا.

ئەو بەڕێزە لە نەجابەت و سەنگيني دا لاي هەموان ناسراو بوو.

*****

سيماي عەباس غەمي لەدڵي حسێن دەسڕييەوە. بەديتني ئەو هيچ دڵێک غەمناک نەدەبوو ئەو ڕۆژەي کە حسێن سەفەري مەدينە کەوتە سەري، عەباس سي و چوار ساڵان بوو و وەک پەپوولە بە دەوري شەمعي وجودي ئيمام دا دەسووڕايەوە.

کاروانەکە پەلەي هەبوو، عەباس منداڵەکاني لە باوش گرتبوو تا ماڵاواييان لێ بکات، ئەو بە مێهرەباني پێ دەگوتن، من بۆ ڕەزاي خوا دەڕۆم و ئێوە بەو دەسپێرم هەرچي خوا بيهەوێ ملکەچي دەبم. مەگرين تا مامتان حسێن (ع) دڵمەند نەبێ و دڵي نەشکێ. لە بيرتان بێت يادي خوا ئارامي ئەدا بەدڵەکان.

عەباس بێ هيچ دڕدونگيەک لەگەڵ حسێن (ع) لەسەفەرێکي بێ گەڕانەوە دا هاوڕێ بوو . سەفەرێکي ئەستەميان لە پێش دا بوو . ئەو بۆ کاتێکيش لەئيمام و پێشەواي خۆي جيا نەدەبووە. بە پێچەوانەي هەميشە کە لەبەر ڕێز و حورمەت لە پشت سەري حسێنەوە ڕێي دەکرد، لەم سەفەرە دا هەندێک جار پێشي دەکەوتەوە تا نەکا مەترسيەکي لە پێش دا بێت.

***

کاروانەکە گەيشتبۆ کەربەلا. ئەو مەڵبەندەي کە چاوەڕواني ڕۆژێکي گەورە بوو . لە کەربەلا دەبوايە بمێننەوە . حسێن فەرمووي : هەمووتان بوەستن و مەڕۆنە پێش . خێوەتيان هەڵدا . خێوەتي عەباس لەنيزيک خێوەتي ئيمام بوو .

ئەو شەوانە بەلاي خێوەتەکانەوە پياسەي دەکرد تانەکا مەترسيەک لەسەر گياني حسێن و بنەماڵەکەي بێت.

چەند ڕۆژ ڕابرد، ئاڵقەي گەمارۆکە تەنگ تر دەبوەوە و دوژمن ئاوي لە ڕووي حسێن و سپا و بنەماڵەکەي بەستبوو.

تينويەتي تەنگي بە منداڵەکان هەلچنيبوو. ئەوان هەندێ جار لە باوکيان و هەندێ جار لە ماميان داواي ئاويان دەکرد.

فورات بە پێنسەد سوار گەمارۆ درا بوو. عەباس دەڕۆيشتە پێش کاتێک گەيشتە نيزيک ئاوەکە دوژمنان پێيان زاني . بەڵام بەرلەوەي کە کارێک بکەن عەباس پێي نابووە نێو ئاوي فورات، يەکێک لەياراني ئيمام هەڕەشەي لەدوژمن کرد کە ئەگەر کارێک بکەن شمشێرەکانمان لە تاريکايي شەو دا ئێوە دەپێکن. ئەم هەڕەشەي عەباس دوژمني کشاندەوە. مەشکەکان لە ئاو پڕ کران و گەيشتنە خێوەتەکان. منداڵ ئاويان خواردەوە و ئارام بوونەوە و لە خەو ڕاچوون. عەباسيش دڵي ئارام بووەوە.

حسێن (ع) سەقاي کەربەلاي گرتە باوەش و سپاسي کرد .

*******

ڕۆژي دەي موحەرەمي ساڵي 61 کۆچييە، هاوڕێيان حسێن بەجۆش و خرۆشێکي تايبەت چاوەڕواني فەرماني ئيمامن. پيران چوست وچالاکتر لە لاوەکان دێنە بەرچاو. لاوانيش بۆ گيان بەخت کردن ئامادەن . عەباس سەرداري ڕەشيدي سپاي ئيمام لەنێو هاوڕێيان دا ڕاوەستاوە. ئاڵايەکي ڕەشي لە دەست دايە، ئازايەتي عەباس دڵي هەموان بەهێزدەکات.

دوژمن تيرەباران کردن دەست پێ دەکات، عەباس بە ئەسپەکەي دێت و دەچێ ، هێز و وزەي شمشێرەکەي سەرسووڕهێنەرە. هەرجار کە يەکێک لە هاوڕێيان حسێن (ع) دەکەوێتە گەمارۆ عەباس دڕ بەسپاي دوژمن ئەدا و گەمارۆکە دەشکێنێ دەڵێن ئەو دوازدە جار گەمارۆي دوژمني تێک شکاند.

ڕۆژ لەنێوەڕاستي خۆي لاي داوە ، خۆر گەرمەو قڕچەي گەرما دەشتي کەربەلا دەسووتێنێتەوە . تينويەتي بڕستي لە هەمووان بڕيوە. تەنانەت دەنگي منداڵاني تينووش لە خێوەتەکان بەرگوێ دەکەوێ . کێ ئاويان پێ دەگەيەنێ؟ کێ دەتوانێ لەنێو ڕەهێڵەي تير و گورز و شمشێري دوژمن تێپەڕێ.

هەموو چاويان لە عەباس بوو، تەنانەت حسێنيش. منداڵەکان بانگي ماميان دەکرد . حسێني براي بەدەنگێکي شەکەت دەيگوت: برام عەباس دانيشتواني خێوەتەکان تينوون، هەندێک ئاويان پێ بگەيەنە.

****

عەباس هاتە نێو خێوەت . مەشکە وشک هەڵاتووەکەي هەڵگرت ، منداڵەکان هێور بوونەوە و بەڕێيان کرد. بەڵام دڵي حسێن (ع) لەکوڵ دابوو ، دەتگوت تەواوي ژياني حسێنە دەچێتە مەيدان . خوايا بەتۆي دەسپێرم. عەباسي کوڕي عەلي مەشکە لەسەر شان بەسواري ئەسپ ڕێي دەکرد و دەڕۆيشتە پێشەوە، گەيشتە نيزيک ئاوەکە ، تاوێک وێستا عەرەقي ناوچاواني سڕييەوە، لێواني وشکي لە عەزرەتي ئاو دا دەسووتانەوە، دەستي بردە نێو ئاوەکە تا نيزيک دەمي بردي ، هەستي بە فێنکايەتي ئاوەکە کرد، بەڵام حسێن تينوويە، مناڵاني حسێن تينوون، عەلي ئەسغەر تينوويە، ئەوان چاوەڕواني ئەون، وتي ئەوە شێوە و ڕەسمي جوامێران نييە، ئاوەکەي نەخواردەوە مەشکەي پڕ کرد ، چێژ و خۆشيي تێراو کردني منداڵاني تينوو دڵي عەباسي شادمان کرد بوو. لەسەر ئەسپەکەي دانيشتەوە و بەڕێ کەوت باراني تير لەهەرلاوە دەباري . دوژمن بۆسەي نابووەوە . مەشکەي ئاوەکە نەيدەهێشت عەباس بەباشي بتوانێ شەڕ بکات. زەبري شمشێرێک باسکي ڕاستي ئەوي پێکا. دەستي عەباس لە جەستەي جيا بووەوە بەڵام ئەو ترسي نەدەناسي. ئەم هەمو گەورەيي و فيداکارييە چۆن وەسف دەکرێ. سەردارێکي تينوو ، بريندار و تەنيا ، ئاڵايەک لەدەست دا و مەشکەيەک لەسەر شان بەڵام ئازايانە دەيگوت سوێندم بەخوا ئەگەر دەستي ڕاستم ببڕن لە ئايينم پاسەواني دەکەم و لەئيمامي ڕاستەقينە و لە ڕۆڵەي پێغەمبەر. لەم کاتە دا زەبرێکي ديکە دەستي چەپي عەباسي لە جەستەي جيا کردەوە بەڵام ئەو چالاکانە مەشکەکەي بەددانيەوە گرت . عەباس هێشتا هيواي بە دەرباز بوون هەبوو. فەرماني تيرباراني دوژمن گەيشت سەد مخابن تيرێک کەوتە مەشکەکە . فرمێسک لە چاواني عەباس گەڕا ، تيرێکيش چاوي کردە نيشانە. ئيتر هيواوتواناي بۆ نەمابوو لە ئەسپەکەي کەوتە خوار .

**********

هێندەي پێ نەچوو سەري عەباس لەسەر ئەژنۆي حسێن بوو، دوايين قسەي لە گەرووي بە ئازاريەوە بيسترا:" برام حسێن خوێن لەچاوانم بسرە تا دوايين جار ڕوخساري جوانت ببينم. بمبوورە کە دەستێکم نييە تا بۆ حورمەت و ڕێز لەسەر سينگي دانێم". بەڵام منداڵان ئيتر ئاويان نەدەويست. ئەوان تينووي ديداري عەباسي ماميان بوون. مامەگيان بگەڕێوە.

بەشەهيد بووني عەباس، کەربەلا يەکسەر نوقمي ئاخ و شيوەن و ناڵين بوو.