ئه‌و خواردنانه‌ي ئێسک به‌هێز ده‌که‌ن
گرنگ نييه که گه‌نج بيت يان پير، چاودێري کردني ئێسکه‌کانت پێويستييه‌که.
له کاتێکدا زۆربه‌مان ئێسکه‌کانمان به شتێکي ئاسايي وه‌رئه‌گرين و وا بيرده‌که‌ينه‌وه که به‌هێزترين و ڕه‌قترين به‌شن له لاشه‌ماندا.
به‌ڵام به‌پێي کات جۆرێتي ئێسکه‌کانمان تێک ده‌چن، (ئۆستيۆپۆرۆسيس) ئه‌و حاڵه‌ته‌يه که ئێسکه‌کان نه‌رم ده‌بنه‌وه‌و ده‌توانرێت زوو بشکێن.
ئێستا ئه‌م حاڵه‌ته نه‌ک ته‌نها له به‌ته‌مه‌نه‌کاندا بوونيان هه‌يه به‌ڵکو زۆرترين ڕێژه‌ي گه‌نجان ده‌بنه قورباني ئه‌ويش به‌هۆي خوو گرتنيانه به خواردني خراپه‌وه.
شير
هۆکارێک هه‌يه که ڕۆژانه دايکت پێت ئه‌ڵێت په‌رداخه شيره‌که‌ت ته‌واو بکه، شير يه‌کێکه له سه‌رچاوه گرنگه‌کاني کالسيۆم و هه‌روه‌ها ڤيتامين (دي) .
ليکۆڵه‌ره‌وان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن که خۆراکه ڕۆژانه‌ييه‌کاني وه‌ک به‌رهه‌مه‌کاني په‌نير و به‌سته‌ني جێگره‌وه‌يه‌کي باشن له کاتێکدا که (کالسيۆم)يان تێدايه به‌ڵام زۆربه‌يان ڤيتامين (دي) ييان تێدا نييه.
ئێوه ده‌توانن هه‌ميشه کۆمه‌ڵه خۆراکێکي بێ چه‌وري هه‌ڵبژارده بکه‌ن، گه‌ر ئه‌وه بکه‌ن که‌وايه هه‌موو سووده ته‌ندروستييه‌کانيشتان پێ ده‌گات.
گوێز هيندي و ناوکوله‌که
زۆر حه‌ز به گوێزي هيندي کردن به که‌م مه‌گره، ناوکه کوله‌که‌ش يه‌کێکه له‌و به‌رهه‌مه تۆوانه‌ي که ده‌وڵه‌مه‌نده به ماگنسيۆم که يارمه‌تي کالسيۆم مێتابۆڵيزم ده‌دات، بادام و فستقيش جۆرێکي تر له به‌کاربه‌رانن.
گوێز
گوێز بڕێکي زۆر له ئۆمێگا 3 ي تێدايه که چه‌وري له‌ناو ده‌بات و چه‌نده‌ها سوودي تريشي هه‌يه.
هاوکات گوێز خاوه‌ني ئه‌لفا لينۆليک ئه‌سيده که هۆکاره بۆ به‌هێزبووني ئێسکه‌کان.
گێزه‌ر
ئه‌م جۆره سه‌وزانه شانازي به‌وه ده‌که‌ن که خاوه‌ني (ئه‌لفا کارۆتين و بيتا کارۆتين و بيتا کريبتوزانين) ن
ده‌توانن به شێوازي سروشتي خۆي له‌ناو سه‌وزه‌دا به‌کاري بهێنن و بيخۆن.
ئاژانسي کۆمه‌ڵنيوز