• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 234
  • سێ شەممه 22/5/1392
  • رۆژژمێر :

نيگەراني ڕابەري باڵاي ئێران لە بارودۆخي عێراق 

ڕابەري

ڕابەري باڵاي شۆڕشي ئيسلامي ئێران بارودۆخي عێراقيان بە ئەسەفبار ڕاگەياند و وێڕاي ئاماژە بەوەيکە دەوڵەت و حکوومەتێکي هەڵبژێردراوي خەڵک لەو وڵاتە لەسەر دەسەڵاتن، ڕايانگەياند کە زلهێزەکان و کۆنەپەرستاني ناوچە چاويان بەو شتە هەڵنايە.

 ئايەتوڵڵا سەييد عەلي خامنەيي، ڕابەري باڵاي شۆڕشي ئيسلامي ئێران لە وتەيەکيان کە بەبۆنەي جەژني ڕەمەزانەوە پێشکەشيان کرد، هەندێ وڵاتي ناوچە و دەرەوەي ناوچەيان بە يارمەتيدەري تيرۆر، ڕووداوەکان و کشتوبڕي خەڵکي بێ تاواني عێراق ناوبرد بۆ ئەوەي گەلي ئەو وڵاتە بە ئاسوودەيي نەژين و وڵاتێکي ئاوەدانيان نەبێ.

ڕابەري باڵاي شۆڕشي ئيسلامي ئێران بارودۆخي عێراقيان بە ئەسەفبار ڕاگەياند و وێڕاي ئاماژە بەوەيکە دەوڵەت و حکوومەتێکي هەڵبژێردراوي خەڵک لەو وڵاتە لەسەر دەسەڵاتن، ڕايانگەياند کە زلهێزەکان و کۆنەپەرستاني ناوچە چاويان بەو شتە هەڵنايە.

ئايەتوڵڵا خامنەيي بانگي لە سياسەتوانان، گرووپگەلي سياسي و پێکهاتەکاني کۆمەڵگاي عێراقي بە کورد، شيعە و سوننەوە کرد ئاگايان لە پاشهاتە مەترسيدارەکاني ململانێي ناوخۆيي بێ و بزانن کە شەڕي ناوخۆيي ژێرخانەکاني وڵات وێران و داهاتووي گەلان لەناودەبات.

لە بەشێکي ديکە وتەکانيان ئاماژەيان بە بارودۆخي نالەباري ميسريش دا و هۆشدارييان دا له‌ سه‌رهه‌ڵداني‌ شه‌ڕي‌ ناوخۆ لەو وڵاتە و داوايان‌ له‌ به‌رپرسان، گه‌ل ‌و که‌سايه‌تييه‌ سياسي‌‌ و ئايينييه‌کاني‌ ميسر کرد ده‌رک به‌ مه‌ترسييه‌کاني‌ به‌رده‌وامبووني‌ ئه‌و بارودۆخه‌ي‌ ئێستا‌ بکه‌ن.

هۆشداريشي ‌دايه‌ وڵاتاني‌ بياني‌ لە ده‌ستوەردان له‌ کاروباري‌ ناوخۆيي ميسر و جەختيان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئه‌گه‌ر شەڕي ناوخۆ لەو‌ وڵاتە بەرپا ببێت، هيچ شتێک ناتوانێت بيوه‌ستێنێت.

 

 کوردپرێس