ئاره‌زوي پێغه‌مبه‌ر (د.خ) چ بوو ؟
" ئه‌ي پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) ! هه‌موو شتێک بۆ ميواني ئاماده کراوه . پێغه‌مبه‌ر ان(د.خ) و فريشته هاتونه‌ته پێشوازت ؛ ئايا ئاماده‌ي ؟ " فه‌رموي : " نا . ئۆمه‌ته‌که‌م چي لێ دێت ؟ "
تکاکاري ئۆمه‌ت (شه‌فاعه‌ت) ، ئاره‌زوي پێغه‌مبه‌ر (د.خ)
کاتێک پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) له لايه‌ني خواوه فه‌رماني پێ درا که بانگه‌شه کردنه‌که‌ي ئاشکرا بکات ، چوه سه‌ر کێوي مه‌روه و روي کرده خه‌ڵک و گۆتي :
«قُولُوا لا اِلهَ إِلّا اللهُ تُفْلِحُوا»؛
بڵێن خواێيک جگه له ئه‌ڵڵا نيه تاکوو به‌خته‌وه‌ر بن .
ئه‌بو له‌هه‌ب به‌ردي هه‌ڵهێنا بۆ پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) و پێغه‌مبه‌ري خواي (د.خ) بريندار کرد ، له حاڵێکدا که بانگي ده‌کرد : " ئه‌ي خه‌ڵکينه نه‌که‌ونه شوێني ؛ ئه‌وه درۆزنه " .
به شوێن ئه‌و کاره‌ي ئه‌بو له‌هه‌ب ، قۆره‌يشيه‌کان ئازارێکي زۆريان گه‌ياند به پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) و چه‌ند جار برينداريان کرد ، تاکوو فريشته‌ێيک هات بۆ لاي پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) و گۆتي : " ئه‌ي پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) من فريشته‌ي به‌رپرس کێوه‌کانم ، خوا مني ناردوه بۆ ئه‌وه‌ي له جياتي ئه‌و ئازارانه‌ي که قۆره‌يش پێت ده‌گه‌ينن ، دوو کێوي ئه‌خشه‌ب بڕۆخێنمه سه‌رياندا " .
پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) فه‌رمووي :
«لا إِنَّ قَوْمِي لا يَعْلَمُونَ»؛
نا ! ئه‌و قه‌وموه‌ي من نازانن .
به‌ڵێ ، پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) نيسبه‌ت به گه‌له‌که‌ي زۆر به سۆز و خۆڕاگر بوو . له قۆرئاني پيرۆزدا هاتوه :
«أَلَمْ نَشْرَحْ لَکْ صَدْرَکَ»؛
مه‌گه‌ر ئێمه سينه بڵاويمان به تۆ نه‌دا ( بۆ ئه‌وه‌ي بتواني به‌رانبه‌ر به خه‌ڵک خۆڕاگر بي ) ؟
کاتێک پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) له دنيا ده‌رده‌چوو حه‌زره‌تي جبره‌ئيل هات و گۆتي : " ئه‌ي پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) ! هه‌موو شتێک بۆ ميواني ئاماده کراوه . پێغه‌مبه‌ر ان(د.خ) و فريشته هاتونه‌ته پێشوازت ؛ ئايا ئاماده‌ي ؟ " فه‌رموي : " نا . ئۆمه‌ته‌که‌م چي لێ دێت ؟ "
وڵام هات :
«وَلَسَوْفَ يُعْطِيکَ رَبُّکَ فَتَرْضي»؛
خواي گه‌وره ، ئه‌وه‌ندات ده‌داتێ که ڕازي بيت .
واته درگاي تکاکاري بۆ تۆ کراوه‌يه به‌م شێوه‌يه که ئاره‌زوي پێغه‌مبه‌ر (د.خ) سه‌باره‌ت به تکاکاري ئۆمه‌ت (شه‌فاعه‌ت) دێته جێ .
هه‌روه‌ها ئايه‌تي پيرۆزي سوره‌ي ئه‌سرا سه‌باره‌ت به تکاکاري ئۆمه‌ت (شه‌فاعه‌ت) پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) هاتوه‌ته خوار : « وَ مِنَ اليْلِ فَتَهَجدْ بِهِ نَافِلَةً لَکَ عَسَي " أَن يَبْعَثَکَ رَبکَ مَقَامًا مَحْمُودًا ؛ ( ئه‌ي پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌شێک له شه‌و بێ‌دار به و خه‌ريکي شه‌و زينده‌داري به که ئه‌و شه‌و نوێژه تايبه‌تي تۆيه ، به‌ڵکوو خوا جێگاي مه‌زنت پێ ببه‌خشێت ! " ( ئايه‌تي 79 ) .
خواي گه‌وره جێگاي مه‌زني له لايه‌ن هه‌ر سپاسگۆزارێکه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ر سپاسێک پێ به‌خشيوي ، واته هه‌ر سپاسێک له لايه‌ن هه‌ر سپاسگۆزارێکه‌وه بۆ هه‌ر سپاس لێکراوێک ده‌کرێت ، ئه‌وه هي تۆيه و ئه‌و جێگا مه‌زنه بۆ تۆيه ! ئه‌وه‌ش جێگاێيکه که هه‌موو جواني و ته‌واوه‌تي لێيه ، و سپاسي بێ سنوور و سپاسگێري بێ سنوور داواي ئه‌و جێگا و مه‌قامه ده‌کات .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که " مَقَامًا " له‌و ئه‌ياته‌دا به شێوه‌ي به‌رکاره ؛ و " بَعَثَ " دوو به‌رکار ناگرێت ؛ له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌توانين بڵێين که " بَعَثَ " ماناي ئێقامه‌ي به خۆيه‌وه گرتوه به‌م شێوه که : « عَسَي رَبکَ أن يُقيمَکَ مَبْعوثًا مَقامًا مَحْمودًا » ، و ئه‌و به‌خشيني جێگاي مه‌زن ، به بێ سنوور و به‌بێ مه‌رجه ؛ واته : هه‌ر سپاسێک له لايه‌ن هه‌ر سپاسگۆزارێکه‌وه بۆ هه‌ر سپاس لێکراوێک ده‌کرێت ، ئه‌وه هي تۆيه و ئه‌و جێگا مه‌زنه بۆ تۆيه ! ئه‌وه‌ش جێگاێيکه که هه‌موو جواني و ته‌واوه‌تي لێيه ، و سپاسي بێ سنوور و سپاسگێري بێ سنوور داواي ئه‌و جێگا و مه‌قامه ده‌کات ؛ که وايه هه‌ر جواني و ته‌واوه‌تي له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت له‌و جێگا مه‌زنه . و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که له قۆرئاني پيرۆزدا هاتوه : «الْحَمْدُ لِلهِ رَب الْعَـ"لَمِينَ ؛ ته‌واوي پله‌کاني سپاس تايبه‌تن به خواوه ، که ئه‌و په‌روره‌رده‌که‌ري هه‌موو جيهانيانه " ( حه‌مد / 2 )
وه تايبه‌تمندي هه‌ر سپاسێک له لايه‌ن هه‌ر سپاسگۆزارێکه‌وه بۆ خۆدي خواي گه‌وره‌يه ، که‌وابوو ، جێگاي مه‌زن ( مه‌قامي مه‌حمود) نێوانه‌ێيکه له نێوان خواي گه‌وره و مه‌قامي حه‌مد . که‌وابوو سپاسيش وه‌کوو سۆز شتێکه و شتێک نيه ، شتێکه له‌و بابه‌ته‌وه که سپاسي بێ سنوره ، و شتێک نيه له‌و بابه‌ته‌وه که له‌ده‌روه‌ي غه‌يره و مه‌قامي دواني و هه‌ر ئه‌وه‌يه که پێي ئه‌ڵێن مه‌قامي ويلايه‌تي گه‌وره .
هه‌روه‌ها ئايه‌تي پيرۆزي سوره‌ي " الضحي " زۆر ڕوون ئه‌م ڕاستيه ده‌رده‌خات : « وَ لَسَوْفَ يُعْطِيکَ رَبکَ فَتَرْضَي ؛ بێ گۆمان خواي تۆ پێت ئه‌به‌خشێت ، و ڕازي ده‌بيت ! " 0( سوره‌ي زۆحا /5 ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که ئه‌م وته‌يه بێ سنووره و دياره به‌خششي بێ سنووري خواي گه‌وره‌ش ئه‌و سۆزه بێ سنووره‌يه . که وابوو ، ئه‌وه‌ي که وره‌ده‌گێرێت له‌م ئايه‌ته له باري بێ سنووريدا هه‌ر ئه‌و ماناي دوو ئايه‌تي پێشوه ، واته ئايه‌تي : « وَ مَا´ أَرْسَلْنَـاکَ إِلا رَحْمَةً لِلْعَـالَمِينَ » و ئايه‌تي : «عَسَي "´أَن يَبْعَثَکَ رَبکَ مَقَامًا مَحْمُودًا » .
جگه له‌وه‌ي که وره‌ده‌گێرێت له‌م دوو ئايه‌ته ، لايه‌نێکي تايبه‌تيشي هه‌يه که هه‌ر ئه‌و ماناي ڕه‌زامه‌نديه و ئه‌و ماناي ڕه‌زامه‌نديه‌ش ، له هه‌موو لايه‌نێکه‌وه پاسه‌ن کراوه . لێره‌دا خاڵێکي تريش هه‌يه که ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌يه نه‌يفه‌رموه " حَتي تَرْضَي "يه (واته تاکوو رازي بيت) له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌م به‌خشه‌شه‌ي خوا - ئه‌م به‌خششه تايبه‌ته - به پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هێدي هێدي نيه، و به‌ڵکوو کۆتووپڕيه ؛ له‌به‌ر ئه‌وه فه‌رمويه‌تي : " فَتَرْضَي " .
لێره‌دا خاڵه‌کان ورد و به سۆز و خۆدا ناسانه‌ن ، که دڵي ئه‌وانه‌ي که ڕێگاي ڕاستيان گرتوه‌ته‌به‌ر و ڕێگاي ڕاستيان گرتوه به هۆمێدي حه‌ق ڕووناک ده‌بێته‌وه . و له‌وه‌ي که گۆترا ، ده‌رده‌که‌وێت که جگه له‌وه‌ي که مه‌قامي مه‌حمود تايبه‌تي حه‌زره‌تي مۆحه‌مه‌دي مۆسته‌فايه ، مه‌قامي ئيزني بێ سنوور له تکاکاريدا که خۆي له تکاکاري وردتر و به‌رزتره‌ئه‌ويش که خۆوا ده‌يدا تايبه‌ت به‌وه ؛ «صَلي اللَهُ عَلَيْکَ يا رَسولَ اللَهِ وَ عَلَي أهْلِ بَيْتِک».
سه‌رچاوه‌کان :
حديث دل سپردن، لاپه‌ڕه 129 ، دۆکتۆر ئاقا تێهراني
معادشناسي 9، لاپه‌ڕه 148- 145 ، عه‌لامه حۆسه‌يني تێهراني