گرنگيه‌كاني گوێز
له‌نوێترين لێكۆڵينه‌وه‌ي زانكۆي به‌رشه‌لۆنه له‌سه‌ر گوێز ده‌ريان خستووه كه ڕۆژانه خواردني حه‌وت گوێز ڕێژه‌ي چه‌وري له‌خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه، هاوكات په‌ستاني خوێن نزم ده‌كاته‌وه و ڕێژه‌ي شه‌كريش له‌خوێندا ڕاده‌گرێت.
له‌سه‌رده‌مي ئيغريقييه‌كانه‌وه گوێز سمبولي زيره‌كي بوه, بۆيه ڕێكه‌وت نيه كه له‌مێشكێكي بچوك ده‌چێت، به‌ڵكو گوێز زۆر به‌سووده بۆ خانه‌كاني مێشك و له‌گه‌ڵيشيدا له‌ش ساغي.
له‌نوێترين لێكۆڵينه‌وه‌ي زانكۆي به‌رشه‌لۆنه له‌سه‌ر گوێز ده‌ريان خستووه كه ڕۆژانه خواردني حه‌وت گوێز ڕێژه‌ي چه‌وري له‌خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه، هاوكات په‌ستاني خوێن نزم ده‌كاته‌وه و ڕێژه‌ي شه‌كريش له‌خوێندا ڕاده‌گرێت.
به‌گوێره‌ي هه‌واڵێكي ماڵپه‌ڕي (سه‌حه‌جۆ) كه لێكۆڵينه‌وه‌كان ئه‌وه‌شيان ده‌رخستووه، ئه‌و كه‌سانه‌ي ده‌يانه‌وێت كێشيان كه‌مبكه‌نه‌وه ده‌توانن گوێز بخۆن، چونكه برسێتي ناهێڵێت و چه‌ند جۆرێك چه‌وري به‌سودي تيادايه, زاناكاني زانكۆي به‌رشه‌لۆنه 22 كه‌سيان خسته ژێر تاقيكردنه‌وه‌وه, له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سانه 22 جۆر نه‌خۆشي جياوازيان هه‌بووه, وه‌كو شه‌كره، په‌ستاني خوێن و قه‌ڵه‌وي, ئه‌م كه‌سانه بۆ ماوه‌ي شه‌ش مانگ ڕۆژانه (30 گرام) گوێزيان ده‌خوارد, پاش ئه‌و ماوه‌يه ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه ته‌ندروستيان زۆر باشتر بووه له‌جاران، چونكه گوێز ڕێژه‌ي چه‌وريي‌و شه‌كري خوێن راده‌گرێت، جگه له‌ڕاگرتني كۆليسترۆڵ له خوێندا, ڤيتامين و ماده گرنگه‌كان له‌گوێزدا ( ئۆميگا 3 , مه‌گنسيۆم, ڤيتامين e, پڕۆتين, پۆتاسيۆم, مه‌گنسيۆم, زينك, دژه ئۆكسيد)ن.
رووبه‌رنێت
ئاژانسي هەوالي ناۆخۆ