• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 177
  • پێنج شەممه 21/6/1392
  • رۆژژمێر :

كاريگەرترين رێگە بۆ پارێزگاري لە جومگەكان

هەموومان باش دەزانين كە مەبەست لە جومگەكان شوێني پێگەيشتني دوو ئێسكە و پێكهاتەي جوومگەكان ئەو توانايە بە ئێمە دەبەخشن كە مل و  سەر و ئەنيشك و دەست و ئەژنۆ و چۆك و  پەنجەمان خوار و راست بكەينەوە و جووڵەي پێبكەين. بەڕێوەبردني ئەم كارانەش پێويستي بە پارێزگاري كردن لە جومگەكانە.

پێكهاتەي جومگەكان بريتييە لە كركڕاگە و لينجاوێكي تايبەت بەناوي "سينويوم" كە پێش لە پێكاني سەري ئێسكەكان (سوووانەوە) دەگرێت. بە زيادبووني تەمەن ئەگەري پێكاني جومگەكان زياتر دەبێت و هەربۆيەش رەنگە تووشي ئيلتهابات و زۆر كێشەي ديكە ببنەوە.

باشترين رێگە بۆ پارێزگاري لە جومگەكان پارێزگاري لە هێز و توانا و سەلاەتي ماسوولەكەكان، ئيسكەكان و كركراگەكانە و باشترين شێوە بۆ گەيشتن بەم ئامانجە بريتييە لە:

1. ئاگادري كێشي نۆرماڵي خۆتان بن:

 كێشي خۆتان كۆنتڕۆڵ بكەن. ئەمە باشترين رێگە بۆ راگرتني سەلامەتي جوومگەكانە. گرنگترين جوومگە كە كێشي ئێوە رادەگرن بريتين لە: چۆكەكان، ئێسكاني سمت و ناوقەد. رەنگە هۆكارەكەي ئەوەيە كە زۆربەي كێشە و ژانەكان لەم شوێنانە دان. لەگەڵ زيادبووني كێش و كەم بووني تواناي جوومگەكان ئەم كێشانە دووبەرامبەر دەبن، لەكاتێكدا كەمبووني كێش، پاڵەپەستۆ و فشار لەسەر ئەم شوێنانە كەمتر دەكاتەوە.

2. جووڵە و وەرزش لەبير مەكەن: 

وەرزش دەبێتە هۆي كەمبوونەوەي كێش. لێكۆڵينەوەكان نيشانيان داوە كە مەشق و راهێناني ئايرۆبێك دەبێتە هۆي كەمبوونەوەي ئيلتهاباتي جوومگەكان. لەلايەكي ديكەوە بێ جووڵەيي، خوو گرتن بە كۆمپيۆتەر و تەلەڤزيۆن ژاني جوومگەكان زياتر دەكات. نەبووني جووڵە بەماناي رەق بووني جومگەكانە. كەواتە جووڵە و وەرزش لەبير مەكەن.

3. بەهێزكردني پێكهاتەي ماسوولكەكان: 

ماسوولەكەي بەهێز پارێزگاري لە جومگەكان دەكات، ئەگەر ماسوولكەيەكي ئەوتۆتان نييە و بەرادەي پێويست بەهێز نيين، پاڵەپەستۆ دەخرێتەسەر جوومگەكان. بەتايبەت چۆك كە دەبێ كێشێكي زۆر تەحەموول بكات. وەرزشي تايبەت بۆ بەهێزكردني ماسوولكەكان دەتوانێ ئێوە لەم كێشەيە دوور بخاتەوە. 

4. ماسوولكەكاني سك و بەشي ناوەندي جەستە بەهێز بكەن:

 دەبێ كاتێكي باش بۆ بەهێزكردني ماسوولكەكاني سك و بەشي ناوەندي جەستە دابنێن. بەهێزكردني ماسوولكەكاني سك دەبێتە هۆي هاوسەنگ راگرتني جەستە و پێش لە پێكاني جوومگەكان دەگرێت.

5. ئاگاداري بێ هێزي و رادەي تواناي خۆتان بن:

 هەندێ لە جووڵە و چالاكي و وەرزشەكان دەتوانن كێشە بۆ جوومگەكان بنێنەوە و تووشي پێكانيان بكەن. كەواتە ئەم ئەگەرە هەيە لە ئەنجامدانيان هەست بە ژان بكەن. بەشێوەي گشتي ئەگەر دواي 45 خولەك وەرزشكردن هەستو بە ژان لە بەشێك لە جەستەدا كرد، دەبێ لە جارەكاني دواتر رادە و كات و ژماري جووڵەكە كەم بكرێتەوە. ئەم ژانانە بەم مانايەن كە جوومگەكاني ئێوە لەكاتي وەرزشكردن، زيادە لەڕادە پاڵەپەستۆ و فشاريان لەسەر بووە و ئەمە ئامانجي ئێمە نييە.

6. ئاگاداري بارودۆخ و فۆرمي جەستەي خۆتان بن:

 خووار بوون ونەبووني هاوسەنگي جەستە بۆ جوومگەكان باش نييە. هەوڵ بدەن چ لە كاتي دانيشتن و چ لەكاتي وەستان، راستي جەستە رابگرن. ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆي پارێزگاري لە جوومگەكاني مل هەتا چۆك. تەنانەت لەكاتي گواستنەوەي ئەشياش دەبێ خۆتان راست رابگرن. بۆنموونە ئەگەر كۆڵەپشتيتان لەپشتە دەبێ هاوسەنگي لەنێوان هەر دوو شان رابگرين و لەنێوان هەر دوو شاندا دابەشي بكەين.

7. لە سەهۆڵ (بەفر) كەڵك وەربگرن: 

سەهۆڵ رۆڵێكي بەرچاوي لە كەم كردنەوەي ژاني جوومگەكاندا هەيە. سەهۆڵ لە ئەستووربوون و ژان كەم دەكاتەوە. ئەگەر لە بەشێك لە جوومگەكان تووشي ژان يان برين بوون، لە كيسەيەك سەهۆڵ بۆ ماوەي 20 خوولەك كەڵك وەربگرن. هەڵبەت دەبێ پارچە يان كيسەي سەهۆڵ لەسەر شوێني پێكاو دابنێن. 

        8. خۆراكي باش بخۆن:

خۆاركي باش دەتوانێ سەلامەتي ئێسكان دابين بكات. لە سيستەمي خۆراكي رۆژانە دەبێ كالسيۆمي بەرچاو وەربگرن. بۆ نموونە ماست، كەلەم، هەنجير پڕ لە كالسيۆمن. هەروەها ڤيتامين C لە كەمكردنەوەي پووكي ئێسكان رۆڵي كاريگەر  دەبينێت. كەواتە لە خواردني پرتەقاڵ غافڵ مەبن.
باخچه

NRT2