• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 182
  • دوو شەممه 18/6/1392
  • رۆژژمێر :

خواردن و بيرتيژيي منداڵان

منداڵان

خواردن و زيرەكيي منداڵ پەيوەنديي ڕاستەوخۆيان لەگەڵ يەكتردا هەيە

 

زيرەكي و هۆشمەنديي منداڵ بابەتێكي گرنگە و گەشەسەندن و زيرەكتركردني منداڵ دەمێكە بووەتە مايەي گفتوگۆ و مشتومڕي ناوەندەكاني زانستي پەروەردەيي منداڵان. بێگومان گشت دايك و باوكێكيش حەز دەكەن منداڵەكانيان زيرەك و پێگەييشتوو بن. ئێستاكە زانايان بەو ئەنجامە گەييشتوون كە خواردن و زيرەكيي منداڵ پەيوەنديي ڕاستەوخۆيان لەگەڵ يەكتردا هەيە.

گۆڤاري (ساينس دەيلي) ڕايگەياند : توێژەراني كۆلێژي پەرستياري زانكۆي (بێنسێلڤانيا) پاش توێژينەوە و لێكدانەوەي زانيارييە بەدەستهاتووەكان لەسەر 1269 منداڵي شەش ساڵەي (چين)ـي بۆيان دەركەوتووە ئەو منداڵانەي بە رێكي و بە بەردەوامي ژمي بەيانيان دەخۆن ئاستي ژيرييان بەرزترە و لە تاقيكردنەوەكاني قسەكردن و كارايي هۆشي پلەي بەرزتريان بەدەست هێناوە.

زيرەكي و هۆشمەنديي منداڵ بابەتێكي گرنگە و گەشەسەندن و زيرەكتركردني منداڵ دەمێكە بووەتە مايەي گفتوگۆ و مشتومڕي ناوەندەكاني زانستي پەروەردەيي منداڵان. بێگومان گشت دايك و باوكێكيش حەز دەكەن منداڵەكانيان زيرەك و پێگەييشتوو بن.

بە پێي ئەو ڕاپۆرتە زانايان دواي لێكۆڵينەوەي زياتر لەسەر ئەو گرووپە بۆيان دەركەوت ئەو منداڵانەي بە شێوەيەكي ڕێكوپێك و بەردەوام ژەمي بەيانيان ناخۆن لە تاقيكردنەوە وتەييەكاندا 5،58 و لە تاقيكردنەوە كاركردييەكانيشدا 2،50 پلەي كەمتريان بەدەست هێناوە و لە كۆتاييدا لە هەڵسەنگاندني (IQ) بە بەراورد لەگەڵ ئەو منداڵانەي بەردەوام ژەمي بەيانيان دەخۆن 4،6 پلەي كەمتريان بەدەست هێناوە.

بە پێي وتەي توێژەران توانستەكاني ناسينەوەي منداڵان وەك تايبەتمەندييەكاني بيركردنەوە و وتەيي و كاركردي لە تەمەني شەش ساڵيدا بە خێرايي گەشە دەكات و، لێرەدا ژەمي بەيانيان هەم لە ڕووي خۆراكي و هەميش لەڕووي هەڵسوكەوتي كۆمەڵايەتي لەگەڵ باواندا ڕۆڵێكي كارا و گرنگي هەيە و يارمەتيدەرە بۆ پاراستني گەشەي مێشكي منداڵان. 

قۆناغي منداڵي يەكێك لە قۆناغە پڕ قەيرانەكان و هەر لەو كاتەدا شێواز و مۆديلي ڕژيمي خۆراكي و شێوازي ژيان دەست پێ دەكات و ئەو خووانە كاريگەريي درێژخايەنيان دەبێت و، خووي خواردني ژەمي بەيانيانيش دەكەوێتە ئەو بازنەيە. توێژينەوەكاني پێشتر دەريخستووە نەخواردني ژەمي بەيانيان بە ڕێكخراوي هۆي دروستبووني خوي ناتەندروست وەك جگەرەكێشان و وەرزش نەكردن لە داهاتووي لێ دەكەوێتەوە.

ماڵپەڕي مديايي هەولێر

باخچه

هەواڵنێت