خواردني نادرۆست له مانگي ڕه‌مه‌زاندا و ئاکامي نه‌خوازراوي
پێره‌و دانان بۆ خواردنێکي درۆست له مانگي ڕه‌مه‌زاندا زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ي هه‌م بتوانين له زۆر خواردن و سه‌ر لێ شيواوي به‌رگري بکه‌ين هه‌م به دابه‌ش کردني ئه‌وه‌ي پێويستي له‌شمانه له که‌م و کۆرتي پێداويستيه‌کاني له‌ش به‌رگري بکه‌ين . ئه‌م پرسه به تايبه‌ت بۆ تازه‌لاوان زۆرتر گرنگه و جێگاي سه‌رنجه .
کۆ ئه‌ندامي هه‌رسي مرۆڤ له درێژه‌ي يازده مانگدا پڕ ئه‌کرێت له خوارده‌مه‌ني جۆراوجۆر . ئه‌م ده‌زگاش وه‌کوو هه‌ر ئه‌ندامێکي ديکه پێويستي به پشوودان هه‌يه ، هه‌ر به‌و شێوه که شه‌و کاتي پشووداني له‌شه بۆ حه‌سه‌ناوه و هێز گرتني نوێ و ئه‌گه‌ر نه‌حه‌سێته‌وه له‌ش ناته‌وان و لاواز ده‌بێت و به دواي ئه‌وه‌شدا نه‌خۆشي جۆراوجۆر ڕوو ئه‌کاته مرۆڤ .
له لايێکيشه‌وه هه‌ر به‌و شێوه که ده‌زانن زۆر خواردن ده‌بێته هۆي زياد بووني سه‌نگي مرۆڤ و ئاکامي نه‌خوازراوي ئه‌و . به ڕۆژوو گرتن نه ته‌نيا ئه‌توانين به سه‌ر زۆر خواردن و قه‌ڵه‌وي زاڵ ببين ، به‌ڵکوو ئه‌توانين به کۆنترۆڵ کردني خواردن ، ئيراده و تواني بير کردنه‌وه‌ي خۆمان به هێز بکه‌ين .
له‌شي مرۆڤ به‌رده‌وام بۆ پاراستني ته‌ندرۆستي خۆي که‌مێک چه‌وري وه‌کوو زه‌خيره‌ي هێز له جه‌ند جێگاي له‌شدا داده‌نێت . مانه‌وه‌ي ئه‌و چه‌وريانه بۆ ماوه‌ي زۆر ده‌بێته هۆي پته‌و بۆنه‌وه‌ي ئه‌و چه‌وريه . به شێوه‌ي سرۆشتي ئه‌و چه‌وريانه زۆر به که‌ڵک نايێن . ڕۆژوو گرتن حه‌تا بۆ ئه‌و که‌سانه‌ش که لاوازن و سه‌نگيان سرۆشتيه ئه‌توانن به ڕۆژوو گرتن ئه‌و چه‌وريه کۆ بووه کۆنانه بسووتێنن و ئامده‌گي په‌يه بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ي چه‌وري تازه به ده‌ست بێنن .
ئه‌ڵبه‌ت له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو شتانه که وتمان که ته‌نيا به‌شێکن له که‌ڵک و سوودي ڕۆژوو بۆ ته‌ندرۆستي ، سه‌رنج به‌م خاڵه گرنگه که ڕۆژوو گرتن ده‌بێ تايبه‌تمه‌ندي خۆي هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ي ته‌ندرۆستي هه‌رچي باشتر بپارێزرێت .
به‌داخه‌وه هه‌ڵه و چه‌وتي زۆر له جۆري خواردني ڕۆژواناندا ده‌بينرێت که نه ته‌نيا ده‌بێته هۆي له نێو چووني که‌ڵک و سوودي ڕۆژوو ، به‌ڵکوو ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي که ته‌ندرۆستي مرۆڤ بکه‌وێته به‌ر مه‌ترسيه‌وه که ئه‌وه‌ش کارێکي سرۆشتي نيه .
پێڕه‌وي ناشياوي خواردن له مانگي پيرۆزي ڕه‌مه‌زاندا چ ئاکامێکي نه‌خوازراوي هه‌يه ؟
- قه‌ڵه‌وي : گرنگترين ئاکامي نه‌خوازراوي ڕۆژوه که به شوێن خوارده‌مه‌نيه ناشياوه‌کاندا دێت .
- زۆر بووني چه‌وري خراپي خوێن وه‌کوو کلسترۆل تام ، تري گليسريد ، کلسترۆلي خراپ ( LDL ) و ئه‌سيد ئۆريک
- سک وێستان (قه‌بزي)
- با کردني سک ، هه‌ست به پڕ بووني کۆ ئه‌ندامي هه‌رس و کێشه‌کاني تري کۆ ئه‌ندامي هه‌رس
- که‌م تاقه‌تي ، ماندوويي و لاواز بووني مێشک
- لاوازي و ناته‌واني
- که‌م بوونه‌وه‌ي تواناي به‌رگري له‌ش به‌رانبه‌ر به نه‌خۆشيه‌کان
- سه‌ر ئێشه و سه‌ر گێجه
- به‌رده‌کاني کۆي مێزه‌ڵان
هه‌ر به‌و شێوه که وتمان ئه‌م کێشانه به هيچ شێوه سرۆشتي نين و ئاکامي ڕۆژوو گرتني شياو و درۆست نين . که‌وابوو له خواردني سوورۆکراو ، شيريني به هه‌مو جۆره‌کاني ( به تايبه‌ت زلووبيا و باميه ) ، دێسري چه‌ور ، خواردني چه‌ور و سۆڵ و خوێ دار و جۆره‌کاني سۆس و ... وه هه‌روه‌ها له خواردني زۆري خواردنه قۆرسه‌کان وه‌کوو ئاشي ڕشته له‌گه‌ڵ پياز داخي زۆر يان تريت کردني نان له نێو ئاوگۆشت دووري بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ي تووشي قه‌ڵه‌وي ، و زۆر بووني چه‌وري خوێن و تێک چووني کۆ ئه‌ندامي هه‌رس نه‌بن .
تێک چووني ده‌ماره‌کان وه‌کوو بێ تاقه‌تي ، تێک چووني ميشک ، گێجي ، ماندوويي و کۆتراوي ئه‌مانه‌ش ئاکامي نه‌خوازراوي ڕۆژوو گرتني هه‌ڵه‌ن .
ئه‌و ئاکامه نه‌خوازراوانه ئه‌توانێت به هۆي که‌م و کۆرتي خواردن بێت . که‌م بووني قه‌ندي خوێن يه‌کێک له هۆکاره گرنگه‌کاني ئه‌و کێشانه‌يه که به هۆي پارشێو نه‌کردن په‌يدا ده‌بن .
وزه‌ي پێويستي دماره‌کان ته‌نيا له گلۆکز (قه‌ن) و کاربۆهيدراته‌کان درۆست ده‌بێت . له لايکه‌وه له‌سي مرۆڤ ناتوانێت بۆ ماوه‌يێکي زۆر کاربۆهيدراته‌کان زه‌خيره بکات ، که‌وابوو به‌رسيه‌تي زۆر و نه‌خواردني پارشێو ده‌بێته هۆي که‌م بوونه‌وه‌ي وزه‌ي پێويست بۆ هه‌وڵ و تێکۆشاني ده‌ماره‌کان و له ئاکامدا ئه‌و ئاکامه نه‌خوازراوانه .
www.shafaqna.com