• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 425
  • سێ شەممه 15/5/1392
  • رۆژژمێر :

سوودەكاني قۆخ

بە پێي بۆچووني هەندێك لە زانايان قۆخ (peach) لەئاسيا چێندراوە‌و دواتر گواستراوەتەوە بۆ وڵاتاني ئەوروپا، بەزۆريش لەيۆنان چێندراوە، بەڵام بە بۆچووني زانا (Candolle) لەوانەيە شوێني سەرەكي وڵاتي چين بێت.پێكهاتەي قۆخ:(80%) ي لەئاو پێكدێت، (4,5%) شەكرە، كاربۆهيدرات (7%)، نيشاستە (5%)، ترشەڵۆك (1%)، ڕيشاڵ (6%)و ڤيتامين (E، P، A،C ، B1، B2)ي تێدايە.بەكارهێنان ‌و سوودە پزيشكيەكاني:

گوڵەكەي بەكاردێت بۆ پاككردنەوەي بريني شێرپەنجەيي، ئەگەر بكوڵێت ئاوەكەي بۆ كەمكردنەوەي كۆكە‌و كۆئەندامي هەناسە بەسودە بەمەرجێ‌ كەمي لێ بخورێتەوە.

1. ئارەزووي خواردن زياد دەكا‌و رێ لە تينوێتي دەگرێت.

2. چالاك كەرەوە‌و نەرم كەرەوەيە‌ بۆ بەد هەرسي باشە.

3. فەرمانەكاني جگەر چالاك دەكاو رێ‌ لەزەردوويي دەگرێ‌‌و چارەسەري دەكات.

4. پێست بەهێز دەكات‌‌و دەخرێتە نێو پێكهاتەي شامپۆ بۆ بەهێزكردني قژ

.5. دەمارەكان‌‌و ريخۆڵە چالاك‌و بەهێز دەكات.6

. ميز هێنەرە‌و بەرد‌و لمي گورچيلە لادەبات.

7. گوڵەكاني رێ‌ لەنەخۆشيە دەروونيەكان دەگرێت (شڵەژاوي ‌و دارووخان).

8. گوڵەكەي بەكاردێت بۆ پاككردنەوەي بريني شێرپەنجەيي، ئەگەر بكوڵێت ئاوەكەي بۆ كەمكردنەوەي كۆكە‌و كۆئەندامي هەناسە بەسودە بەمەرجێ‌ كەمي لێ بخورێتەوە.

9. هاڕاوە‌‌و وردكراوي گەڵاكاني بەسوودە بۆ ڕاگرتني خوێن بەربووني برين.

10. گەڵا‌و توێژاڵي درەختي قۆخ بەسوودە بۆ ئارام كردنەوە ‌و ميزهێنەرە‌‌و بەلغەم دەردەكاتە دەرەوە.

11. لەكاري ئارايشت‌و جوانكاريدا ئاوەكەي دەخرێتە سەر پێست تاوشك دەبێتەوە، چونكە كونيلەكاني پێست بچوك دەكاتەوە‌و جواني دەكات.

12. ناوكي تۆوەكەيشي سوودي هەيە لەنەهێشتني كاريگەري خراپي كحول، ژانە سەر‌و گێژي ناهێڵێ‌، ئەويش بەهاڕيني تۆوەكە‌و داناني لەسەر ناوچەوان.

13. ئەو چەوريەي لێي دەردەهێنرێت بەكاردێت بۆ پاككردنەوەي برين‌‌و مايەسيري.

14. ئەگەر (20) گرام لەگوڵي قۆخ بۆ ماوەي هەشت كاتژمێر بكرێتە يەك لتر ئاو يان هەمان بڕ لە (300) گرام ئاودا بكوڵێت پاشان بپاڵێورێت‌و دواتر (500) گرام شەكري تێبكرێت، پاشان بخورێتەوە سوودي گەورەي هەيە.

15. قۆخ بڕێكي زۆر لەڕيشاڵي (cellulose) تێدايە، كەريخۆڵە دەبزوێنێ‌و ڕێ لەقەبزي گەدە دەگرێت.

16. زيادە خۆري زياني هەيە، بريني گەدە ‌و ڕيخۆڵە‌و هەوكردن دروستدەكات.تەندروستي گشتي