سه‌وزه به گۆشتي سوره‌وه بخۆ
نوێترين توێژينه‌وه‌ي زانستي ئاشكراي كرد كه زۆر خواردني ئه‌و سه‌وزانه‌ي كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ريشاڵ و ره‌گه‌زه خۆراكيه‌كاني سروشت هۆكارێكي سه‌ره‌كين بۆ هه‌زمكردني گۆشتي سوور و ده‌بێته هۆي كه‌مبوونه‌وه‌ي زيانه‌كاني ئه‌و نه‌خۆشيانه‌ي به‌هۆي زۆرخۆري له گۆشتي سوره‌وه دروست ده‌بێت .
ئه‌و مشكانه‌ي كه له‌گه‌ڵ گۆشتي سوردا سه‌وزه‌يان دراوه‌تي باري ته‌ندروستيان زۆر باشتر بووه و به به‌راورد به‌و مشكانه‌ي كه به ته‌نها گۆشتي سوريان خواردووه .
له توێژينه‌وه‌كه‌دا كه گۆڤاري "زانستي خۆراك"بڵاويكردۆته‌وه سه‌وزه ده‌توانێـت زيانه خراپه‌كاني زۆر خۆري له گۆشتي سور كه‌مبكاته‌وه كه كاريگه‌ري خراپ ده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستي مرۆڤ و توێژه‌ران هه‌ستان به توێژينه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك مشك كه له‌گه‌ڵ گۆشتي سور سه‌وزه‌يان دراوه‌تي و هه‌ندێكي تر به ته‌نها گۆشتي سور له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ئه‌و مشكانه‌ي كه له‌گه‌ڵ گۆشتي سوردا سه‌وزه‌يان دراوه‌تي باري ته‌ندروستيان زۆر باشتر بووه و به به‌راورد به‌و مشكانه‌ي كه به ته‌نها گۆشتي سوريان خواردووه .
SNNC
باخچه به‌شي ته‌ندروستي