39 لايه‌ني کوردي باسي کۆنگره‌ي نه‌ته‌وه‌ييان کرد
به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌يکه پيويسته کورد ببێته خاوه‌ني وتار و ستراتيژييه‌کي يه‌کگرتوو؛ له کۆبوونه‌وه‌يه‌ک له شاري هه‌ولێر، 39 لايه‌ني سياسي کورد به مه‌به‌ستي ئاماده‌کاري بۆ به‌ستني کۆنگره‌ي نه‌ته‌وه‌يي کورد بڕيارياندا به پێکهێناني لێژنه‌يه‌کي ئاماده‌کاري.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس و به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕي حکوومه‌تي هه‌رێمي کوردستان: ئێواره‌ي دووشه‌ممه 22ي جووڵاي 2013 له نووسينگه‌ي سه‌رۆکايه‌تي هه‌رێمي کوردستان 39 لايه‌ني سياسي کورد له تورکيا، عێراق، ئێران و سووريا به سه‌رپه‌ره‌شتيي مه‌سعوود بارزاني، سه‌رۆکي هه‌رێم کۆبوونه‌وه.
له سه‌ره‌تاي کۆبوونه‌وه‌که‌دا بارزاني به ناوي خۆي و مام جه‌لال و عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان به‌خێرهاتني هه‌موو لايه‌نه‌کاني کرد.
به گوێره‌ي ڕاگه‌يێندراوي کۆبوونه‌وه‌که؛ سه‌رجه‌م لايه‌نه به‌شداربووه‌کان جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که پێويسته کورد ببێته خاوه‌ن وتار و ستراتيژييه‌کي يه‌کگرتوو و له‌سه‌ر بنه‌ماي گه‌ياندني په‌يامي ئاشتي و پێکه‌وه ژيان و کارکردن بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌رێکي سياسي و ئاشتي و عاديلانه‌ي کێشه‌ي کورد و هێنانه دي مافه ڕه‌واکاني.
به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌يکه پيويسته کورد ببێته خاوه‌ني وتار و ستراتيژييه‌کي يه‌کگرتوو؛ له کۆبوونه‌وه‌يه‌ک له شاري هه‌ولێر، 39 لايه‌ني سياسي کورد به مه‌به‌ستي ئاماده‌کاري بۆ به‌ستني کۆنگره‌ي نه‌ته‌وه‌يي کورد بڕيارياندا به پێکهێناني لێژنه‌يه‌کي ئاماده‌کاري.
کۆبوونه‌وه‌که بڕياريدا لێژنه‌يه‌کي ئاماده‌کاري له 21 ئه‌ندام له نوێنه‌ري سه‌رجه‌م لايه‌نه‌کاني کوردستان پێک بێنێت بۆ ئه‌وه‌ي له زووترين کاتدا، کۆنگره‌ي نه‌ته‌وه‌يي کورد ببه‌سترێت.
ئه‌حمه‌د تورک، هاوسه‌رۆکي کۆنگره‌ي کۆمه‌ڵگاي ديموکراتيک، سه‌لاحه‌ددين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆکي پارتي ئاشتي و ديموکراسي، ڕوناهي سه‌رحه‌د، زه‌کي شه‌نگالي، سه‌بري ئوک، ئه‌نداماني کۆنسه‌ي به‌ڕێوه‌به‌ري (KCK)، که‌مال که‌رکووکي، له پارتي ديموکراتي کوردستان، سه‌عدي ئه‌حمه‌د پيره و عه‌دنان موفتي له يه‌کێتي نيشتيماني، نيچيرڤان بارزاني، سه‌رۆکي حکوومه‌تي هه‌رێم، ساڵح موسليم و ئاسيه عه‌بدوڵڵا، هاوسه‌رۆکاني پارتي يه‌کێتي ديموکراتيک و نوێنه‌ري ئه‌نجومه‌ني گه‌لي ڕۆژئاوا (نێزيک له په‌که‌که) نوێنه‌راني ئه‌نجومه‌ني نيشتيمانيي کوردي سووريا (نێزيک له بارزاني) و هه‌روه‌ها سه‌رکرده و به‌رپرسي چه‌ند حيزبي کوردستاني ئێران، تاهير که‌مالي زاده و نيلوفه‌ر کوچ، سه‌رکرده‌کاني کۆنگره‌ي نه‌ته‌وه‌يي کورد (نێزيک په‌که‌که) و به‌رپرساني چه‌ند ناوه‌ندي مه‌ده‌ني و سياسي کوردي تورکيا له ناو به‌شداربوواني کۆنگره‌که‌دا بوون.
وه‌فدي سياسي کوردي تورکيا به 21 ئه‌ندامه‌وه به‌شداربوون و له 39 لايه‌ني سياسي به‌شداربوو 11 لايه‌ن و حيزب سه‌ر به پارتي کرێکاراني کوردستان (PKK) بوون.