" چيرۆکي ده‌سته‌به‌ري ئاهوو " ڕاستێتي يان ئه‌فسان
ده‌سته‌به‌ري ئاهوو
ده‌سته‌به‌ري ئاهوو ، يه‌کێک له‌و له‌قه‌مانه‌يه که له نێو خه‌ڵکي شه‌قاموو کۆڵانه‌کاندا پاڵ ده‌درێته لاي پێشه‌واي هه‌شته‌مي شێعه واته حه‌زره‌تي ئيمام عه‌لي کۆڕي مووساي ڕه‌زا ( ع) ، و حه‌تا هێندێک له لێکۆڵه‌ره‌کان ئه‌م له‌قه‌مه وه‌رگيراو له چيرۆکه جۆراوجۆره‌کان ده‌زانن که له په‌رتووکه ميژوويه‌کاندا هاتوه که به‌ناوبانگترينيان به‌م شێوه‌يه که :
ڕۆژێک ڕاوچێيک له بياباني تووسدا ده‌که‌وێته شوێن ئاهوێک . به ڕێکه‌وت حه‌زره‌تي ئيمام ڕه‌زا ( ع) له‌و ناوده‌دا ده‌بێت و ئه‌و ئاهوه په‌نا ده‌باته ئيمام ڕه‌زا ( ع) ، ئيمام ڕه‌زا ( ع) حازر ده‌بێ که پاره‌ێيک بداته ئه‌و ڕاوچيه که واز له‌و ئاهوه بێنێت به‌ڵام ڕاوچي قه‌بووڵ ناکات . له‌م کاته‌دا ئاهوو دێته گۆتار و به ئيمام ڕه‌زا ( ع) ده‌ڵێت که من دوو منداڵي شيره خۆرم هه‌يه و ئێستا برسيانه و چاوه‌ڕيي منن و ئێستا ئێوه ببنه ده‌سته‌به‌ري من لاي ئه‌م زاڵمه که بڕۆم منداڵه‌کانم شير بده‌م و ئێنجا ده‌گه‌ڕێمه‌وه و خۆم ده‌ده‌مه ده‌ستي . ئيمام ڕه‌زا ( ع) ده‌سته‌به‌ري ئاهوو ده‌کات و ئاهوو دروات و زوو ده‌گه‌ڕێته‌وه ، ڕاوچي که ئه‌و به‌ڵێنه ڕاسته‌ي ئاهوو ده‌بينێت و کاتێک ده‌زانێت ده‌سته‌به‌ري ئاهوو ، حه‌زره‌تي ئيمام ڕه‌زا ( ع) بوه ، په‌شيمان ده‌بێته‌وه و ئه‌و ئاهوه ئازاد ده‌کات .
به‌ڵام ئه‌وه‌ي که له سه‌رچاوه باوه‌ر پێکڕآووي ڵێگێڕاونه‌وه‌کاندا له‌م بواره‌دا جێگاي سه‌رنجه چێرۆکێکي جياواز و ئاقڵانه هاتوه که زاناي گه‌وره مه‌جلێسي ( ر. خ ) ئه‌وه‌ي به يه‌کێک له پيته‌کاني گڵکۆي ئه‌و پێشه‌وا مه‌زنه زانيوه و وه‌کوو " پيتي ڕه‌زه‌ويه " يادي لێکردوه . ئه‌و ئه‌م چيرۆکه‌ي له په‌رتووکي پيرۆزي " عيون اخبار الرضا " دانراوه‌ي زانا و حه‌ديس ناسي گه‌وره‌ي شێعه ئه‌بو جافري کۆڕي محه‌ممه‌دي کۆڕي عه‌لي کۆڕي بابويه‌ي قۆمي ، ناسراو به شێخ سه‌دووق (ر .خ ) ده‌يگێڕێته‌وه ، به‌م شێوه که :
ئه‌بو مه‌نسوور کۆڕي محه‌ممه‌د کۆڕي عه‌بدۆلره‌زاقي تووسي که ده‌سه‌ڵاتداري تووس بووه ده‌گێڕێته‌وه : " له سه‌رده‌مي لاويدا ڕونگه‌ێێکي چاکم سه‌باره‌ت به لاێينگراني ئه‌م مه‌شهه‌ده نه‌بوو ، ئه‌وانه‌ي که ده‌هاتن بۆ زياره‌ت ، سه‌ڕه ڕێگام لێده‌گرتن و پاره و شت و مه‌که‌کانم لێده‌سه‌ندن ، ڕۆژێک ڕۆيشتم بۆ ڕاو يووزێکم نارد به دواي ئاهوێکدا ، يووزه‌که هه‌ر ده‌ڕۆێشته شوێن ئاهوه‌که‌دا تا له داوێن ديوارێک خۆي حه‌شار دا ، ئاهوو وه‌ستا و يووزيش به‌رانبه‌ري وه‌ستا ، به‌ڵام نزيکي نه‌ده‌که‌وت هه‌رچي هه‌وڵماندا که نزيک ببێته‌وه به ئاهوه‌که نزيک نه‌ده‌بوو و له جێگاي خۆي ته‌کاني نه‌ده‌خوارد به‌ڵام هه‌ر کات ئاهوه‌که ئه ديواره‌ي به جێ ده‌هێشت يووزه‌که دواي ده‌که‌وت به‌ڵام هه‌ر که ئاهوه‌که ده‌هاته‌وه ته‌نيشت ديواره‌که يووزه‌که‌ش ده‌وه‌ستا تاکوو ئاهوه‌که له کۆناييکه‌وه له نێو ئه‌و ديواره‌دا چوه نێو گڵکۆي پێشه‌واوه من چوومه نێو ڕۆباته‌وه ( ئه‌و کاته به مه‌زاري حه‌زره‌تي ئيمام ڕه‌زايان ( ع) ده‌گۆت ) و له ئه‌بي نه‌سري مۆقري ( مجيوري گڵکۆ ) پرسيارم کرد که ئاهوێک ئێستا هاته نيو مه‌زار چي لێهات ؟ ئه‌و گۆتي : نه‌مديوه . ئه‌و کاته چوومه ئه‌و جێگايه‌ي که هاهوه‌که چوه ژووره‌وه جێگا پاکان و پسکه‌ڵه‌کاني ديار بوون به‌ڵام خۆي نه‌بوو . ئه‌و کاته په‌يمانم له‌گه‌ڵ خوا به‌ست که له‌وه به‌دواوه ئازاري ئه‌و که‌سانه‌ي که دێن بۆ زياره‌تي حه‌زره‌تي ئيمام ڕه‌زا ( ع) نه‌ده‌م و هه‌ر کاتێکيش گير و گرفتێکم ببوايه په‌نام ده‌هێنا بۆ مه‌شهه‌د ... هيچ کات داخوازي و نزاێيکم لاي خوا نه‌بوه که له‌وێدا وه‌رنه‌گيرابێت ... "
وادياره ئه‌سڵي چێرۆک که بووته هۆي ناوبانگ ده‌رکردني حه‌زره‌تي ئيمام ڕه‌زا ( ع) به چيرۆکي ده‌سته‌به‌ري ئاهوو ، ئه‌م چێۆکه‌يه که گۆتمان ، نه شتێکي تر ؛ به‌و شێوه که ديتان ئه‌م چيرۆکه به ته‌واوي ڕاسته و ئاساييه و باوه‌ر پيکراو .
ئه‌ڵبه‌ت خوێنه‌راني به‌ڕێز ده‌زانن که شێخ سه‌دووق ( ر. خ ) ، ئه‌م په‌رتووکه‌ي بۆ خه‌ڵات بۆ ساحێب ئيسماعيلي کۆڕي عيبادي تاڵقاني ( ک 385 کۆچي ) وه‌زيري ئێراني ساماني که خۆي يه‌کێک له گه‌وره‌ترين ئه‌ديبان و شاعێران و ڕه‌خنه‌گراني ئه‌ده‌بي سه‌ده‌ي چوار بووه ، نووسيوه و ئه‌م کتێبه مه‌زنه جگه له‌وه که هه‌واڵي ژياني حه‌زره‌تي ئيمام ڕه‌زاي ( ع) تێدايه له بواري ئه‌ده‌بي و ميژووييشه‌وه سه‌رچاوه‌ێيکي بڕواپێکراوه . شێخ سه‌دووق ( ر. خ ) ، هه‌روه‌ها که له‌م په‌رتووکه‌دا له زۆرێک له زانايان و بڕواپێکراوان و حه‌ديس ناسان ( ر .خ ) لێگێڕانه‌وه‌ي هه‌يه له زۆرێک له ئه‌ديبان و شاعێران و ڕه‌خنه‌گراني ئه‌ده‌بي و ميژوو نووساني به ناو بانگيش بۆمان ده‌گێڕێته‌وه . به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ي که جێگاي سه‌رنجه ئه‌مه‌يه که له په‌رتووکي " عيون اخبار الرضا " له چه‌ند جێگادا که شێخ سه‌دووق ( ر. خ ) ، حه‌ديسێ يان بابه‌تێک ده‌گێرێته‌وه خۆي سه‌تا سه‌ت بڕواي پێ نيه ( هه‌ر چه‌ند له گه‌وره پياوانيش بيگێڕێته‌وه ) و به ڕاشکاويش ئه‌وه ده‌ڵێت . بۆ نموونه له لاپه‌ڕه‌ي 350 که ده‌ڵێت : :«قال مصنف هذا الکتاب، روي هذا الحديث بريئي من عهدة صحته»؛ يان له لاپه‌ڕه‌ي 192 : «کان شيخنا محمد بن الحسن بن احمد بن الوليد رضي الله عنه سيئي الرأي في محمد بن عبد الله المسمعي راوي هذا الحديث وانما اخرجت هذا الخبر في هذا الکتاب لانه کان في کتاب الرحمه وقد قرأته عليه فلم ينکره و رواه الي»؛ به‌ڵام شێخ سه‌دووق ( ر. خ ) ، چيرۆکي ئاهووي سه‌تا سه‌ت قه‌بووڵه و هيچ گۆمانێکي تێدا نيه .
به هه‌ر حاڵ ، وادياره ئه‌سڵي چێرۆک که بووته هۆي ناوبانگ ده‌رکردني حه‌زره‌تي ئيمام ڕه‌زا ( ع) به چيرۆکي ده‌سته‌به‌ري ئاهوو ، ئه‌م چێۆکه‌يه که گۆتمان ، نه شتێکي تر ؛ به‌و شێوه که ديتان ئه‌م چيرۆکه به ته‌واوي ڕاسته و ئاساييه و باوه‌ر پيکراو .
ئه‌بۆلفه‌زل ساڵح سه‌در
به‌سي عێتره‌ت و سيره‌ي تێبيان
· وه‌رگيراو له په‌رتووکي "چهار مقاله" نووسراوي دۆکتۆر ئه‌حمه‌د مه‌هده‌وي دامغاني