• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 264
  • چوار شەممه 23/5/1392
  • رۆژژمێر :

هه‌رمێ له‌ بير مه‌كه‌ن

هه‌رمێ

 

هه‌رمێ سه‌رچاوه‌ي سه‌ره‌كي كانزاي په‌كتينه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆي دابه‌زاندني كۆلسترۆڵ و يارمه‌تي  چاره‌سه‌ر كردني  كۆڵۆن ده‌دات.

 هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ رێژه‌يه‌كي زۆري ڤيتامينه‌كاني C  و گروپي B و رێژه‌يه‌كي كه‌م له‌ ڤيتامين A وE و كانزاكان و يۆتاسيۆم. بۆ ئه‌مه‌ مه‌به‌سته‌ ده‌بێت هه‌رمێ به‌ توێڵكه‌وه‌ بخورێت. هه‌وه‌رها هه‌رمێ بۆ ئه‌وانه‌ي كه‌ رۆماتيزميان هه‌يه‌ به‌ سوده‌.

 به‌ بڕواي پسپۆڕان هه‌رمێ ماسولكه‌كان هێمن ده‌كاته‌وه‌ و كاركردي هۆرمۆنه‌كاني ناوه‌وه‌ باش ده‌كات و پاڵه‌ په‌ستۆي خوێن رێك ده‌خات.

هه‌رمێ سه‌رچاوه‌ي سه‌ره‌كي كانزاي په‌كتينه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆي دابه‌زاندني كۆلسترۆڵ و يارمه‌تي چاره‌سه‌ر كردني كۆڵۆن ده‌دات.

خوێن و گورچيله‌پاك ده‌كاته‌وه‌. يارمه‌تي چالاك كردني ريخۆڵه‌كان و چاك بوونه‌وه‌ي نه‌خۆشيه‌كاني قورگ و سيل و لاوازي له‌ش  و كه‌مخوێني ده‌دات.بۆ رێگه‌ گرتن له‌ جه‌ڵته‌ي مێشك هه‌رمێ به‌ سوده‌.  پێويسته‌ هه‌رمێ تازه‌ بێت و به‌ر له‌ خواردني به‌ ‌ باشي بشۆردرێته‌وه‌. 

Nrt2

باخچه