خواردني پەنير وگوێز كالسيۆم زياد دهكهن
هەر ژەمێكي شيرەمەني، 25% پرۆتين و 30% كالسيۆمي پێِويستي جەستە دابين دەكات، كەواتە بۆ پێشگرتن لە كەمبوونەوەي وەرگرتني كالسيۆمي پێويست بەبێ زيادكردني خۆراكي ديكە لەكاتي دياريكراو ژەمي خۆراكي بخورێت.
خواردني شيرەمەني لەگەڵ گوێز و باوي دەبێتە هۆي ئەوەيكە فۆسفۆري ناو ژەمي خۆراكي كالسيۆمێكي زياتر بە جەستە بگەيەنێت. پێويستي پێگهيشتوان و ئەو كەسانەي كە زياتر لە 70 ساڵ تەمەنيان هەيە، ئەوەيە كە لاني كەم 4 ژەم خۆراكي شيرەمەني بخۆن.
واباشترە پێگهيشتوان شير بخۆنەوە، چونكە پێش لە قەبزي لەم تەمەنە دەگرێت. ژەمێك شير بەرامبەر بە يەك پەرداخ ماست، دوو پەرداخ دۆ و نزيك بە 45 هەتا 60 گڕام پەنيرە. بۆ ئەم مەبەستە ماست لە شير باشترە، چونكە پرۆتيني ناو ماست ئەسيد ئەمينەيەكي بچووكترە كە ئاسانتر هەرس دەبن.
رادەي كالسيۆم و پرۆتيني ناو شير و ماست يەكسانە.
لە لايەكي ديكەوە ئەسيدەبووني ماست دەبێتە هۆي ئەوەيكە كالسيۆم بەشێوەي ئاوەكي بێت و جەستە باشتر و ئاسانتر وەريبگرێت. هەروەها جەستە زياتر پرۆتيني ناو ماست وەردەگرێت.
س. چ
nrt2