له ماوه‌ي دوو ڕۆژدا؛
9 هه‌زار کوردي سووريا کۆچيان کردۆته هه‌رێمي کوردستان
له حاڵێکدا که هيچ که‌مپێکي هه‌رێمي کوردستان جێگه‌ي بۆ وه‌رگرتني په‌نابه‌ر نييه له ماوه‌ي دوو ڕۆژدا 9 هه‌زار ئاواره‌ي کوردي سووريا له سنووري هه‌رێم په‌ڕيونه‌ته‌وه.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ئانادۆڵ: دوايين ئاماره‌کان نيشان ده‌دات که به کردنه‌وه‌ي ده‌روازه‌ي سنووري سێمالکا له ماوه‌ي ڕۆژي پێنج شه‌ممه و هه‌يني رابردوودا، 9 هه‌زار کوردي سووريا له ناوچه‌کاني عه‌فرين، حه‌ڵه‌ب و حه‌سه‌که و قاميشڵۆ په‌نايان هێناوه‌ته هه‌رێمي کوردستان.
له حاڵێکدا که هيچ که‌مپێکي هه‌رێمي کوردستان جێگه‌ي بۆ وه‌رگرتني په‌نابه‌ر نييه له ماوه‌ي دوو ڕۆژدا 9 هه‌زار ئاواره‌ي کوردي سووريا له سنووري هه‌رێم په‌ڕيونه‌ته‌وه.
ئه‌م ڕێژه‌يه که ژماره‌يه‌کي زۆريان ژن و منداڵن به‌هۆي شه‌ڕ و پێکاداني خه‌ست و توندبوونه‌وه‌ي ئاڵۆزييه‌کان له باکووري سووريا و هێرش وده‌ستڕێژي هێزه توندڕه‌وه‌کاني به‌ره‌ي نوسره‌ت وڵاته‌که‌يانه به‌جێهێشتووه.
سه‌رۆکي هه‌رێمي کوردستان له په‌يامێکدا به بۆنه‌ي هاتني شاڵاوي په‌نابه‌ري سووري بۆ هه‌رێم داواي کرد، گه‌لي کوردي سووريا خاک و وڵاتي خۆيان به‌جێنه‌هێڵن.
هه‌واڵي هاتني ئه‌و ڕێژه په‌نابه‌ره بۆ هه‌رێمي کوردستان له زۆربه‌ي ده‌زگاکاني ڕاگه‌ياندني جيهاندا ده‌نگدانه‌وه‌ي بوو.