خواردني چه‌ور مه‌خۆ با دڵته‌نگ نه‌بيت
ئه‌نجامي نوێترين توێژينه‌وه‌ي زانستي سه‌لماندي كه خواردني ئه‌و خوارده‌مه‌ني و شيرينيانه‌ي كه به‌رێژه‌يه‌كي به‌رز چه‌وريان تێدايه كارده‌كاته سه‌ر مێشك و مرۆڤ دڵته‌نگ ده‌كات.
ئه‌نجامي توێژينه‌وه‌يه‌ك كه هه‌ستا به ئه‌نجامداني توێژينه‌وه له‌سه‌ر دوو گروپي خۆبه‌خش به‌جۆرێك هه‌ستان به‌پێداني برێكي دياريكراو له‌و خواردنانه‌ي كه رێژه‌ي چه‌وريان زۆره و گروپه‌كه‌ي تريش واتا گروپي دووه‌م ئه‌و خۆراكانه‌يان خوارد كه هيچ جۆره چه‌ورييه‌كي تێدا نيه .
ئه‌نجامي نوێترين توێژينه‌وه‌ي زانستي سه‌لماندي كه خواردني ئه‌و خوارده‌مه‌ني و شيرينيانه‌ي كه به‌رێژه‌يه‌كي به‌رز چه‌وريان تێدايه كارده‌كاته سه‌ر مێشك و مرۆڤ دڵته‌نگ ده‌كات.
دوا به‌دواي خواردني ئه‌و خۆراكانه هه‌ردوو گروپ خرانه ژوورێكه‌وه پارچه ميوزيكێكي حه‌زينيان بۆ لێدرا ،دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌و گروپه‌ي كه خواردني چه‌وريان خواردووه زيات ده‌كه‌ونه ژێر كاريگه‌ري پارچه ميوزيكه‌كه‌وه و زياتر تێكچووني باري ده‌روونيان و دڵته‌نگيان پێوه ديار بوو به به‌راورد به‌وانه‌ي كه كه خواردنێكيان خواردووه چه‌وري كه‌مه ،بۆيه پسپۆراني بواري ته‌ندورستي ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن پێويسته هه‌موو كات خۆمان له خواردني چه‌ور بپارێزين به‌دووربين له دڵته‌نگكردني خۆمان به‌تايبه‌ت له جه‌ژندا.
SNN : به‌شي ته‌ندروستي