ماناي " عيد " ( جێژن ) له کلتووري ئيسلاميدا
وشه‌ي " عيد " له بنه‌مادا له فرماني عاد ( عود ) يعود گيراوه . ماني جۆراوجۆري بۆ گۆتراوه ، بۆ نموونه : " خوو گرتن " ، " هه‌رچي بگه‌رێته‌وه له خه‌م و په‌ژاره و نه‌خۆشي و بيره‌وه‌ري و ئه‌و شتانه " ، " کۆ بوونه‌وه‌ي گه‌ل " ، هه‌ر ڕۆژێ که ڕووداوێکي گه‌وره يان کۆبوونه‌وه يان بيره‌وه‌ري تێدا بێت " ، ئه‌ڵێن به‌وبۆ0نه‌وه به‌و ناوه ناو نراوه که هه‌ر ساڵ خۆشي تازه و نوێ بێنێته‌وه .
ئيبني مه‌نزور له کتێبي ليسانۆ لعه‌ره‌بداس ده‌ڵێ که بڕێک له سه‌ر ئه‌و بڕوان که له وشه‌ي «عادة» وه‌رگيراوه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌و گه‌له عاده‌تيان کردوه که له‌و بۆنه‌دا کۆ ببنه‌وه .
هه‌ر به‌و شێوه که گۆتوويانه : القلب يعتاده من حبها عيد.
هه‌ر به‌و شێوه يه‌زيدي کۆڕي حه‌که‌مي سه‌قه‌في له پياهه‌ڵداني سله‌يماني کۆري عه‌بدۆلمه‌ليکدا ده‌ڵێ : امسى باسماء هذا القلب معمودا اذا ا‌قول صحا يعتاده عيدا .
به گۆته‌ي ئه‌زهه‌ري : " عيد " لاي عه‌ره‌به‌کان ، کاتێکه خۆشيه‌کان يان ناخۆشيه‌کان ، ده‌گه‌ڕێنه‌وه و دووپات ده‌بنه‌وه . ئيبني ئه‌عرابي به‌ڵام تايبه‌تي کردوه به خۆشيه‌کانه‌وه .
وشه‌ي " عيد " له بنه‌مادا له فرماني عاد ( عود ) يعود گيراوه . ماني جۆراوجۆري بۆ گۆتراوه ، بۆ نموونه : " خوو گرتن " ، " هه‌رچي بگه‌رێته‌وه له خه‌م و په‌ژاره و نه‌خۆشي و بيره‌وه‌ري و ئه‌و شتانه " ، " کۆ بوونه‌وه‌ي گه‌ل " ، هه‌ر ڕۆژێ که ڕووداوێکي گه‌وره يان کۆبوونه‌وه يان بيره‌وه‌ري تێدا بێت " ، ئه‌ڵێن به‌وبۆ0نه‌وه به‌و ناوه ناو نراوه که هه‌ر ساڵ خۆشي تازه و نوێ بێنێته‌وه .
وشه‌ي " عيد " له قۆرئاندا ته‌نيا يه‌ک جار هاتووه :
اللهم انزل علينا مائدة من السما‌ء تكنون لنا عيدا لاولنا و خرنا و ية من‌ك (سوره‌ي مائێده / ئايه‌تي 114) له ڕاڤه‌ي (ته‌فسير) نموونه‌دا له سه‌ر دێڕي ئه‌م ئايه‌تدا هاتووه : " عيد " له ڕێزماندا له ماده‌ي " عود " به ماناي گه‌ڕانه‌وه‌يه ، له‌به‌ر ئه‌وه به‌و ڕۆژانه‌ي که کێشه‌کان له گه‌لێک لاده‌چێت و خۆشي ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناويان و سه‌ر ده‌که‌ون ده‌ڵێن " عيد " له جێژنه ئيسلاميه‌کانيشدا به‌و بۆنه‌وه که مرۆڤ يه‌ک مانگ فه‌رماني خوا ده‌باته ڕێوه و پاک ده‌بيته‌وه له مانگي ڕه‌مه‌زاندا يان ئه‌رکي حه‌ج به‌جێ دێنێت ، و گێاني وه‌کوو سه‌ره‌تا پاک و خاوێن ده‌بێته‌وه ، و خراپه‌کاني نامێنێ ، به‌و ڕۆژانه ئه‌ڵێن " عيد " . له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که ڕۆژي هاتنه خواره‌وه‌ي سفره ڕۆژي گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رکه‌وتن و پاکي و بڕوا بووه حه‌زره‌تي مه‌سێح (ع) ناوي ناوه " عيد " ، وه هه‌روه‌ها که له لێ گێڕانه‌وه‌کاندا هاتووه ڕۆژي هاتنه خواره‌وه‌ي سفره ڕۆژي يه‌ک شه‌مه بووه شايه‌ت يه‌کێک له هۆکاني ڕێز گرتني گاوره‌کان له ڕۆژي يه‌ک شه‌مه ئه‌وه بێت ، وه ئه‌گه‌ر له لێ گێڕانه‌وه‌کاندا له حه‌زره‌تي عه‌لي ( ع) ده‌خوێنين که ده‌ڵێت : «و كل يوم لا يعصى الله فيه فهو يوم عيد» واته هه‌ر ڕۆژێ که نافرماني خواي تێدا نه‌کرێ ئه‌و ڕۆژه جێژنه " ئاماژه به‌و باباته‌يه ؛ چونکوو ڕۆژي بێ تاواني ڕۆژي گه‌ڕانه‌وه بۆ پاکي و سرۆشت و سه‌رکه‌وتنه .
له لێ گێڕانه‌وه‌کاندا له مه‌عسوومين ( ع ) زۆر جار به‌م بابه‌ته ئاماژه کراوه ، هه‌ر به‌و شيوه که گۆتمان حه‌زره‌تي عه‌لي (ع ) ده‌ڵێت : «و كل يوم لا يعصى الله فيه فهو يوم عيد» واته هه‌ر ڕۆژێ که نافرماني خواي تێدا نه‌کرێ ئه‌و ڕۆژه جێژنه " ئه‌وانيش گۆتوويانه .
له سوه‌يدي کۆڕي غه‌فله‌وه هاتووه که : ڕۆژي جێژن ڕيشتم بۆلاي حه‌زره‌تي عه‌لي (ع) ديم که له به‌رده‌ميدا ناني گه‌نم و خه‌تيفه و مه‌لبه‌نه دانراوه . گۆتم ڕۆژي جێژن و خه‌تيفه ؟ ! .
حه‌زره‌تي عه‌لي ( ع ) فه‌رمووي : انما هذا عيد من غفرله ، ئه‌مه جێژني که‌سێکه خوا له‌و بوورابێت .
هه‌روه‌ها له يه‌کێک له جێژنه‌کاندا حه‌زره‌تي عه‌لي ( ع ) فه‌رمووي : «انما هو عيد لمن قبل الله صيامه، و شكر قيامه، و كل يوم لا يعصى الله فيه فهو يوم عيد » ، « ئه‌مڕۆ به‌س جێژني ئه‌و که‌سه‌يه که خواي گه‌وره ڕۆژوه‌کاي لێ وه‌رگرتبێت و سپاسي له خواپه‌ره‌ستيه‌که‌ي کردبێت ، هه‌ر ڕۆژێ که نافرماني خواي تێدا نه‌کرێت ئه‌و ڕۆژه جێژني ڕاسته‌قينه‌يه . " له لێ گێڕانه‌وه ئيسلاميه‌کاندا بۆ جێژنه‌کان به تايبه‌ت جێژني ڕه‌مه‌زان ، شێواز و ئادابي تايبه‌ت ڕاسپێراوه له لێ گێڕانه‌وه‌ێيک له مه‌عسوومدا ( ع ) هاتوه :
«زينوا اعيادكم بالتكبير» واته جێژنه‌کانتان بڕازێننه‌وه به ته‌کبير گۆتن .
«زينوا العيدين بالتهليل و التكبير و التحميد و التقديس» واته : جێژني ڕه‌مه‌زان و قۆربان بڕازێننه‌وه به زيکري لا اله الا الله، الله اكبر، الحمد لله و سبحان الله .
ماڵپه‌ڕي ڕاسێخون