خواردني ناني به‌ياني مرۆڤ له‌نه‌خۆشيه‌كاني دڵ ده‌پارێزێت
تازه‌ترين توێژينه‌وه‌ي خوێند نگه‌يي هارفاردي پزيشكي بۆ ته‌ندروستي گشتي له ولاَتي ئه‌مه‌ريكا ده‌ريده‌خات "خواردني ناني به‌ياني به‌ڕێژه‌يي يه‌ك له‌سه‌رچوار مرۆڤ له‌توشبون به‌نه‌خۆشيه‌كاني دڵ به‌گشتي و جه‌ڵده‌يي دڵبه‌تايبه‌تي ده‌پارێزێت".
به‌پێي ئه‌م توێژينه‌وه‌يه كه‌له‌سه‌ر(26,902)كه‌س كراوه له‌نێوان ته‌مه‌نه‌كاني(45بۆ82)ساڵيدا و وه ماوه‌يي (16) ساڵي خاياندووه,ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌يي كه‌ناني به‌ياني ناخۆن ئه‌گه‌ريي توشبونيان به‌نه‌خۆشيه‌كاني دڵ ياخود مردنيان به‌هۆيي ئه‌ونه‌خۆشيانه‌و ه به‌ڕێژه‌يي له‌سه‌دا(27) زياتره. له‌وانه‌يي كه ڕۆژانه ناني به‌ياني ده‌خۆن.
تازه‌ترين توێژينه‌وه‌ي خوێند نگه‌يي هارفاردي پزيشكي بۆ ته‌ندروستي گشتي له ولاَتي ئه‌مه‌ريكا ده‌ريده‌خات "خواردني ناني به‌ياني به‌ڕێژه‌يي يه‌ك له‌سه‌رچوار مرۆڤ له‌توشبون به‌نه‌خۆشيه‌كاني دڵ به‌گشتي و جه‌ڵده‌يي دڵبه‌تايبه‌تي ده‌پارێزێت".
ئه‌مه‌سه‌ره‌ڕايي لاوازيي جه‌سته‌يي و توشبون به كۆليسترۆڵ و فشاريي خوێن,و نه‌توانيني ئه‌نجام داني ئه‌و كاره ڕۆژانه جه‌سته‌ييانه‌يي كه‌تاڕاده‌يه‌ك پێويستيان به‌هێز هه‌يه,وه جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه‌يي ماده ئه‌لكهوليه‌كان به‌ڕێژه‌يه‌كي زۆر.
هه‌ر له‌م توێژينه‌وه‌يه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه ئه‌وانه‌يي كه به‌رله چونه‌ناوجێگايي خه‌وتنه‌وه نان ده‌خۆن ڕێژه‌يي توشبونيان به‌جه‌ڵده‌يي دڵ له‌سه‌دا(55)ه,چونكه‌له‌كاتي خه‌وتندا شه‌كرو چه‌وريه‌كاني ناو خوێن له‌باتي وزه ده‌گۆڕێن بۆ ئه‌و ماده زيان به‌خشانه‌يي كه‌مرۆڤ توشي جه‌ڵده ده‌كه‌ن.
د.ليي گايڵ به‌ڕێوه‌به‌ريي توێژينه‌وه‌كه ڕايي گه‌ياند كه"نه‌خواردني ناني به‌ياني و نان خواردن به‌رله‌چونه‌ناوجێگا گه‌وره‌ترين ڕێگه‌خۆشكه‌ره بۆ قه‌ڵه‌ويي كه‌هۆكاريي سه‌ره‌كي نه‌خۆشيه‌كاني دڵه"
سه‌رچاوه:ده‌يلي مه‌يل
کوملنیوز