له‌دواي ئايدز، سيل مه‌ترسيدارترين نه‌خۆشييه
هه‌رچه‌نده له ساڵي 2012 دا هۆكاره‌كاني گيانله‌ده‌ستدان به‌هۆي نه‌خۆشي سيله‌وه ڕووي له كه‌مي كرد، به‌لاَم به‌هۆي ئه‌و به‌رگرييه‌ي كه نه‌خۆشييه‌كه به‌رامبه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رانه په‌يدايكردووه كه بۆ قه‌لاَچۆكردني به‌كارده‌هێنرێت، پێده‌چێت هه‌وڵه‌كاني بنه‌بڕكردني ئه‌و نه‌خۆشيه شكست بهێنن.
ڕێكخراوي ته‌ندروستي جيهانيي له ڕاپۆرتي سالاَنه‌ي خۆي‌دا له‌باره‌ي نه‌خۆشي سيله‌وه ڕايگه‌ياندووه، جيهان له‌ڕێگه‌دايه بۆ جێبه‌جێكردني ئامانجه‌كاني نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ ساڵ 2015، كه بريتييه له كه‌مكردنه‌وه‌ي ژماره‌ي توشبووان به‌و نه‌خۆشييه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ي ڕێژه‌ي گيان له‌ده‌ستدان به‌هۆي نه‌خۆشييه‌كه‌وه بۆ له‌سه‌دا 50 به‌راورد به ساڵ 1999.
زۆربه‌ي كات تێڕوانينێك هه‌يه بۆ سيل كه يه‌كێكه له‌و نه‌خۆشييانه‌ي مێژوويه‌كي دوور‌و درێژيان هه‌يه، به‌لاَم له 15 ساڵي ڕابردوودا چه‌ند وه‌چه‌يه‌كي نوێ‌ي نه‌خۆشييه‌كه ده‌ركه‌وتوون كه ناتوانرێت به‌و ده‌رمانانه‌ي ئێستا هه‌ن چاره‌سه‌ربكرێن، له ئێستادا بۆته گه‌روه‌ترين مه‌ترسيي له‌سه‌ر ته‌ندروستي جيهان‌و وايلێكردووه نه‌خۆشيي سيل له‌دواي ئايدز به دووه‌م نه‌خۆشيي درم دێت له‌جيهاندا.به‌پێي ڕاپۆرته‌كه‌ي ڕێكخراوي ته‌ندروستي جيهانيي، ته‌نها له‌ساڵي 2012 دا هه‌شت مليۆن‌و 600 هه‌زار كه‌س توشي نه‌خۆشيي سيل بوون. له‌و ژماره‌يه‌ش مليۆنێك 300 هه‌زار كه‌سيان به‌هۆي نه‌خۆشييه‌كه‌وه گياينيان له‌ده‌ستداوه.