مانگي ڕه‌مه‌زان ده‌رفه‌تێکي چاک بۆ به‌خۆداچونه‌وه
مانگي ڕه‌مه‌زان ده‌رفه‌تێکي چاکه بۆ به خۆداچونه‌وه . ئێمه هه‌ر ئه‌و ماده کاڵه‌ين که ئه‌گه‌ر له سه‌ر خۆمان کارمان کرد و توانيمان ئه‌و ماده کاڵه به شێوه‌ي باشتر بگۆڕين ، ئه‌وه ئه‌وه‌ي که پێويست بێت له ژاياندا کردوومانه . ئامانجي ژيان هه‌ر ئه‌مه‌يه . هاوار به حاڵي ئه‌وانه که له باري زانستي و ئاکار به خۆيان‌دا ناچنه‌وه و هه‌ر بو شێوه‌ي که هاتونه‌ته دنيا ، به‌و شێوه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و دارزينو پۆرتوکاويه و گه‌نده‌ڵيه‌ي که له درێژه‌ي ژياندا تووشي بوه ، له‌م دنيايه ده‌رده‌چێت . بڕوادار ده‌بێ هه‌موو کات به خۆي‌دا بچێته‌وه ؛ هه‌موو کات . نه ئه‌وه‌ي که بير بکه‌يت " هه‌موو کات " زۆره يان ناکرێت ؛ نا .
هه‌م ئه‌کرێت ، هه‌م زۆريش نيه . ئه‌گه‌ر که‌سێک هۆشي به خۆيه‌وه بێت ؛ هۆشي بێت کاري خراپ و ئه‌و کارانه‌ي که مه‌نعيان لێ کراوه نه‌کات و به ڕاستي ڕێگاي خوا بگرێته به‌ر ، سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت . ئه‌وه هه‌ر ئه‌و به خۆداچونه‌وه به‌رده‌وامه‌يه و په‌يره‌وي ئيسلاميش له سه‌ر ئه‌وه‌يه .
ئه‌و په‌نج فه‌رزه نوێژه - په‌نج کات نوێژ خوێندن 0 زيکر کردن ؛ دووپات کردنه‌وه‌ي«ايّاكنعبدوايّاكنستعين» ؛ کرنوش بردن ؛ سه‌ر نانه خاک و ته‌سبێح و سپاسي خوا کردن و لا اله الا الله گۆتن بۆ چيه ؟ بۆ ئه‌وه‌يه که مرۆڤ به‌رده‌وام خه‌ريکي به خۆداچونه‌وه بێت .
ڕکاتێ نوێژ ، زيکرێکي «سبحان اللَّه» ، خێرێکي بچوک . سه‌ردانێکي بچووکي که‌س وکار ، چه‌ند به‌رانبه‌ر پاداشتي هه‌يه له‌م مانگه‌دا نيسبه‌ت به مانگه‌کاني تر . ئه‌مه ده‌رفه‌تێکي زۆر چاکه . بوارێکي زۆر چاکه بۆ ئه‌وه‌ي مرۆڤ له‌م مانگه‌دا به خۆي‌دا بچێته‌وه .
به‌ڵام گيروده‌يي زۆره و هه‌مومان گيروده‌ي کێشه‌کانمانين . گيروده‌يي ژيان ، گيروده‌يي ژيانه‌وه ، گيروده‌يي کار و باري خۆمان ، گيروده‌يي ئافره‌ت و منداڵ ، هه‌موو ئه‌وانه ده‌بنه به‌رگري ئه‌وه‌ي که ئێمه به خۆماندا بچينه‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه‌يه که خواي گه‌وره مانگيکي ڕه‌مه‌زاني داناوه ، هه‌لێکي چاکه .
ئه‌و مانگه له ده‌ست نه‌ده‌ين . مه‌به‌ستم ئه‌وه‌يه که ئه‌گه‌ر ناتوانين به‌رده‌وام خه‌ريکي ه‌خۆداچونه‌وه بين و هۆشمان به خۆمانه‌وه بێت ، لاني که‌م مانگي ڕه‌مه‌زان له ده‌ست نه‌ده‌ين . هه‌ل و مه‌رجيش له‌م مانگه‌دا ئاماده‌يه . يه‌کێک له گه‌وره‌ترين هه‌ل و مه‌رجه‌کان هه‌ر ئه‌م ڕۆژوه‌يه که ده‌يگرين .
ئه‌وه يه‌کێک له گه‌وره‌ترين سه‌رکه‌وتن و يارمه‌تيدانه خوايه‌کانه . يارمه‌تيدان يانێ چي ؟ يارمه‌تيدان يانێ ئه‌وه که خواي گه‌وره شتێک بۆ مرۆڤ شياو بزانێت و بۆي بێنێته پيش . به فه‌رز کردني ڕۆژوو ، خواي گه‌وره هه‌لێکي گه‌وره‌ي بۆ من و تۆ ڕه‌خساندوه بۆ ئه‌وه‌ي که‌مێ له‌م مانگه‌دا به خۆماندا بچينه‌وه.
ڕۆژوو نێمه‌تێکي گه‌وره‌يه . زک خاڵيه و خه‌بات له‌گه‌ڵ نه‌فسدا له درێژه‌ي ڕۆژ . له چه‌ن بواره‌وه ئاماده‌يه : هه‌ر شتێکتان پێ خۆشه نايخۆنو نايخۆنه‌وه و زۆرێک له‌و شتانه‌ي که دڵتان پێوه‌يه له درێژه‌ي ڕۆژدا دووري لێ ده‌که‌ن . ئه‌مه خه‌باتێکه له‌گه‌ڵ نه‌فسدا، خه‌باته له‌گه‌ڵ هه‌و ا هه‌وه‌سدا ، و خه‌باتيش له‌گه‌ڵ ئاروزه‌کاندا ، له هه‌موو کاره چاکه‌کان گرنگتر و چاکتره .
مانگي ڕه‌مه‌زان ده‌رفه‌تێکي زۆر چاکه و خواي گه‌وره‌ش ئه ده‌رفه‌ته‌ي به من و تۆ داوه که له‌م مانگه‌دا به خۆماندا بچينه‌وه . جگه له‌وه که کاته‌کاني ئه‌و مانگه زۆر گه‌وره و پڕ پيتن و خواي گه‌وره‌ش ئه‌و کاتانه‌ي به شێوه‌ي سرۆشتي به‌و شێوه داناوه ، هه‌لێکي زۆر گرنگه .
ڕکاتێ نوێژ ، زيکرێکي «سبحان اللَّه» ، خێرێکي بچوک . سه‌ردانێکي بچووکي که‌س وکار ، چه‌ند به‌رانبه‌ر پاداشتي هه‌يه له‌م مانگه‌دا نيسبه‌ت به مانگه‌کاني تر . ئه‌مه ده‌رفه‌تێکي زۆر چاکه . بوارێکي زۆر چاکه بۆ ئه‌وه‌ي مرۆڤ له‌م مانگه‌دا به خۆي‌دا بچێته‌وه .
ڕازێک له گۆتاري مه‌قامي مه‌زني ڕێبه‌ري له يه‌که‌م ڕۆژي مانگي پيرۆزي ڕه‌مه‌زاندا
4/12/1371