• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 272
  • یەكشەممه 12/8/1392
  • رۆژژمێر :

ئارترۆز

زۆوبووني کێش و نەجوڵانەوە لە گرينگترين هۆکارەکاني تووشبوون بە ئارترۆزە.

    بە پێي راپۆرتي کاناڵي ئاسمانيي سەحەر، دوکتور حەسەن عەباسي پزشکي ئۆرتۆپێد لە بەشي کارناسيي بەرنامەي ئەمڕۆي ساباتي سۆز وێڕاي شيي کردنەوەي هۆکارەکاني تووشبوون بە ئارتڕۆز وتي، ئارتڕۆز واتە سوانەوەي ئێسقان يەکێک لە نەخۆشيەکاني جومگەکان بە تايبەت جومگەي ئەژنۆ و بڕبڕەي پشتە کە لە تەمەني سەرێدا تووشي مرۆڤ دەبێ.

پزشکي کارناسي بەرنامە وتيشي نيشانەکاني ئارترۆز لە کەسێکەوە بۆ کەسێکي تر جياوازەو ديارە دەرمان و چاەرسەريەکەشي لە کەسێکەوە بۆ کەسێکي تر جياواز دەبێ و پزشک دواي پشکنين و تاقيکردنەوەکاني تايبەت بەو نەخۆشييە دەرماني پێويستي بۆ دياريي دەکاو وتيشي دەرماني ئارترۆز بە پێي نيشانەکاني و توند يا سووک بووني، تەمەن و شوێني ئازارەکە، بريتيە لە دەکارهێناني دەرماني هێديي کەرەوە، فيزيۆتراپي و ئەگەريش توند بێ لەوانەيە پێويستيي بە نەشتەرگەريي يا گۆڕيني جومگە بێت.

 

دوکتور عەباسي زۆوبووني کێش و نەجوڵانەوەي بە گرينگترين هۆکارەکاني تووشبوون بە ئارترۆز زاني وتيشي باشترين دەرمان بۆ تەواوي نەخۆشييەکان لەوان ئارترۆزيش، پێشگيريي کردنەو وتيشي وەرزش کردن و دوورکەوتنەوە لە زۆربووني کێش و قەڵەويي باشترين رێگايە بۆ پێشگيريي لە تووشبوون بەو ئازارە.