8 زانياري گرنگ له‌سه‌ر ددانه‌کانت بزانه !
ته‌ندروستيي ده‌م و ددان بۆ مه‌ودايه‌کي دوور زۆر جيي بايه‌خه. هه‌ندێ شتي ناڕاست و نادروست هه‌يه جێي باوه‌ڕي هه‌موومانه و په‌ێڕه‌وي ده‌که‌ين.
پزيشکيي ددان زانستێکي ته‌واوه و زۆر له‌وه زياتره که ئێمه زانياريمان له‌باره‌وه هه‌يه .. ئه‌مانه‌ي خواره‌وه چه‌ند ڕاستييه‌کن که زۆربه‌ي خه‌ڵک نازانن چين
1 - ئه‌و قه‌پاخه‌ي که به‌سه‌ر سه‌ري فڵچه‌ي ددانه‌وه‌يه، له‌کاتي هه‌ڵگرتني فڵچه‌ي ددان داده‌نرێت زيانبه‌خشه. ئه‌و شێيه‌ي که‌له‌ناو قه‌پاخه‌که ده‌مێنێته‌وه يارمه‌تي گه‌شه‌ي به‌کتريا ده‌دات.
2- نابێت له خوار به‌رزي 2 مه‌تر وه ددانت بشۆيت، چونکه پرشي ئاوه‌که که له‌وانه‌يه به‌کترياي زيانبه‌خشي تێدابێت، هاتاکو به‌رزي 2 مه‌تر ده‌ڕوات.
3 – له 75%ي خه‌ڵکي وڵاته يه‌کگرتووه‌کاني ئه‌مريکا نه‌خۆشيي پووکيان هه‌يه، به‌هه‌موو جۆره قۆناغه‌کاني تووندي نه‌خۆشييه‌که.
ته‌ندروستيي ده‌م و ددان بۆ مه‌ودايه‌کي دوور زۆر جيي بايه‌خه. هه‌ندێ شتي ناڕاست و نادروست هه‌يه جێي باوه‌ڕي هه‌موومانه و په‌ێڕه‌وي ده‌که‌ين.
4 – ئه‌وانه‌ي رۆژي 3 يان زياتر په‌رداخ سۆدا/ کۆلا ده‌خۆنه‌وه له 62% زياتريان ددانيان پڕکاه‌وه‌ته‌وه، کلۆرن يان کێشراوون.
5 – يه‌که‌م فڵچه‌ي ڕيشاڵداري ددان له ساڵي 1498 چين دروست کرا. ڕيشاڵي فڵچه‌کان له تووکي به‌راز، ئه‌سپ و گۆڕهه‌ڵکه‌نه دروست ده‌کران. يه‌که‌م فڵچه‌ي بازرگانيي له‌ساڵي 1938 دروست کراوه.
6 – ئه‌گه‌ر هه‌يري دداني گه‌وره له‌لايه‌ن مناڵه‌وه قوت بدرێت ئه‌وا ده‌بێته هۆي ژه‌هراوي بووني مناله‌که.
7 – ئه‌گه‌ر تووشي ئه‌نفلۆنزا يان سه‌رما بوويت ده‌بێت فڵچه‌ي ددانه‌که‌ت بگۆڕيت. چونکه ئه‌م ميکرۆبه زيانبه‌خشانه له‌سه‌ر فڵچه‌که ده‌مێننه‌وه و تووشي دووباره تووشبوونت ده‌که‌نه‌وه.
8 – مناڵي تازه له‌دايک بوو تووشي کلۆريي ددان نابێت. زۆربه‌ي جار، ميکرۆب له‌دايکه‌وه بۆ ناو ده‌مي مناڵه‌که به‌هۆي ماچکردن يان فووکردن له خواردن پێش پێداني ده‌گوازرێته‌وه
سه‌رچاوه - http://www.kurdhealth.net/
Nrt2