کار لێدانه‌وه و کاريگه‌ريه‌کاني حزووري ئيمام ڕه‌زا ( ع) له ئێران
گڵکۆي ئيمام ڕه‌زا ( ع)
يه‌کێک له ئاسه‌وار و ئاکامه‌کاني حزووري ئيمام ڕه‌زا ( ع) له ئێران کۆچ کردني سه‌ێيده‌کان بۆ ئێران و بزوتنه‌وه‌ي مۆحه‌ممه‌دي کۆڕي قاسم بوو که کۆرته‌ێيکي باس ده‌که‌ين :
1- کۆچ کردني سه‌ێيده‌کان بۆ ئێران هاو کات له‌گه‌ڵ هاتني ئيمام ڕه‌زا ( ع) بۆ خۆراسان : يه‌کێک له هۆکاره‌کاني ڕه‌خنه کردني شێعه له ئێران ، هاتن و کۆچ کردني سه‌ێيده‌کان بۆ ئێران بۆ ئه‌م ناوچه بوو .
هۆه‌کاني کۆچ کردني سه‌ێيده‌کان بۆ ئێران بريتين له :
1- هێمن بووني ناوچه‌کاني ئێران : ئێران دوور بوو له ده‌سکه‌وتي ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ي که له شام يان ئێراق بوون . گۆشاري عه‌بباسيه‌کان و پێش ئه‌وانيچ ئه‌مه‌ويه‌کان ، بوو به هۆي ئه‌وه که ئه‌وان کۆچ بکه‌ن بۆ ئه‌م ناوچانه .
2- خۆش بژيوي له شاره‌کاني ئێران .
3- خوۆشه‌ويستي ئه‌وان له لاي خه‌ڵکي ئه‌م ناوچه ، له به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌وان له بنه‌ماڵه‌ي پێغه‌مبه‌ر ( ص) بوون .( 1 )
ئه‌م کۆچانه زۆرتر له سه‌ده‌ي دوه‌م به دواوه بوه ، به تايبه‌ت کاتي هاتني ئيمام ڕه‌زا ( ع) بۆ ئێران . چاوپۆشي مه‌ئموون به‌رانبه‌ر به سه‌ختگييه‌کاني باوکي ڕه‌شيد سه‌باره‌ت به سادات ، کاريگه‌ري به‌رچاوي بوو له زياد بوون و په‌ره‌سه‌ندني عه‌له‌ويه‌کان .
ئه‌و ئه‌گه‌ر چي له گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌کاني ئه‌وان به تۆندي ڕه‌فتاري ده‌کرد ، به هۆي ڕێزي بۆ حه‌زره‌تي عه‌لي ( ع) له گه‌ڵ جێ نشينه‌کاني تري پێغه‌مبه‌ر ( ص) ، ڕێزي زۆريشي داده‌نا بۆ عه‌له‌ويه‌کان ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مه‌نه‌شدا له کۆتاييدا ، که ده‌يزاني ئه‌مانه هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتي عه‌بباسيه‌کان ، شێوازي ڕه‌مياري خۆي گۆڕا به ته‌واوي . هاتني حه‌زره‌تي فاتيمه‌ي مه‌عسوومه ( س .خ ) بۆ ئێران يه‌کێک له‌و کۆچانه بوو که هاوکات بوو له‌گه‌ڵ کۆچي ئيمام ڕه‌زا ( ع) بۆ ئێران . ( 2 ) هاتني ئه‌م خاتوونه به‌ڕێزه بوو به هۆي زێد بووني شێعه له قۆم . به‌و شێوه که دواي کۆچي دوايي ئه‌و خاتوونه ، ته‌رمه‌که‌ي له لايه‌ن هه‌موانه‌وه زياره‌ت ده‌کرا . دواي کۆچي دوايي ئه‌و خاتوونه ، بڕێکتر له سه‌ێيده‌کان کۆچيان کرد بۆ قۆم .
حه‌زره‌تي ئه‌حمه‌دي کۆري مووساي کازێميش ( ع) له سه‌رده‌مي مه‌ئمووندا له گه‌ڵي ده‌سته‌ێيک کۆچي کرد بۆ شيراز بۆ ئه‌وه‌ي له ئاکامدا بگاته لاي براکه‌ي ئيمام ڕه‌زا ( ع) . کاتێک قۆتلێغ خان ، فه‌رمانداري مه‌ئموون له شيراز هه‌واڵي زاني که ئه‌حمه‌دي کۆري مووساي کازێم ( ع) هاتوه ، له ده‌ره‌وه‌ي شار هێڕشي کرده سه‌ري که به‌و جێگه‌يان ده‌گۆت خان زه‌ينال ، له‌وێ به‌رنگاري يه‌ک بوونه‌وه و شه‌ڕ و پێکدادان له نێويان ده‌ستي پێ‌کرد ، يه‌کێک له پياوه‌کاني قۆتلێغ خان بانگي کرد که يه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ بڕۆن بۆ لاي ئيمام ڕه‌زا ( ع) ، ئه‌و شه‌هيد کراوه . کاتێک هه‌واڵاني حه‌زره‌تي ئه‌حمه‌دي کۆري مووساي کازێميش ( ع) ئه‌م قسه‌يان بيست ، دڵيان سا‌رد بوو و له ده‌وري نه‌مان جگه له چه‌ند که‌س له براده‌ران و خزم و که‌سي . له ئاکامدا ڕووي کرده‌وه شيراز و له نێو ڕێگادا له‌و جێگادا که پێي ده‌ڵێن شاچراغ و ئێستا مه‌زاري ئه‌وه شه‌هيديان کرد . (3 )
مه‌رعه‌شي سه‌باره‌ت به کۆچ کردني سه‌ێيده‌کان بۆ ئێران ده‌نووسێت : " سه‌ێيده‌کان که ده‌نگي ويلايه‌ت و په‌يمان نامه‌ي مه‌ئموون بۆ ئيمام ڕه‌زايان ( ع) بيستبوو ، ڕوويان کرده ئه‌م ناوچه که بيست و يه‌ک براي هه‌بوو ، ئه‌م برا و ئامۆزايانه که له سه‌يده‌کاني حسه‌يني و حه‌سه‌ني بوون ڕوويان کرده ڕه‌ي و ئێراق ... " (4 )
گڵکۆي ئيمام ڕه‌زا ( ع) :
دواي ئه‌وه که مه‌ئمون ئيمام ڕه‌زاي ( ع) شه‌هيد کرد سه‌ييده‌کان په‌ناي برده ده‌يله‌مستان و ته‌به‌رستان . مه‌رعه‌شي سه‌باره‌ت به مه ده‌نووسێت : " ... کاتێک سه‌ييده‌کان هه‌واڵي غه‌دري مه‌ئمون به ئيمام ڕه‌زايان ( ع) بيست ، په‌نايان برده کوێستانه‌کاني ده‌يله‌مستان و ته‌به‌رستان ، و بڕێکيان له‌وێ شه‌هيد بوون که گڵکۆيان دياره و ناسراو و هێندێکيشيان هه‌ر له‌وێ مانه‌وه و بوونه خاوه‌ني منداڵ که ئێستاش هه‌ر ماون و له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌سبه‌هبۆداني مازنده‌ران که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه که ئيسلاميان قه‌بووڵ کرد ، شێعه بوون و بڕوايان به بنه‌ماڵه‌ي پێغه‌مبه‌ر ( ص) ، بوو ، سه‌ييده‌کان مانه‌وه‌يان له‌وێ ئاسان تر بوو ... " ( 5 )
ئه‌م گڵکۆ پيرۆزانه له ئێران نموونه‌ێيکي ڕاسته‌قينه له ئيسلام بوو و له ڕاستيدا پشتيوانێکي گه‌وره بوو بايه‌خه‌کاني شێعه . ئه‌م جێگانه جگه له‌وه که بوونه‌ته جێگاي زياره‌تي خه‌ڵکي ئه‌وينداري بنه‌ماڵه‌ي پێغه‌مبه‌ر ( ص) ، قۆتابخانه‌ێيکي گه‌وره‌شن بۆ ئه‌وينداران که ل ئاکاري ئه‌و گه‌ورانه فێر بن و له ژياني ئه‌وان تێ بگه‌ن که له سه‌ر ڕێگاي ڕاسته‌قينه بوون که ئه‌وه‌ش کاريگه‌ري هه‌بوه له په‌ره‌دان به ڕێبازي شێعه . به وته‌ێيکي تر ئه‌م گۆڵکۆانه هه‌ر کاميان بووته ناوه‌ندێک بۆ په‌ره سه‌ندني کلتووري شێعه .
2- بزووتنه‌وه‌ي محه‌ممه‌دي کۆري قاسم :
يه‌کێک له ئاسه‌واره زووکاته‌کاني ئيمام ڕه‌زا ( ع) له خۆراسان ، بزووتنه‌وه‌ي محه‌ممه‌دي کۆري قاسم بوو . گرنگي ڕه‌خنه‌ي شێعه و په‌ره‌سه‌ندني ئه‌و دواي هاتني ئيمام ڕه‌زا ( ع) بۆ خۆراسان به شێوه‌ێيک بوو که هه‌لي بزووتنه‌وه‌ي محه‌ممه‌دي کۆري قاسم عه‌له‌وي له خۆراسان ڕه‌خسا . هه‌رچه‌نده ئه‌و بزووتنه‌وه له ساڵي 219 کۆچيدا و چه‌ند ساڵ دواي شه‌هيد بووني ئيمام ڕه‌زا ( ع) ڕووي دا ، له‌و بواره‌وه که بوه هۆي په‌ره‌سه‌ندني شێعه له هێندێ له ناوچه‌کاني ئێران ، جێگاي سه‌رنجه . محه‌ممه‌دي کۆري قاسم له سه‌رده‌مي مۆعته‌سه‌م له تاڵقان هه‌ستاوه و دواي ئه‌وه چه‌ن شه‌ڕ و پێکدادان له نێو ئه‌و و عه‌بدۆڵڵاي کۆڕي تاهێر ڕووي دا ، که له ئاکامدا عه‌بدۆڵڵاي کۆڕي تاهێر محه‌ممه‌دي کۆري قاسمي ده‌سگير کرد و ناردي بۆ لاي مۆعته‌سه‌م .(6) ئه‌و به‌ر له‌وه ماوه‌ێيک له جه‌وزه‌جان هه‌وڵي دا و ئه‌وه‌نده‌ي پێ نه‌چوو که چل هه‌زار که‌س له خه‌ڵکي ئه‌وێ به‌يعه‌تيان له‌گه‌ڵ کرد . (7 ) که ئه‌مه‌ش خۆي نيشان ئه‌دات که چه‌نده شێعه‌گه‌ري له خۆراسان به‌ربڵاو بوه .
سه‌ي حۆسه‌ين حۆڕر
پێهێنان : گروپي ئايين و بيرۆکه‌ي تێبيان
په‌راوێزه‌کان :
1- چه‌عفه‌ريان ، تاريخ تشيع در ايران ، ل 159 وه 160.
2- هه‌مان ، 162 .
3- که‌مونه حسه‌يني ، آرامگاه‌هاي خاندان پاک پيامبر(صلي الله عليه و آله) و بزرگان صحابه و تابعين ، ل 160.
4- مه‌رعه‌شي ، زه‌هيره‌دين ، تاريخ طبرستان و رويان و مازندران ، ل 277.
5- هه‌مان ، گ 278 .
6- ئه‌بۆلفه‌ره‌ج ئه‌سفه‌هاني ، مقاتل الطالبين ، ل 537.
7- هه‌مان ، ل 537 . بۆ ئاگاداري زياتر سه‌باره‌ت به‌م بزووتنه‌وه بڕوانه ئه‌م په‌رتووکه ، ل 536 - 548