ميوه‌ي وشك
توێژه‌راني بواري ميوه ده‌ڵێن، ميوه‌ي وشككراو زياتر له‌ميوه‌ي ته‌ڕ ته‌ندروستي تره، به‌وه‌ي كه ده‌كرێت زياتر ڕێگري له‌نه‌خۆشيه‌كاني دڵ‌و شێرپه‌نجه بكات.
ڕۆژنامه‌ي (ده‌يلي مه‌يل)ي به‌ريتاني توێژينه‌وه‌يه‌كي خاتوو (ئه‌ندريانا كاليورا) له‌زانكۆي (هاروكۆبيو) له‌ئه‌سينا بڵاوكرده‌وه كه تێدا ئه‌وه ئاشكراكراوه، ميوه‌ي وشككراو به‌رگري ده‌كات، دژي هه‌ندێك جۆري شێرپه‌نجه.
هه‌ر به‌گوێره‌ي توێژينه‌وه‌كه، هه‌ندێ ميوه‌ي وشككراو له‌ڕێژه‌يه‌كي به‌رزي ماده‌ي (بۆنيفينۆل) پێكهاتووه، كه ئه‌مه‌ش كاريگه‌ري بۆ سه‌ر ته‌ندروستي‌و چاره‌سه‌ركردني هه‌يه.
توێژه‌راني بواري ميوه ده‌ڵێن، ميوه‌ي وشككراو زياتر له‌ميوه‌ي ته‌ڕ ته‌ندروستي تره، به‌وه‌ي كه ده‌كرێت زياتر ڕێگري له‌نه‌خۆشيه‌كاني دڵ‌و شێرپه‌نجه بكات.
به‌پێي وته‌ي توێژه‌ران ئه‌وه زانراوه، كه ميوه‌ي وشككراو ڕێگري له‌شێرپه‌نجه ده‌كات، هۆكاري ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ي كه ميوه‌ي وشككراو ڕێگه له‌گه‌شه‌ي خانه شێرپه‌نجه‌كان‌و هه‌وكردن ده‌گرێت .
توێژه‌ران له‌زانكۆي (بانجور) له‌باكوري (ويلز) ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن، پێويسته منداڵان زياتر ئاو بخۆنه‌وه له‌بري شه‌ربه‌تي ميوه، چونكه شه‌ربه‌تي ميوه له‌ڕێژه‌يه‌كي به‌رزي شه‌كر پێكهاتووه.
ئاژانسي هەوالي ناۆخۆ