له‌دواي به‌ربانگ كونافه زۆر مه‌خۆن
كونافه يه‌كێكه له‌و جۆره شيرينيانه‌ي كه له‌سه‌ر خواني ئێواره‌ي ڕه‌مه‌زان گرنگيي زۆري پێده‌درێت، به‌لاَم له ئێستادا هۆشداري ده‌درێت له‌زۆر خواردني ئه‌و جۆره شيرينييه له‌دواي به‌ربانگ كردنه‌وه.
له‌دروستكردني كونافه‌دا په‌نير ياخود قه‌يماغ به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌وه جگه له‌و بڕه شه‌كره‌ي كه له دروستكردنيدا به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات كه بڕێكي زۆر زياتر له‌پێداويستي جه‌سته وزه‌و گه‌رمۆكه بدات.
كونافه يه‌كێكه له‌و جۆره شيرينيانه‌ي كه له‌سه‌ر خواني ئێواره‌ي ڕه‌مه‌زان گرنگيي زۆري پێده‌درێت، به‌لاَم له ئێستادا هۆشداري ده‌درێت له‌زۆر خواردني ئه‌و جۆره شيرينييه له‌دواي به‌ربانگ كردنه‌وه.
زۆر خواردني كونافه ده‌بێته هۆي زيادبووني ڕێژه‌ي شه‌كر له خوێندا، له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێته هۆي قه‌له‌وبوون‌و كلۆربووني ددانه‌كان، باشتر وايه بشزانن كه 100 گرام كونافه بڕي 400 گه‌رمۆكه وزه‌ي تێدايه.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ي زيانه‌كاني ئه‌و جۆره شيرينييه باشتر وايه بچوكتر دروستبكرێت، له‌جياتي شه‌كر و شيله هه‌نگوين له‌دروستكردنيدا به‌كاربهێنرێت، بۆ خۆ به‌دوورگرتن له‌و چه‌ورييه زۆره‌ي له قه‌يماغ‌و جۆره‌كاني تري په‌نيردا هه‌يه باشتر وايه په‌نيري دروستكراو له‌شيري بزن به‌كاربهێنرێت چونكه چه‌وريي كه‌متره.
پسپۆڕاني بواري خۆراك ئامۆژگاري ده‌كه‌ن به‌وه‌ي كه باشتر وايه قه‌باره‌ي يه‌ك پارچه كونافه هێنده‌ي نيوه‌ي له‌پي ده‌ست بێت بۆ ئه‌وه‌ي كه‌مترين بڕي لێ بخورێت.
سایتی کانالی ئاسمانی nrt