چى ده‌خۆيت بۆئه‌وه‌ى 100 ساڵ بژيت؟
کۆمه‌ڵێک هۆکار رۆڵي گرنگ ده‌گێڕن له‌درێژکردنه‌وه‌ي ته‌مه‌ني مرۆڤ يان کورت کردنه‌وه‌ي، له‌وانه لايه‌ني ده‌روني‌و جه‌سته‌يي‌و سروشتي کۆمه‌ڵگاکان‌و دۆخي ئابوري‌و ئاسايشي وڵات.
به‌پێي راپۆرتێکي رۆژنامه‌ي هافينگتۆن پۆست له ئه‌مه‌ريکا، سيستمي خواردن يه‌کێکه له هۆکاره پراکتيکيه‌کان له‌دياريکردني ته‌مه‌ني مرۆڤدا، چونکه ده‌روازه‌يه‌که بۆ ته‌ندروستي جه‌سته‌و ده‌روني مرۆڤ، کۆمه‌ڵێک نهێني خۆراک هه‌يه جێبه‌جێکردنيان به‌شێوه‌يه‌کي رۆژانه تواناي درێژکردنه‌وه‌ي ته‌مه‌نيان هه‌يه بۆ 100 ساڵ.
1. کۆنتڕۆڵکردني ژه‌مه‌خۆراکه‌کان، به‌ر له 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژه‌مه‌خۆراکان به‌م قه‌باره‌ي ئێستا گه‌وره نه‌بوه، به‌ڵکو ته‌نها دابينکردني پێداويستيه خۆراکيه‌کان بوه، بۆيه پێويسته له 3 جار ژه‌مه‌کاني خواردني زياتر نه‌بێت، له‌پێناو هاوسه‌نگي وه‌رگرتني شه‌کره‌ي خوێن.
2. خواردني روه‌ک، زانايان جه‌خت له‌وه‌ده‌که‌نه‌وه روه‌ک نهێني ته‌ندروستي جه‌سته‌يه، ئه‌وه‌شيان بۆ رونبۆته‌وه ئه‌و که‌سانه‌ي ميوه‌و سه‌وزه ده‌خۆن ته‌مه‌نيان درێژتربوه به‌به‌راورد به‌و که‌سانه‌ي گۆشت خۆربون.
3. خواردني ناني به‌يانيان به‌ڕێکي، نانخواردني به‌يانيان گرنگترين ژه‌مه خۆراکي رۆژانه‌يه چونکه ده‌بێته هۆي که‌مکردنه‌وه‌ي ئه‌نسۆلين، گلوکۆز‌و چه‌وري، ئه‌گه‌ري توشبون به نه‌خۆشي دڵ‌و شه‌کره‌و شێرپه‌نجه که‌م ده‌کاته‌وه.
4. دورکه‌تنه‌وه له‌خواردنه‌وه کحوليه‌کان، توێژينه‌وه‌کان ئه‌وه‌يان ئاشکراکردوه ئه‌و که‌سانه‌ي خواردنه‌وه کحوليه‌کان ده‌خۆنه‌وه‌و جگه‌ره ده‌کێشن ئه‌گه‌ري توشبونيان به پيربوني ده‌ماغ زياتره.
هاوڵاتي