زياني شكولاته
توێژينه‌وه‌يه‌كي نوێ به‌گرنگيه‌وه باس له‌خواردني شكولاته ده‌كات به‌تايبه‌ت له‌لايه‌ن خانماني دووگيانه‌وه چونكه ده‌بێته‌هۆي دوورخستنه‌وه‌ي دايكان له‌زيانه مه‌ترسيداره‌كاني زوومنداڵ بوون، هاوكات ئه‌و خانمانه‌ي له‌كاتي دووگيانيدا شوكولاته زۆر ده‌خۆن كه‌متر ڕووبه‌ڕووي ژه‌هراوي بوون ده‌بنه‌وه كه ده‌بێته‌هۆي به‌رزبونه‌وه‌ي فشاري خوێن‌و دروستبووني كێشه له‌گورچيله‌كاندا.
ماڵپه‌ڕي (مه‌سره‌س) توێژينه‌وه‌ي ئه‌مجاره‌ي توێژه‌ره‌واني بڵاوكرده‌وه، كه‌تێدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، به‌هۆي ئه‌وه‌ي ماده‌ي (سيوبرومين) له‌پێكهاته‌ي شوكولاته‌دا هه‌يه به‌تايبه‌ت شوكولاته تۆخه‌كان سودێكي زۆري بۆ خانماني دووگيان هه‌يه، چونكه ده‌بێته‌هۆي چالاككردني دڵ‌و پارێزگاري ده‌كات له‌پاراستني فشاري خوێن.
ئه‌و خانمانه‌ي له‌كاتي دووگيانيدا شوكولاته زۆر ده‌خۆن كه‌متر ڕووبه‌ڕووي ژه‌هراوي بوون ده‌بنه‌وه كه ده‌بێته‌هۆي به‌رزبونه‌وه‌ي فشاري خوێن‌و دروستبووني كێشه له‌گورچيله‌كاندا.
توێژينه‌وه‌كه‌هاوكات باس له‌گرنگي شوكولاته‌ده‌كات نه‌ك ته‌نيا بۆ ته‌ندروستي خانماني دووگيان به‌ڵكو بۆ ته‌ندروستي كۆرپه‌له‌ش گرنگه.شوكولاته ده‌وڵه‌مه‌نده به‌كاليسيۆم كه به‌رپه‌رسه له‌گه‌شه‌كردني ئێسكي كۆرپه‌له.
ئاژانسی هه والی ناخ‌و