• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 216
  • دوو شەممه 29/7/1392
  • رۆژژمێر :

ئەمەريکا بەدواي کەمکردنەوەي زەختي گەمارۆکان لەسەر ئێران 

 

بەرپرسێکي باڵاي دەوڵەتي ئەمەريکا ڕايگەياند کە واشنتۆن دوابەدواي خولي نوێي دانوستاني دڵخۆشکەر لەگەڵ ئێران لەمەڕ بەرنامە ناڤۆکييەکەي، خەريکي تاوتوێي پێشنيارێکە بۆ کەمکردنەوەي زەختي گەمارۆکان لەسەر تاران.

بەپێي هەواڵي کوردپرێس، ڕۆژنامەي نيۆيۆرک تايمز، لە زماني بەرپرسێکي باڵاي ئەمەريکاوە نووسي: پێشنياري ئەمەريکا بۆ کەمکردنەوەي زەختەکان لەسەر ئێران خۆي لە دەستڕاگەيشتني تاران بە ميلياردها دۆلاري داهاتي نەوت دەبينێتەوە کە دەستيان بەسەردا گيراوە، بەو مەرجەي ئێران هەنگاوي دياريکراو بۆ کەمکردنەوەي بەرنامە ناڤۆکييەکەي هەڵبگرێت.

بەگوێرەي ئەم پلانە؛ ئەمەريکا دەتوانێ وردە وردە داراييە دەستبەسەرداگيراوەکاني ئێران ئازادبکات و ئەو کارە هيچ ريسکێکي سياسي و ديپلۆماسي نييە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە: ئەم شێوازە، دەستي باراک ئۆباما، سەرۆک کۆماري ئەمەريکا ئاوەڵا دەکات بۆ ئەوەي کاردانەوەي ببێ بە پێشنيارەکاني ئێران لە ڕەوتي دانوستانەکان بەبێ ئەوەي ڕژێمي گەمارۆوە نێونەتەوەييەکان لەسەر ئێران سست بکات.

بەرپرسە ئەمەريکييەکە ئاماژەي بەوەش دا کە ئەو پلانە لە ئێستادا لە کۆشکي سپي و وەزارەتي دەرەوەي ئەمەريکا باس و گفتوگۆي لەسەر دەکرێت.

زيادي کرد: ئەگەرچي دانوستاني دوو ڕۆژەي ژێنێڤ دەستکەوتێکي ئەوتۆي نەبوو، بەڵام بەرپرساني ئێراني ڕاستبێژانەتر لە دانوستانە ديپلۆماسييەکاني پێشووتر دەرکەوتن، بەتايبەت لە دانوستاني ڕاستەوخۆ لەگەڵ وێندي شێرمەن، نوێنەري ئەمەريکا.

ڕاشيگەياند کە دەوڵەتي ئەمەريکا لە هەوڵي ئەوەشدايە کە ئەنجومەني پيران ڕازي بکات بۆ ئەوەي سەپاندني گەمارۆي نوێ لەسەر کەرتي نەوتي ئێران دوابخات بۆ دواي خولي داهاتووي دانوستانەکان لە ژێنێڤ کە بڕيارە 7ي نۆڤێمبێر بەڕێوەبچێت.

وتيشي: ئەم کارە دژوار دەبێ لەبەر ئەوەي ئێران هيچ بەڵێنێکي نەداوە بۆ هەڵپەساردني پيتاندني ئۆرانيۆم يان داخستني دامەزراوە ناڤۆکييەکەي.

نيۆيۆرک تايمز ڕاپۆرتي دا کە بەهۆي ئەنجامي ئيجابي دانوستاني ناڤۆکي نێوان ئێران و شەش زلهێزي جيهاني، بيرۆکەيەکي نوێ لە واشنتۆن دروستبووە بۆ کەمکردنەوەي زەختەکان لەسەر تاران.