هه‌نار پێويسته بۆ باشتركردن ته‌ندروستي مرۆڤ
هه‌ميشه ميوه‌كان سودي گه‌وره‌يان هه‌يه له باشتركردني ته‌ندروستي مرۆڤ ئه‌مه‌ش به پێي خواردني ميوه‌كان كه‌م و زياد ده‌كات به‌ڵام هه‌ميشه ژيان له‌گه‌ڵ سروشتدا مرۆڤ به له‌شێكي ساغ ده‌هێڵێته‌وه ،يه‌كێكيش له‌و ميوه گرنگانه‌ي مرۆڤ له مێژه‌وه به‌كاري ده‌هێنێت هه‌ناره كه به ميوه‌يه‌كي خۆش داده‌نرێت جگه له خۆشييه‌كه‌شي كۆمه‌ڵێك سودي گه‌وره‌ي هه‌يه بۆ مرۆڤ له‌وانه :-
• سه‌رچاوه‌يه‌كي زۆر گرنگه بۆ ده‌ستكه‌وتني ريشاڵه تواوه‌كان .
• يارمه‌تي كرداري هه‌رسكردن ده‌دات و هه‌روه‌ها قه‌بزي ناهێڵێت.
• پزيشكان ئامۆژگاري ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن ده‌يانه‌وێت كێشيان دابه‌زێنن يان ده‌يانه‌وێت ئاستي كۆليسترۆڵي ناو له‌شيان رێكبخه‌ن هه‌نار بخۆن.
• ده‌بێته هۆي پارێزگاريكردني مرۆڤ له تووشنه‌بوون به هه‌نديك جۆري نه‌خۆشي شێرپه‌نجه.
• ده‌بێته هۆي رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ي نه‌خۆشييه‌كاني دڵ و له‌ناوبردني.
• رێژه‌يه‌كي به‌رز له دژه ئۆكسيده‌كاني تێدايه.
• يارمه‌تي لاشه ده‌دات له نه‌ماني هه‌ڵئاوسان و هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆي به‌هێزبووني به‌رگري له‌شي مرۆڤ.
• رێژه‌يه‌كي به‌رز له ڤيتامينه‌كان و كانزا به‌سوده‌كاني وه‌ك كاليسيۆم و پۆتاسيۆم و مه‌نگه‌نيزي تێدايه.
• سه‌رچاوه‌يه‌كي گرنگه بۆ ده‌ستكه‌وتني ڤيتامين C .
• تا راده‌يه‌كي باش ده‌بێته هۆي به‌رگريكردني له‌شي مرۆڤ له تووشنه‌بوون به نه‌خۆشي شێرپه‌نجه‌ي پرۆستات و نه‌خۆشي شه‌كره وLymphoma .
ته‌ندروستي
SNNC