مزگه‌وت و ماڵ له ته‌لارسازي ئيسلاميدا
به به‌ڵگه‌ي مێژووي مێعماري ئيسلامي ، ئه‌و ماڵانه‌ي که مۆسڵمانان بۆ خۆيان درۆستيان ده‌کرد به شێوه‌ێيک له درێژه و شێوازي مزگه‌وتدا بوو . ئه‌و ماڵانه‌ي که ساکاري و خاوێني مزگه‌وتيان وه‌بير ده‌هێنا و درێژه ده‌دا . ئه وفرشانه‌ي که هه‌رگيز به که‌وش و پێڵاو به سه‌ريا ڕييان نه‌ده‌کرد . چۆڵي ژووره‌کان که خاڵي بوون له هه‌ر جۆره رازاننه‌وه و جوانکاري که له نێوان ماڵ و مزگه‌وتدا پێوه‌ندي مه‌عنه‌وي درۆست ده‌کرد . له نيگاێيکي به‌ربڵاوتر ئه‌توانين بڵێين که هه‌موو داڕشتن و شێوه‌کاري شار له گه‌ڵ مزگه‌وتدا پێوه‌ندي هه‌يه که ئه‌مه‌ش جگه له ڕۆڵي ناوه‌ندي مزگه‌وت له پێک هاتني شار، به ڕونگه‌ێيکي وردتر له بنه‌ماي يه‌کيه‌تي و يه‌ک گرتوويي سه‌رچاوه ده‌گرێت که باڵي داخستوه به سه‌ر هه‌موو به‌ش و لايه‌نه‌کاني شاردا . ئيسلام و هۆنه‌ر له مزگه‌وتدا ، پڕ سکۆترين پێک گه‌يشتنيان هه‌يه . خواي ئيسلام - ئه‌ڵڵا تعالا – نه ته‌نيا به سۆز و حه‌کيمه به‌ڵکوو جوانيشه (جميل) ؛ له‌به‌ر ئه‌وه خاوێني پێ خۆشه و هه‌ر به‌م هۆيه‌وه هۆنه‌رمه‌نداني ئيسلاميش تێکۆشاون که مزگه‌وته‌کان بڕازێننه‌وه و جوانکاري هۆنه‌ريان له سه‌ر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ي مۆسڵمانان هان بده‌ن بۆ خواپه‌ره‌ستي زياتر و ئه‌و ئه‌وينه جه‌ند پات بکه‌نه‌وه له دڵي مۆسڵماناندا .
به به‌ڵگه‌ي مێژووي مێعماري ئيسلامي ، ئه‌و ماڵانه‌ي که مۆسڵمانان بۆ خۆيان درۆستيان ده‌کرد به شێوه‌ێيک له درێژه و شێوازي مزگه‌وتدا بوو . ئه‌و ماڵانه‌ي که ساکاري و خاوێني مزگه‌وتيان وه‌بير ده‌هێنا و درێژه ده‌دا . ئه وفرشانه‌ي که هه‌رگيز به که‌وش و پێڵاو به سه‌ريا ڕييان نه‌ده‌کرد
ئه‌و هۆنه‌رمه‌نده بێ ناو و نه ناسراوانه که ته‌واوي بوون و ته‌مه‌ني خۆيان دانابوو بۆ خزمه‌ت کردن به مزگه‌وت هه‌ر ئه‌و ئه‌وين و هانه پيرۆزه‌يانه بوو که خه‌باتگێڕاني ئيسلام له ڕێگاي ئيسلام‌دا بوويان و به‌کاريان ده‌هێنا له سه‌رتا ئيسلام‌دا . ئه‌وان تێده‌کۆشان تاکوو جوانترين و باش‌ترين شێوه له مزگه‌وت له مێشکي خه‌ڵکدا سه‌باره‌ت به مزگه‌وت درۆست بکه‌ن . ڕاستي ئه‌وه‌يه که مێعماري مۆسڵمان له هه‌ر جێگاێي که شتێک و نه‌قشێکي جواني چاو پێ ده‌که‌وت تێده‌کۆشا تا له يه‌که‌م هه‌لدا که بۆي هه‌ڵده‌که‌وێت له مزگه‌وتێکدا به کاري بێنێت ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆنه‌ره شياوي مزگه‌وت بوايه .
به‌م شێوه ، به چاوي کراوه " ستوون و کۆڵه‌که‌کاني " به‌و شێوه که له جێ خواپه‌ره‌ستيه‌کاني بابل دي بوو ، مه‌ناره و مێحرابه‌کاني کليسا و هێوانه‌کاني تاقي کێسرا وساسانيه‌کاني هه‌ڵبژارد . به‌ڵام له‌م ده‌رس گرتنه‌دا ئه‌و هه‌رگيز شوێن که‌وتووي چاو به‌سراو نه‌بوه و ئه‌وينداري نه‌زان نه‌بوه ، به‌ڵکه له گێان و هه‌ستي جوانکاري خۆي و فێرکاريه خواييه‌کانيش که‌ڵکي وه‌رگرتوه و تێکڵاوي کردوه له‌گه‌ڵ هۆنه‌ري ئيسلامي و توانايي ئيلاهي خۆي‌دا و کارێکي نوێي به مێژوو و جيهان به‌خشيوه .
مزگه‌وت له سه‌رتاي ئيسلام‌دا زياتر له ئێستا گرنگ بوه چونکوو ته‌نيا جێگاي خواپه‌ره‌ستي نه‌بوه به‌ڵکو مه‌حکه‌مه‌ي دادوه‌ري مۆسڵامنان بووه .
ڕێز و جێگاي خۆش نووسي له هۆنه‌ر و مێعماري ئيسلاميدا
" هۆنه‌ر ، ده‌رکه‌وتني جێ نشيني خوا له مرۆڤدايه که جێ نشيني خوا له‌سه‌ر زه‌ويه و له ئه‌وپه‌ڕي ته‌واوبووندا له وه‌سفه‌کاني ئه‌و که‌ڵک وه‌رده‌گرێت وه هه‌ر به‌و شێوه که حه‌ديسي گه‌نجي شاروه بۆمان باس ده‌کات ، ئه‌وين بووبه هۆي درۆست بووني جيهان ، له جێ نشينه‌که‌شيدا ئه‌وين به ده‌رکه‌وتني جه‌نجي شاراوه ، بوو به هۆي ده‌رکه‌وتني هۆنه‌ر و زانسته جۆراوجۆره‌کان و له به‌ر ئه‌وه‌ي که ئاده‌م ، هه‌موو ناوه‌کاني خوا و ڕاز و نهێنيه‌کاني جيهاني له زانکۆي زانستي خوادا فێر بوو ، هه‌ر کات زانست و هۆنه‌رێکي نوێ له‌و ده‌رده‌که‌وێت .
گنج مخفي بُدزپُري چاک کرد
خاک راتابان ترازافلاک کرد
گنج مخفي بُدزپري جوش کرد
خاک راسلطان اطلس پوش کرد
کنت کنزرحمه مخفيه
فاتبعت امه مهديه
درخلايق روح هاي پاک هست
روح هاي تيره گلناک هست
اين صدف ها نيست دريک مرتبه
دريکي دره‌ست ودرديگرشبه
واجب است اظهاراين نيک وتباه
همچنان کاظهارگندم هازکاه
بهراظهاراست اين خلق جهان
تانماندگنج حکمت هانهان
جيهان ته‌نيا ده‌رکه‌وتنێکه له خوا به هۆي ڕووناکي مۆتڵه‌ق و جواني جيهان ده‌سکه‌وتي نووري ئه‌وه ؛ و هۆنه‌ريش ، ده‌رخستني جواني بوونه‌وه‌ره ؛ ئه‌و بوونه‌وره‌ي که له جوانترين شێوه‌دا درۆست کراوه .
لێره‌دا ئه‌گه‌ر بروا و مل که‌چکردني ئێمه سه‌باره‌ت به‌وه لاواز ببێت و وابزانين که جيهاني ته‌واوتر و جوانتر دوايان پێک دێت ئه‌وه به ماناي بڕوا به ناته‌واوه‌تي به‌دي هێنه‌ره له بنه‌ڕه‌تدا . هۆنه‌رمه‌ند ؛ له جێگاي شايه‌تي ئه‌م بڕوا ته‌واوه‌دا ، خواناسێکه که ده‌کۆشێت تا ئه‌وه‌ي که بۆي ده‌رکه‌وتو له خواناسي و هه‌ستي مرۆڤايه‌تي له جل وشێوه‌يێکي جوان‌دا به پيي توانا و زانستي خه‌ڵک ده‌ريبخات . له حێکمه‌تي هۆنه‌ري ئيسلاميدا له‌وه‌ڕا که بڕواي بنه‌ڕه‌تي ئه‌وه‌يه که له جواني مۆتڵه‌ق و بێ سنوور جگه له مۆتڵه‌قي جواني پێک ناێيت ، هۆنه‌رمه‌ند تێده‌کۆشێت تاکوو داوێني ده‌رخستني هه‌ستي خۆي بکێشێت به لاي بنه‌ماي هه‌موو جوانيه‌کاني جيهان و سه‌رجاوه‌ي ئه‌وانه و هه‌ستي جوان دۆستي سرۆشتي مرۆڤ بکێشێت به لاي به‌دي هێنه‌ري جيهان ؛ ئه‌و خوايه‌ي که هه‌موو جواني و جوانکاري له‌وه . له‌م بواره‌دا بێ گۆمان هێندێ له هۆنه‌ره‌کان جواني و تواني به‌رزتر و زياتريان هه‌يه بۆ ده‌رخستني ئه‌و هه‌سته‌ي هۆنه‌رمه‌نده . خۆسنووسي وه‌کوو يه‌کێک ؛له‌م هه‌موانه له هۆنه‌ري ئيسلاميدا له ته‌نيشتي هۆنه‌ره وته‌يي و ته‌لارسازيه‌کاندا جێگاي سه‌رنجه .