• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 212
  • پێنج شەممه 24/5/1392
  • رۆژژمێر :

ئازاديي بەندييەکان لە بەرامبەر بە جولەکەکردن

 

رۆژنامەيەکي زايۆنيستيي هەواڵي لە رێککەوتني تازەي واشنگتۆن و تێلئاڤيڤ داوە کە بە پێي ئەو دەوڵەتي ئەمريکا رەزامەنيي لە سەر پەرەي شارۆچکەکان لە کەرتي رۆژئاواي داگيرکراو لە پێناو ئازاديي ديلە فەلەستينيەکان  دەڕبڕيوە.

     بە پێي راپۆڕتي کاناڵي ئاسمانيي سەحەر لەزمان شەبەکەي خەبەر، رژێمي زايۆنيي رۆژي يەکشەممە رايگەياند، بەر لە دەسپێکي خولي نوێي دانوستانەکاني سازان لەگەڵ دامەزراوەي خۆبەڕێوەبەر، 26 ديلي فەلەستيني کە لەمێژە گيراون، ئازاد دەکا.

بەمحاڵەشەوە تەنيا سێ رۆژ بەر لە دەسپێکي دانوستاني سازان، "ئوري ئاريەل" وەزيري خانووبەرەي رژێمي زايۆنيي، مۆڵەتي دروست کردني هەزارو دووسەد يەکەي نيشتەجێ بووني دەرکردووە.

بە پێي راپۆڕتي کاناڵي ئاسمانيي سەحەر لەزمان شەبەکەي خەبەر، رژێمي زايۆنيي رۆژي يەکشەممە رايگەياند، بەر لە دەسپێکي خولي نوێي دانوستانەکاني سازان لەگەڵ دامەزراوەي خۆبەڕێوەبەر، 26 ديلي فەلەستيني کە لەمێژە گيراون، ئازاد دەکا.

"مەحمود عەباس" ، سەرۆکي پێکهاتەي خۆبەڕێوەبەري فەلەستين بەر لەوە رايگەياندبوو ئەگەر ئيسرائيل شارۆچکەسازيي رانەگرێ، وتووێژەکاني لەگەڵ ئەم رژێمە دەست پێناکاتەوە، بەڵام بە هۆي گوشارەکاني ئەمريکا لەو هەڵوێستەي خۆي پاشگەز بووە.

وێدەچێ رژێمي زايۆنيي بە ئازاد کردني ئەو ديلانە دەيهەوێ لەو دۆخە وەک کارتێکي گوشار لە دانوستانەکان و بيانوويەک بۆ درێژدەان بە چالاکيي شارۆچکەسازيي خۆي کەڵک وەرگرێ.

دوايين خولي وتووێژەکاني پێکهاتەي خۆبەڕێوەبەرو رژێمي زايۆنيي چەند ساڵ لەمەوەبەر بە هۆي خۆبواردني ئەو رژێمە لە راگرتني شارۆچکەسازيي، بە بێ هيچ ئاکامێک کۆتايي هات.

کاناڵي ئاسمانيي سەحەر