چه‌ند چالاكييه‌ك بۆ گه‌شه‌ي زماني منداڵ
بۆ ئه‌وه‌ي بتوانيت به‌شێوه‌يه‌كي ئاسان گه‌شه‌ي زمان لاي منداڵه‌كه‌ت په‌ره‌پێبده‌يت و منداڵه‌كه‌ت به‌شێوازێكي باش قسه بكات ئه‌وا ئه‌م تاقيكردنه‌وانه‌ي خواره‌وه ئه‌نجام بده تاوه‌كو ببێته هۆكارێك بۆ گه‌شه‌كردني تواناي كارامه‌يي زماني منداڵ.
*چالاكيي گه‌شه‌كردني زمان لاي منداڵ
-زماني پێشوازي
تاقيكردنه‌وه‌ي ژماره 1
ئامانج : با منداڵه گوێ له موزيك و گۆراني بگرێت
چالاكي:
1. منداڵه‌كه‌ت له نزيك ئامێريكي لێداني موزيك و گۆراني يان راديۆ دابنيشێنه،تێبيني وه‌ڵامدانه‌وه‌ي منداڵه‌كه بكه.
2. له‌كاتێكدا منداڵه‌كه نوست ده‌نگي ئامێره‌كه نزم بكه‌ره‌وه تاوه‌كو ده‌يخه‌يته سه‌ر جێگه‌ي نوستنه‌كه.
تاقيكردنه‌وه‌ي ژماره 2
ئامانج:دياريكردني وه‌ڵامدانه‌وه‌ي منداڵه‌كه بۆ ده‌نگه‌كه يان نا
ئه‌وه‌ي بتوانيت به‌شێوه‌يه‌كي ئاسان گه‌شه‌ي زمان لاي منداڵه‌كه‌ت په‌ره‌پێبده‌يت و منداڵه‌كه‌ت به‌شێوازێكي باش قسه بكات ئه‌وا ئه‌م تاقيكردنه‌وانه‌ي خواره‌وه ئه‌نجام بده تاوه‌كو ببێته هۆكارێك بۆ گه‌شه‌كردني تواناي كارامه‌يي زماني منداڵ.
چالاكي:
1. له‌به‌رده‌م منداڵه‌كه بوه‌سته كاتێك گوێ له ده‌نگێك يان ميوزيكێك ده‌گرێت سه‌ير بكه بزانه منداڵه‌كه پێده‌كه‌نێت ياخود به ده‌نگه‌كه ده‌كه‌وێته جوڵه يان هه‌رشتێكي تر.
2.پێويسته دوو كه‌س له به‌رده‌م منداڵه‌كه‌دا بوه‌ستن و چالاكييه‌ك ئه‌نجام بده‌ن،يه‌كێكيان له‌پشته‌وه‌ي منداڵه‌كه بوه‌ستێت ده‌نگێك ده‌ربكات و ئه‌وه‌ي تريشيان له‌به‌رده‌م منداڵه‌كه بوه‌ستێت و تێبيني وه‌ڵامدانه‌وه و جوڵه‌ي منداڵه‌كه بكه‌ن
تاقيكردنه‌وه‌ي ژماره 3
ئامانج:دياريكردني سه‌رچاوه‌ي ده‌ركردني ده‌نگي منداڵ
چالاكي
1. پێويسته كه‌سێك له‌به‌رده‌م منداڵه‌كه بوه‌ستێت و ده‌نگێك ده‌ربكات تا ئه‌و كاته‌ي منداڵه‌كه سه‌ري به ئاراسته‌ي سه‌رچاوه‌ي ده‌نگه‌كه ده‌جوڵێنێت،دواتر به ته‌دريجي له منداڵه‌كه دووربكه‌وه‌ره‌وه بۆ ناوچه‌ي جياوازي ژووره‌كه و ده‌نگ ده‌ربكه .
تاقيكردنه‌وه‌ي ژماره 4
ئامانج:وه‌ڵامدانه‌وه‌ي منداڵ بۆ ئه‌و بانگه‌ي گوێي لێده‌بێت
• له‌به‌رده‌م منداڵه‌كه دانيشه و به‌ناوي خۆيه‌وه بانگي بكه به‌شێوه‌يه‌كي روون تاوه‌كو منداڵه‌كه به‌جواني گوێي لێبێت تاوه‌كو منداڵه‌كه سه‌يرت ده‌كات .
SNN
باخچه