يه‌که‌م ماڵي يه‌کتاپه‌ره‌ستي
(انّ اوّل بيت وضع للنّاس للّذي ببكّه مباركا و هدي للعالمين).
" يه‌که‌م ماڵێ که بۆ خه‌ڵکي به گشتي دامه‌زراوه ، ئه‌و ماڵه‌يه که له شاري مه‌ککه‌يه ، و هۆي پيت و ڕێنماييه بۆ هه‌موو خه‌ڵکي جيهان " .
" وه‌بێر بێننه‌وه ئه‌و کاته‌ي که ماڵي که‌عبه‌مان کرد به ناوه‌ندي هێمني بۆ خه‌ڵک ، و (فه‌رمانمان دا ) له مه‌قمي ئيبراهيم ، جێگاێيک ساز بکه‌ن بۆ نوێژه‌کانتان و ئێمه فرمانمان دا به ئيبراهيم و ئيسماعيل – (ع) - که ئه‌و ماڵه‌ي منه پاک و خاوێن بکه‌ن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ي که دێن بۆ ته‌واف و هاوسا‌ێه‌تي و ئه‌وانه‌ي سۆژده ده‌به‌ن " .
به‌و شێوه که له‌م دوو ئايه‌ته پيرۆزه ده‌رده‌که‌وێت ، ماڵي که‌عبه له ساري مه‌ککه يه‌که‌م ماڵي يه‌کتاپه‌ره‌ستيه و يه‌که‌م ناوه‌ندي خواپه‌ره‌ستيه .
له‌وه‌يدا که ئه‌يه ئه‌م ماڵه له سه‌رده‌مي حه‌زره‌تي ئاده‌م ( ع) درۆست کراوه يان له سه‌رده‌مي حه‌زره‌تي ئيبراهيم ( ع) قسه و ڕوانگه‌ي جيا جيا کراوه . هێندێک له سه‌ر ئه‌و بڕوان که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه حه‌زره‌تي ئيبراهيم ( ع) ئه‌و ماڵه‌ي بۆنيات ناوه و ئه‌و ماڵه له سه‌رده‌مي حه‌زره‌تي ئاده‌م ( ع) هه‌ر نه‌بوه .
هێندێکي تر له سه‌ر ئه‌و بڕوان که له سه‌ره‌تاوه ئه‌م ماڵه له سه‌رده‌مي حه‌زره‌تي ئاده‌م ( ع) درۆست کراوه و حه‌زره‌تي ئيبراهيم ( ع) نوێي کردوه‌ته‌وه .
(انّ اوّل بيت وضع للنّاس للّذي ببكّه مباركا و هدي للعالمين). " يه‌که‌م ماڵێ که بۆ خه‌ڵکي به گشتي دامه‌زراوه ، ئه‌و ماڵه‌يه که له شاري مه‌ککه‌يه ، و هۆي پيت و ڕێنماييه بۆ هه‌موو خه‌ڵکي جيهان " .
به پێي به‌ڵگه قۆرئانيه‌کان و لێ گێڕانه‌وه‌کان له‌م بواره‌دا ، ڕوانگه‌ي دوه‌م نزيکتره به ڕاستيه‌وه . له قۆرئاندا له زماني حه‌زره‌تي ئيبراهيم ( ع) ده‌گێڕێته‌وه که : (ربّنا انّي أسكنت من ذرّيّتي بواد غير ذي زرع عند بيتك المحرّم...).
" خوايه برێک له منداڵه‌کانم له سه‌رزه‌وي وشک و گه‌رم له ته‌نيشتي ماڵي پيرۆزت داناوه " .
له‌م ئايه‌ته وا ده‌رده‌که‌وێت که ماڵي که‌عبه له کاتي هاتني حه‌زره‌تي ئيبراهيم ( ع) له گه‌ڵ هاجه‌ري خێزاني و ئيسماعيلي کۆڕي له بۆ سه‌رزه‌وي مه‌ککه هه‌بوه .
هه‌روه‌ها له ئايه‌تێکي تريشدا هاتوه :
( و اذ يرفع ابراهيم القواعد من البيت و اسماعيل).
" ئه‌و کاته‌ي که حه‌زره‌تي ئيبراهيم و ئيسماعيل ( ع) پايه‌کاني ماڵي که‌عبه‌يان به‌رز ده‌کرده‌وه " .
ده‌بێ سه‌رنج بده‌ين که پايه‌کاني ماڵي که‌عبه‌يان پايه‌کاني به‌رز ده‌کرده‌وه ئه‌وه ده‌گه‌ينێت که ئه ماڵه له‌و کاته‌دا سه‌رده‌مي حه‌زره‌تي ئيبراهيم و ئيسماعيل ( ع) بوه ، و ئه‌وان پايه‌کاني ئه‌و ماڵه‌يان به‌رز کردوه‌تۆ . پێشه‌وا عه‌لي (ع) له‌م بواره‌دا ده‌فه‌رموێت :
«الا ترون انّ اللّه سبحانه اختبر الاوّلين، من لدن آدم صلوت اللّه عليه الي الآخرين من هذا العالم باحجار... فجعلها بيته الحرام ثمّ امر آدم ـ عليه السلام ـ و ولده ان يثنوا أعطائهم نحوه».
" مه‌گه‌ر ئێوه نابينن که خواي گه‌وره هه‌ر له سه‌رده‌مي حه‌زره‌تي ئاده‌م ( ع) تا به ئێستا خه‌ڵکي جيهان به چه‌ند تيکه برد ... تاقي ده‌کاته‌وه و ئه‌و چه‌ند برده‌ي که نراوه‌ته سه‌ر يه‌ک به ماڵي خۆي ناو ده‌بات ؛ و دواي ئه‌وه فرمان ده‌دات به منداڵاني ئاده‌م که بێن به ده‌وريا " .
که وابوو ، يه‌که‌م جار حه‌زره‌تي ئاده‌م ( ع) ماڵي که‌عبه‌ي بۆنيات ناوه و دوايان به هۆي تێپه‌ڕ بووني زه‌مان ڕۆخاوه و ئه‌و جار حه‌زره‌تي ئيبراهيم ( ع) نوێ کراوه‌ته‌وه . به هه‌ر حاڵ خاڵي گرنگ که له‌م دوو ئايه‌ته ده‌رده‌که‌وێت ئه‌مه‌يه که مزگه‌وت يه‌که‌م ناوه‌ند و جێگا خواپه‌ره‌ستي بووه له سه‌ر زه‌ويدا ، و به‌ر له‌وه‌ش جێگاێيک له سه‌ر زه‌وي بۆ خوا په‌ره‌ستي يان ناوه‌ندێک نه‌بووه ، ئه‌بو زه‌ڕ ده‌گێرێته‌وه که پرسياري کردوه له پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( ص) سه‌باره‌ت به يه‌که‌م مزگه‌وتێک که له سه‌ر زه‌وي درۆست کراوه . پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( ص) له وڵاميدا فه‌رموويه‌تي : يه‌که‌م مه‌سجدۆلحه‌رام ئينجا دواي ئه‌و مزگه‌وتي ئه‌قسا " .
له پێشه‌وا عه‌لي (ع) له‌م بواره‌دا ده‌گێڕنه‌وه که که پرسياريان له‌و کرد سه‌باره‌ت به‌وه که ئايا خانوێ که‌عبه يه‌که‌م ماڵه که له سه‌ر زه‌ويدا درۆست کراوه ؟ "
ده‌فه‌رموێت :
" نا ، به‌ر له‌و ماڵ هه‌بوه به‌ڵام ماڵي که‌عبه يه‌که‌م ماڵي پيرۆزه که بۆ خواپه‌ره‌ستي درۆست کراوه " .